Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
کۆکە ڕەشە

559006 298474136929138 344008400 nکۆکە ڕەشە

كۆكەڕەشە Whooping Cough هەوكردنێكی بەكتریایی بەشی سەرەوەی كۆئەندامی هەناسەیە، زۆر بە خێرایی دەگوازرێتەوە، لەپاش نۆرەكانی كۆكەدا دەنگێكی تیژ Whoop لەگەڵ هەناسەوەرگرتندا پەیدا دەبێت. هەرزەكار و پێگەیشتووان پاش تووشبوون زوو لە كۆكەڕەشە بە تەواوی چاك دەبنەوە، بەڵام لە منداڵدا مەترسیی هەیە بەتایبەتی لەژێر تەمەنی 6 ساڵیدا. نیشانە سەرەتاییەكانی كۆكەڕەشە لە نیشانەكانی هەڵامەت دەچن وەكو زیادبوونی دەردراوی لووت، پژمین، سووربوونەوەی چاوەكان، كۆكەیەكی سووك، تایەكی سووك. پاش 1-2 هەفتە، كۆكەی توند و دەنگ لەگەڵ هەناسەوەرگرتندا دەستپێدەكات لەگەڵ هەناسەڕاوكێ لە نێوان نۆرەكانی كۆكەدا. لە زۆربەی حاڵەتەكاندا كۆكە هێندە سەخت و توند دەبێت كە لەوانەیە ببێتە هۆی رشانەوە یان شكانی پەراسوو و هەتا پەركەم و كەمبوونەوەی رێژەی شلەی لەش Dehydration. نۆرەكانی كۆكە زیاتر لەكاتی شەودا سەرهەڵدەدەن و خەوی تووشبوو دەشێوێنن، لە بەینی نۆرەكاندا نەخۆش هیچ گرفتێكی نییە. هەوكردنی شانەكانی سییەكان یەكێكە لە ئاڵۆزییەكانی كۆكەڕەشە و مەترسی دەخاتە سەر ژیانی تووشبوو. گەلێك جار لەوانەیە كە چارەسەركردنی كۆكەڕەشە ئاسان نەبێت، بەهەرحاڵ، دەرمانی دژەژی یەكەم هەنگاوی چارەسەرە لەگەڵ هەندێك دەرمان بۆ دابەزاندنی تا و سووككردنی كۆكە. لە بنكە تەندروستییەكانی هەرێمدا و لە بەرنامەی كوتاندا، كوتان دژی كۆكەڕەشە هەیە بۆ منداڵ بە شێوەی كوتانی سیانی یان DPT

پەیجی  یاوەر  عەلی

Share