Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
جیاوازی نێوان مێشكی كچ و كوڕ:

kch_u_kurجیاوازی نێوان مێشكی كچ و كوڕ:
توێژینه‌وه‌ زانستییه‌كان ده‌ریانخستووه‌ كه‌ له‌ ڕووی قه‌باره‌وه‌ مێشكی كوڕ كه‌مێك له‌ مێشكی كچ گه‌وره‌تره‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ به‌ واتای ئه‌وه‌ نایه‌ت كه‌ توانای عه‌قڵی و زیره‌كیشی زیاتر بێت؛ چون كاتێك زانایان له‌ دوای مردنی ئه‌لبێرت ئه‌نیشتاین ده‌ستیان كرد به‌ لێكۆلێنه‌وه‌ له‌سه‌ر مێشكی ئه‌م زانا گه‌وره‌یه‌ * ، بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ مێشكی ئه‌نیشتاین بارستاییه‌كه‌ی (1230گرام)ه‌، له‌ كاتێكدا مێشكی كه‌سێكی ئاسایی نزیكه‌ی (1400گرام)ه‌. بۆیه‌ زانایان هۆكاری ئه‌و زیره‌كی و لێهاتووییه‌ییان گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ زۆری ژماره‌ی (خانه‌ی به‌رگری) له‌و به‌شانه‌ی مێشكیدا كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ نه‌خشه‌ دانان و ڕێكخستن و زمان و ده‌ربڕین.
جیاوازیه‌كی تر له‌ نێوان مێشكی پیاو و ئافره‌تدا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مێشكی پیاو له‌ دیاری كردنی شوێن و ئاراسته‌كاندا باشتره‌ له‌ مێشكی ئافره‌ت، چون مێشكی پیاو بڕێكی زیاتری مادده‌ی سپی ده‌رده‌دات كه‌ مێشكی ئافره‌ت توانای ده‌ردانی ئه‌و بڕه‌ زۆره‌ی نییه‌. هه‌روه‌ها ئافره‌ت له‌ قسه‌كردن و ده‌ربڕیندا له‌ پیاو باشتره‌، چون ئه‌و به‌شه‌ی مێشكی ئافره‌ت كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ قسه‌كردن له‌ مێشكی پیاو فراوانتره‌، به‌ڵام به‌ فراوان بوونی ئه‌و به‌شه‌ی مێشك ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ زیاتر به‌كار بهێنرێ‌ و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌ركیز له‌ ئافره‌تاندا. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یه‌ كاتێك به‌ موبایل قسه‌ ده‌كه‌ین له‌ كاتی لێخوڕیندا زۆرجار تووشی كاره‌سات ده‌بین، چونكه‌ له‌و كاته‌ی كه‌ قسه‌ ده‌كه‌ین ته‌ركیزمان كه‌م ده‌بێته‌وه‌. ئه‌مه‌ش وای كردووه‌ كه‌ ئافره‌ت به‌ هۆی فراوانی ئه‌و به‌شی مێشكی ته‌ركیزی كه‌م بێته‌وه‌ و له‌ كاتی لێخوڕیندا زیاتر تووشی كاره‌سات بێت.
زانایان باس له‌ كۆمه‌ڵێ‌ جیاوازی دیكه‌ ده‌كه‌ن بۆ نموونه‌ ئافره‌تان چاویان به‌ شێوه‌ی ئاسۆی زیاتر ده‌بینێ‌، به‌ڵام پیاوان به‌ ئه‌ستوونی ده‌بینن. بۆ نموونه‌ ئێمه‌ی كوڕان زۆرجار كاتێك ده‌گه‌ڕێن بۆ شتێك له‌ ماڵدا ناتوانیین به‌ ئاسانی بیدۆزینه‌وه‌، به‌ڵام دایكمان یاخود خوشه‌كه‌كانمان ده‌توانن له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا بیدۆزنه‌وه‌، چون ئه‌وان چاویان ڕوبه‌رێكی زیاتری پانی ده‌بینێت.

* ئه‌نیشتاین خۆی وه‌سێتی كردبوو كه‌ له‌ دوای مردنی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌ر مێشكی بكرێت بۆئه‌وه‌ی هۆكاری ئه‌و زیره‌كییه‌ی بۆ خه‌ڵكی ڕوون بێته‌وه‌.

Share