Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
کاڵەک بناسەو سوودەکانی بزانە


kallegکاڵەک بناسەو سوودەکانی بزانە

کاڵەک میوەیەکی ئاودارە و لە خێزانی شوتیە، هەروەک ئەویش لەسەر زەوی دەڕوێت ، قەدەکەی زۆر لاوازە و ڕەگەکەشی زۆر کەم دەچێتە ناو خاکەوە، بە دوو شێوە دەڕوێنرێت لە گەرمیاندا بە دێراو و لە کوێستانەکانیشدا بە بێ ئاو دەچێنرێت.

کاڵەک میوەیەکی هاوینەیە و بەهۆی کەشوهەوای لەباری دەوروبەری هێڵی کەمەرەی جیهانیەوە لە زۆبەی وڵاتانی ئاسیادا دەچێنرێت .

ئەم میوەیە سودێکی زۆری هەیە بۆ نەخۆشیەکانی ( سی )و جگەرەکێش پێویستە هەرگیز واز لە خواردنی کاڵەک نەهێنێت.

کاڵەک سودێکی زۆری هەیە بۆ پێست و لە کاڵەکێکی مامناوەندا نزیکەی چوار هێندەی ئەو بڕەی لە ڤیتامینەکانی ( A و C ) تێدایە کە لەشی مرۆڤ لە ڕۆژێکدا پێویستی پێیەتی .

یارمەتیەکی باشی هەرسکردن دەدات و خواردنێکە زوو مرۆڤ تێردەکات .

کاڵەک ڕێژەیەکی باشی لە پۆتاسیۆم تێدایە و یارمەتی ڕێکخستنەوەی لێدانی دڵ دەدات و ڕیژەی ئاو لە جەستەدا ڕێکدەخات ، ئاسانکاری دەکات بۆ ناردنی ئۆکسجین بۆ مێشک .

یارمەتی گەشەکردنی دەمارە هەستەوەرەکانی مێشکی منداڵ دەدات .

بۆ ئەم نەخۆشیانە بەسودە :

سەرئێشە
پەستانی خوێن
قەڵەوی
ڕۆماتیزم
هەوکردنی جومگەکان
هەوکردنی جگەر
کێشەکانی غازات لە گەدەدا
کەم خوێنی 

 

Share