Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
بزنی مەرەز Kurdish mohair goat پێشەکی:

11111111111maبزن یەکێکە لە ئاژەلە ماڵیەکان ، لەدێرین زەمانەوە مرۆڤ بەخێوی کردوە و سودی لێ بینیوە لەشیرو گۆشت و موو و پێستە و شاخ و ڕیخۆڵە و پەینەکەی ، توانای گوزەرانی هەیە لە کەشو هەوای زۆر نالەباردا ،ئەمەش وای کردوە کە لەجیهاندا بەئاسانی بلاو بێتەوە.
بزنی مەرەز یەکێکە لەبزنە رەسەنەکانی کوردستان و دەتوانین بڵێن زێدی ئەسڵی ئەم بزنە شاخەکانی کوردستانە،هەر لە دروست بونی مرۆڤایەتیەوە ئەم بزنە لەلایەن خەڵکی کوردستان و بەتایبەت هەورامانەوە گرنگی پیدراوە بۆ مەبەستی مەرەزەکە ی و شیر وگۆشتەکەی.
لە سەرچاوە زانستی و مێژویەکانی ئێراندا بە بزنی کوردی ناو زەد کراوە،
بزنە کیوی یان کەلە کێوی بە باوان یان باپیرە گەورەی بزن دائەنرێ ،نێرەی کەلەکێوی زۆربەی کات بەتەنیایە تەنها لەکەتی کەڵە هەرز واتە جوت بون بە کۆمەڵ دەگەرێن،لە جیهاندا زیاتر لە 934 ملیۆن سەر بزن هەیە،بە پێ سەرجاوەکانی ڕیکخراوی فاو .
بزن بەپێ بەکارهێنانەکانی یان سودەکانی لە بەرهەمەکەی لەلایەن مرۆڤەوە دەکرێ بەچەند جۆرێکەوە.
بزنی شیر،بزنی گۆشت،بزنی موو،هەروەها بزنی پێستە، ئەوە لەکاتیکدا کە بزنی واهەیە بۆ چەن مەبەستێک یان فرە سودە.

جۆرەکانی بزنی شیر:
بزنی ئاڵپ کەلەشاخەکانی ئاڵپی فەرنسا دەژی جۆرێکە لەبزنی خۆماڵی شیر ،کە گوێی بچوک و بێ شاخە ، قۆچ(کۆڵە) توکی زۆر کەم و کورتە و لەشی سافە ،دەمو قەپۆسی کەمێ قوپاوە چاڵە،کێشی بزنی پێگەیشتو نزیکەی 57 کیلۆ دەبێ ،شیرەکەی بۆ خواردن و پەنیرو سابون بەستەنی بەکار دەبرێ.
بزنی ئەنجلۆنۆبیان: بزنێکی ولاتی بەریتانیایە ولە تێکەڵ کردنی بزنی ئینگلیزی و بزنی باکوری ئەفریقاق ڕۆژهەلاتی ناوەراست،گوێیان گەورەیە ،ئیستا لەزۆربەی ولاتانی جیهان بلاون ،لەئەمریکا پێان دەلین بزنی نۆبی،بەرهەمی شیریان زۆرە، قەبارەیان گەورەیە نزیکەی 60 کگم دەبن،
بزنی رەشی ئەنادۆل: بۆ شیرەکەی و هەروەها موەکەی سودی لێ وەردەگیری، هەروەها چەندین نەژادی تری بزن هەیە لەولاتاندا کە پێوست ناکات لێرەد باسیان بکرێ.

جۆرەکانی بزنی گۆشت: ئەم جۆرانە بۆ مەبەستی سود وەرگرتن لە گۆشتەکەیان بەخیو دەکرێن،وەک بزنی شامی،بزنی ڕەشی بەنگالی،بزنی ئیسپانی،بزنی سۆماڵ. هەروەها سود لە موەکەیان وشیرەکەشیان وەردەگیرێ، یانی بەشیوەیەکی گشتی دەکرێ بوترێ فرە سودە.

جۆرەکانی بزنی موو:

بزن دو جۆر موی هەیە :
موی زبر:،موی زبر لە دروستکردنی ڕەشماڵ و گوریس و بەن بەکار دەبرێ لەکوردستان.
موی نەرم :کە پێ دوترێ مەرەز کە ئێمە مەبەستمانە لێرەدا بە درێژی باسی دەکەین.
یەکەم: بزنی مەرەزی کوردی Kurdish mohair goat
بزنی مەرەز لە ناوچە کویستانیەکانی کوردستانی گەورە بەخیوەدەکرێ، یان لەشاخەکانی زاگرۆس دەژی ،دەکرێ بوترێ زێدی ئەسڵی بزنی مەرەز، واتە کوردستان زێدی بزنی مەرەزە، مویەکی نەرمی هەیە.هەروەها شیرەکەشی زۆرە، لەئیستادا بزنی مەرز بەهۆی تێکەلاوی لەگەڵ نەژادەکانی تردا خەریکە بونی لە مەترسیدایە. مەرەز ( موهیر) لەدروست کردنی رانک وچۆغە،،کلاو دەسکێش وکلێتە ،گۆرەوی، پوزەوانە،شاڵ و سەرشان و گەلێ پۆشاکی تردا بەکار هاتوە لەکوردستان.
خوری مەرەز بەهۆی مەحکەمی ،تێکە نەچونی ڕەنگ،زۆر زەحمەت ئەسوتێ،درەنگ تێک دەچی،ناسکو نەرمی ، زوو ئاو هەڵ ئەمژێ و درەنگ وشک دەبێتەوە،کێشی سوکە،هتد بەهوکاری ئەمانەوە سەرنجی بەکار هێنەرانی راکێشاوە.
درێژی تاڵی موی (تیسک) مەرەزی کوردی نزیکەی 14-18 سم درێژە،هەروەها تیرەکەی نزیکەی 25 مایکرۆمەترە،هەتا تالە موی مەرەز باریکترو درێژ تر بێت، پەسەند ترە


ڕانکو چۆخە، جل و بەرگێکی کوردی ڕەسنە شوینی ئەسلێ دروست کردنی هەورامانە ‌هەر لەمێژە لەهەورامان ئەم جلو بەرگەیان دروست کردوە و مێژو ئەمەی پشت راست کردۆتەوە ،هەروەک لە گۆرانیەکەی گۆرانی بێژی کوردی شەماڵ سائیب دا دەرئەکەوی وەک بەڵگەنامەیەکی زیندوو،پاشان بەهۆی جوانی ئەم جلەوە وردو وردە چۆنیەتی دروست کردنی گواستراوەتەوە بۆ شوێنەکانی تری کوردستان بەتایبەت ناوچەی رانیەو قەلادزە، کە خۆیان لەبەرنامەیەک تەلەفزیۆنی کەناڵی زاگرۆسدا وتیان ئەم پیشەیە لە هەورامانەوە گەیشتۆتە لای ئێمە ،کەسێکیان بە جوانی باسی کرد وتی وەستاکانی هەورامان دەهاتنە رانیە لە وەرزێ بەهاران و هاوینا ئەم پیشەدەستەیەیان دەکرد ،و ئێمەش لەوانەوە فێر بوین،دواتر لە زاخۆ کارگەیەکی چنین بۆ مەرەز دروست کرا لەلایەن حکومەتی عراقەوە،کە جۆرێکی تایبەت و ساف و جوان دروست دەکات و تائیستاش بەردەوامە لە دروستکردنی رانکو چۆخەدا،لەهەورامان بەم جلە دوترێ (چۆخ و ڕانک) لەسلێمانی (ڕانکو چۆخە) لە کۆیەو هەولێر (کر) لەدهۆک و بادینان ( مەرعەزی)، بەفارسی (مرغز و کرک ) دەوترێ سەرەتا ئەم رانکو چۆغە لالەیان شوانکارەکانەوە یان بەخیوەکەرانی ئاژەلەوە دروست و لەبەر کراوە، جونکە وەبەرهێنان و دروست کردنی گەلێک زەحمەت بوە،پاشان خەڵکی تریش لەبەریان کردوە.
بەشیوەیەکی گشتی بزن ئاژەلێکە زۆر خولیا بەرزایی و ناوچەی شاخاویە، بزنی مەرز لەدێر زەمان لەکوردستان هەبوە بەتایبەت لە ناوجە شاخاویەکانی هەورامان و قەندیل و ناوجەی بادینا ن، لەم شووێنانەدا بەشی ناوخۆ ی جارن مەرەز بەرهەم هاتوە، ئەوسا خەلک کەم بوە ،بەلام ئیستا ژمارەی دانیشتوان زۆر بوە و باری ئابوری باش بوە ،زۆر بەی خەڵک حەزی لەرانکو چۆخەیە، بۆیە بۆ پڕکردنوەی ئەم کورتیە لەڕۆژهەلات و باکوری کوردستان مەرەز هاوردە ئەکرێ، ڕەنگەکانی مەرەز( سورقاوەی، خورمایی،ڕەش،شینکی ،پوشی،سپی،،هەروەها جەندین ڕەنگی تریش دەکرێ دەسمان بکەوێ لەتێکەڵ کردنی هەمو رەنگەکان، مەرەز پاش هەورێن یان برینگە ( پاچینەوە) ی لەوەررزی نەمانی سەرمادا واتە بەهاران لەکۆتایی مانگی نیسان تاکو کۆتایی مانگی مایس دەکرێ واتە لەسالێکدا یەکجار بزنێک 2-5 کگم مەرز بەرهەم دەهێنی لەیەک وەرزدا ،بەلام لەجیهاندا جۆرە بزنێکی تایبەت بەم مەرزە دوجار برینگە دەکرێ،،دوای برینگە موویەکی جوانی نەرمان دەس دەکەوی،دەشۆرێتەوە و شی دەکرێتەوە دواتر لەلایەن ژنانی دس رەنگین بەوردی بە جوانی زۆر باریک و ناسک دەی ڕیسن بەتەشی تاڵە دەزوی باریکی لێ دەرئەجی،دواتر دەکرێتە گڵۆڵە، هەر رانکو چۆخەیەک بەپێ گەورە بجوکی 4-5 کگم مەرەزی پێوستە، هەرەها لەجیاتی تەشی دەزگایەکی بچوکی ڕستن هەیە کە ئاسانترە لەتەشی ڕستن هەمان کار دەکات، ئینجا دەبڕێتە لای جۆلا بۆ چنینی، رستنو چنینی یەک رانکو چۆخە نزیکەی یەک مانگ دەخایەنێ،کاری ڕستن جاران لەلایەن ژنانەوە ئەنجام دراوە جونکە سەلیقەو ژیریو وردی دەوێت، دوای چنین لەلاین جۆڵاوە ،قوماشیکی جوانمان دەس دەکەوێت کە نزیکەی 10-15 سم پانە و کۆت ئەدرێ درێژی 30-40 مەتر درێژە، لەکاتی کۆت کردنی دا کێشمان ئەدرێ و مادەی سرێش بەکار دێت تاکو جوان بوەستێ وچرچ نەبێ ، لەجیاتی ئوتوکردن،ئیتر دەبرێتەلای خەیات لە سەری درێژی دەبڕی دەیداتە سەرپانی و قوماشێکی بەربلاو ی دەس دەکەوێ و بە پیوانە دەیکاتە رانکو چۆخە.
بزنی مەرەز لەچاو بزنی خۆماڵیدا بچکۆلەترە کێشەکەی نزیکەی 25-35 کگم دەبێت ،زۆربەشیان شاخدارن، ڕەنگی بزنی مەرزی کوردی زۆربەی سوری خورماییە، قاوەیی، هەروەها ڕەنگەکانی تریشی هەیە سپی و ڕەش و شینکی و هتد....تائیستا بەخێوکردنی بزنی مەرەز هەر بەشیوە کۆنەکەی جارانی باو باپیرانمانە، هەندێ خاوەن ئاژەڵ تەنیا بزنی مەرزی هەیە بزە گەل،یان چەن دانەیەک بزنی مەرەزو بزنی ڕەشۆکی هەیە لەگەڵ رانە مەرەکەیدا دەروات، بزنی مەرەز سەڕەڕای موەکەی شیرێکی زۆریش بەرهەم دێنێ بۆیە گرنگی پێدراوە لەهەورامان بۆ بەخێوکردنی واتە سود لەشیرەکەی و مەرەزەکەی بینراوە، بزن ئاژەلێکی زۆر گورج و گۆلە ،ئازایە زیرەکە هەردەم لەپێش رانەوە دەڕوات، هەرچی لەوەری باشو پاک و ناسک هەیە دەیخوات بۆ خۆی،هەروەها زۆر جار سەرگولی گیاو درەختەکان بۆ خۆی دەبات،بەتایبەت گەڵای داربەڕوو کە خواردنی سەرەکی بزنی مەرەزە لەکوردستان و هەورامان،بەتەڕی و بە وشکراوەیی،لەچاو مەڕدا کەمتر نەخۆش دەکەوێ،گوشت و شیرەکەی لەلای خەڵکی کوردستان جێگەی تایبەتی هەیە و لەدوای مەڕ پەسەندی هەموانە،شیرەکەی زۆر بەئاسانی هەرس دەکرێ بۆ هەموان گەنج و ساوا و پیر بەکەڵکە، بەپێ ئەو زانیاریانە کە دەسمان کەوتوە لە پاریزگای سنە لەڕۆژهەلاتی کوردستان ،بەشیوەی زانستی وسەردەمیانە کێڵگەی بەخیوکردنی بزنی مەرەز دانراوە،کە مەبەستی زۆرکردن و سود وەرگرتنیەتی لە موەکەی، هەروەها تاکو ئیستاش لە هەرێمی کوردستان لەم چەشنە پرۆژیە نیە بۆ بەخیوە کردن و زیاد کردنی بزنی مەرەز کە کاریگەری باشی دەبێ بۆ بوژانەوەی ئابوری وڵات و خاوەەنەکانیان، هەروەها تائیستا نازانرێ کە چەند سەر بزنی مەرەز لەهەرێمی کوردستان هەیە.
دوەم:بزنی ئەنگۆر ا : Angora goat
ئەسلێ دەگەڕيێتەوە بۆ تورکیا ،ئەنکارا، جەند هەوڵیک دراوە کە بگوازرێتەوە بۆ ئەوروپا ،بەلام سەری نەگرتوە،بەڵام گوستنەوە و بەخێوکردنی لەئەمریکا سەرکەوتوو بوو کە ئیستا لزۆر گەشەی سەندوە و جونکە ژینگەو لەوەری باشی هەیە و بوە بەسەرجاوەیەکی گرنگی (مۆهیرMOHAIR ) واتە مەرەز،ئەم بزنە لەئەسلدا سپیە ،بەلام ئیستا بە هۆی پێشکەوتنی زانستەوە توانراوە ڕەنگەکانی تری وەدەس بخرێ،موی ئەم بزنە پێ دوترێ مۆهیر،واتە مەرەز ی لای خۆمان،تورکیا و ئەمریکاو باشوری ئەفریکا یەک سەرجاوەی فرۆشتنی مۆهیرن(مەرەز)

سێیەم: بزنی نیگۆرا nygora goat
لە بزنی انگۆرا و بزنی قەزەمی نایجیری بۆ مەبەستی موەکەی و شیر لێکدراوە crosse breeding ،قەبارەیان بچوکە،لەسالێ 1989 بەدواوە ئەم بزنە لەدایک بوە و بە ئەسڵ ئەمریکی ئەژمار دەکرێ
چوارەم: بزنی پیگۆرا pygora goat
بە لێکدانی نێوان بزنی پیگمی لە کامیرۆن ڕۆژئاوای ئەفریکا لەگەڵ بزنی ئەنگۆرای تورکی، لەئەمریکا کراوە بۆ مەبەستی بەرهەم هێنانی مووی بزنەکە( مەرەز)
پێنجەم: بزنی کەشمیر(cashmere goat )

یان بزنی پەشمین ،وەچەیکی تایبەتە لەبزن کە بۆ بەرهەمهێنانی مەرەز ( خوری کەشمیر) بەخێوەدەکرێ لە شاخەکانی هیمالایا دەژی ،ئیستا لە ولاتی ئوسترالیا و چین هەیە ، ڕیک لەبزنی مەرەزی کوردستان دەجێ شیوە قەبارەی بجوکە هەروەها سود لەشیرەکەشی دەبینرێ، بە موەکەی دەگوترێ خوری کەشمیر،تایبەت مەندی ئەم بزنە لەوەدایە کە بەزستانان ژێر بەرگێکی موی تازە دەرئەجێ بۆ خۆپاراستن لەو سەرمایە ،واتە دوو توێژ مووی هەیە ،،گەورەکان لەروی دەروەیەو لەژێر ئەوانیشەوە چێنێکی نوێ لەمویی نەرمو جوان دەرئەجی ئەمە وای لێکردوە کە زۆر بەهادار بێت بۆ بەرهەم هێنانی خوری کەشمیر(مەرەز)
لەولاتی چین لە سالی 1994 دا بەمەزندەی 123 ملیۆن سەر بزنی کەشمیر هەبوە ،بەرهەمهێنەرێکی گەوەرەی خوری کەشمیر بوە.
بۆ یەکەمجار بزنی کەشمیر لەلایەن کەسایەتی فارسی عەلی هەمەدانی دۆزرایەوە لە شاخەکانی کەشمیر لەکاتیکدا کە موی بزنەکەی بۆ دروست کردنی شاڵی سەرشان و گۆرەوی و مل پێج بەکار هێناو بەدیاری بردی بۆ پاشای کەشمیر و داوی لێکرد کە لەم بزنانە بەخیوە بکەن تاکو سود لە خوریەکەی ببینن،
*بزنی کەشمیر جەند وەچەیەکی هەیە کە ئەمانەن:
1- بزنی کەشمیری سپی ئالا شان زوکی Alashanzuoqi white cashmere goat لە ناوچەی ئالاشان لە خۆرئاوای بانی مەنگۆلیا یە،جۆرێکی نەرم و سپی و تیسک درێژ لە مەرەزی سپی بەرهەم دێنێت،بزنی مێنگە 251 گرام موو بەرهەم دەهێنێ ،تیرەی هەر تالە مویەکی 15 مایکرۆمەترە.
2- بزنی کەشمیری ئوسترالی Australian cashmere goat :لەئوسترالیا بەخێوە دەکرێ و گرنگی زانستی پێداروە لەبۆ بەرهەم هێنانی خوری کەشمیر،250 گرام بەرهەم دێنێ کە پانتایی (تیرەکەی 15 مایکرۆمەترە).
3- بزنی پەشمینە pashmina یان Changthangi cashmere goat ( بزنی جانگ سانگی کەشمیر) کە لەدو ناوچەی ولاتی کەشمیر هەیە ڕەنگی سپی و ڕەشی هەیە،تیسکی درێژە. بۆ بەرهەمهێنانی مەرەز و گۆشت و هەروەها بۆ گوستنەوە بار بەکار دێت،
4- بزنی هیکسی کەشمیر Hexi :لە دەشتو پێ دەشتەکاندا دەژی،زۆر بەیان ڕەنگیان سپیە، 184 گرام بەرهەمی مەرزی هەیە تیرەکە 15 مایکرۆمەترە.
5- بزنی کەشمیری ناوخۆیی مەنگۆلی Inner Mongolia cashmere goat : بزنی ناوخۆیی مەنگۆلیایە لە دەشت و پێدەشتەکان دەلەوەری، بۆ مەبەستی خوریەکەی و گۆشت بەکار دەێت،ئەم بزنانە جەن جۆرێکیان هەیە و تیسکی مەرەزەکەیان زۆر درێژە، 240 گرام بەرهەم دێنێ تیرەکەی 15 مایکرۆمەترە ،لەسالی 1994 دا سەرژمێری کراون ژمارەیان دەگاتە 2.3 ملیۆن سەر بزن .
6- بزنی کەشمیری لیۆنینگ Liaoning cashmere goat : جۆرێکی نایابە لەبزنی کەشمیر لەوڵاتی چین هەیە ،قەبارەی گەورەیە و لەگەڵ ئاوهەوای نالەبار هەڵدەکات،بەرهەمی زۆرە 326 گرام خوری ،تیرەکەی 15 مایکرۆمەترە.
7- بزنی لیچینگ داکینگ Licheng Daqing goatلەوڵاتی چین دەژی و بۆ هەردو مەبەستی موەکەی و شیرەکەی بەخیوە دەکرێ ،ڕەنگ خورمایی قاوەییە،بڕی 115 گرام مەرەز بەرهەم دێنێ ،تیرەکەی 14 مایکرۆمەترە.
8- بزنی ڕەشی لولیانگ Luliang black goatلەناوجەی لاولینگ هەیە و مەرزی ڕەشە.
9- بزنی مەرەزی تیبتی Tibetan Plateau goat : نزیکەی حەوت ملیۆن سەر دەبن لە زۆر شووێنەکانی چین بلاو بونەتەوە ،هەروەها لەنیپاڵ و هیندستان دا هەن.
10- بزنی وژو موکین Wuzhumuqin :جۆرێکە لەبزنی خۆماڵی مەنگۆلی لە م دوایەدا ناسروە لەساڵی 1994 وە.
11- بزنی ژۆنگوی کەشمیر Zhongwei cashmere goats : لە پێ دەشتەکانی ولاتی چین دەژی لەپاریزگای ژونگۆی.

سەرەرای سودەکانی بزن کەباسمان کردن لەسەروە بۆ گۆشت و شیرو مەرەزەکەی یان موەکەی،هەروەەها سودیش لەپێستەکەی بینراوە لەدێڕ زەمانەوە بۆ دروستکردنی کونەی ئاو و هیزەی ڕۆن لەکوردستان،هەروەها بۆ دروست کردنی جەندین بابەتی تر وەک پێلاو ،،جونکە پێستی سابرین زۆر ئەستورە،هەروەها شاخی بزن لەدروست کردنی دەسکی چەقۆ و خەنجەرو ،شتی جوانکاری بەکار هاتوە، لەم دوایەشدا سود لە ڕیخۆڵەو ئیسقان و خوێن و پەینەکەشی دەکرێ.
Doe بزنی مێنگەی پێگەیشتوو،،چتیر بزنی تەمەن یەکسال،( چتیری نێر و مێ)،کار=Kid کارژۆڵە،دوای لەدایک بون تا شەش مانگ کاری پێ دەوترێ، گیسک، سابرین BUCK یان Billie نێرەی پێگەیشتوی بزن


دکتۆر ناجح گوڵپی n.gulpy@gmail.com 5/6/2014

Share