Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
ترپه‌ی دڵ: له‌لای ژنان جیاوازه وه‌ک له‌ پیاوان

dlll

 

 

ترپه‌ی دڵ: له‌لای ژنان جیاوازه وه‌ک له‌ پیاوان

پسپۆران ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵسه‌نگاندنی دراوه‌کان پێیانوایه، که پیاوان که‌مێك پتر له ژنان دووچاری کێشه‌کانی دڵ ده‌بنه‌وه. به‌ڵام ژنان له خواروو ته‌مه‌نی 55 ساڵی له‌ئاکامی کێشه‌ی دڵ گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن. توێژه‌ران ئه‌م هۆکاره بۆ نه‌بوونی ئازار له‌سه‌ر سنگ ده‌گێڕنه‌وه، که ژنان وه‌ك پیاوان دووچاری نابنه‌وه و به‌هۆیه‌وه ژنان چاره‌سه‌ری پێشکاتی وه‌رناگرن.

وه‌ك ده‌رده‌که‌وێت، له‌نێو ژنانی خواروو ته‌مه‌ن 55 ساڵدا جیاوازی نیشانه‌کان به‌دیده‌کرێت، ئه‌مه‌ش به‌به‌راوردکردن له‌گه‌ڵ پیاوانی خواروو ته‌مه‌ن 55 ساڵدا. له 42%ی ژنان ئازاری سنگیان نه‌بووه، له‌کاتێکدا ڕێژه‌ی پیاوان ته‌نها له 30%ی بووه. هه‌روه‌ها دوای ڕه‌وانه‌کردن بۆ نه‌خۆشخانه ژنان پتر ده‌رئه‌نجامی کێشه‌کانی دڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه. سه‌رجه‌م له 14%ی ژنان و ته‌نها له 10%ی پیاوان مردوون.

ده‌رئه‌نجامی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌ نوێیه به‌ڵگه‌یه‌ك دووپات ده‌کاته‌وه، که ژنان به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ‌ پیاواندا نیشانه‌یه‌کی دیکه‌ی زۆر جیاوازیان هه‌یه.

ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی ئازاری سنگیان نییه، دره‌نگتر ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ده‌کرێن و که‌متر چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن. به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ژنانی گه‌نج که‌متر دووچاری نۆبه‌ی دڵ ده‌بنه‌وه. ژنان له ته‌مه‌نێکی مامناوه‌ندی 74 ساڵیدا دووچاری نۆبه‌ی دڵ ده‌بنه‌وه، له‌کاتێکدا پیاوان له ته‌مه‌نی 67 ساڵیدا.

Share