Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
قاوە باشترین چارەیە بۆ دوربوون لە زۆر نەخۆشی

قاوەله‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ پزیشكیدا كه‌ له‌سه‌ر 12 هه‌زار كه‌س ئه‌نجامدراوه،‌ ده‌ركه‌وتوه‌ قاوه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ خانه‌كانی‌ شێرپه‌نجه‌ ، كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ جۆره‌كانی‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ پێسته‌وه‌.

توێژه‌ره‌وه‌كان له‌ زانكۆی‌ (هارڤارد)ی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ ئاماژه‌ بە گرنگی‌ خواردنه‌وه‌ی‌ قاوه‌ ده‌كه‌ن به‌ جۆرێك (له‌ دوكوپ زیاتر له‌ رۆژێكدا)، ده‌بێته‌ هۆی‌ لاوازكردنی‌ مه‌ترسی‌ توشبوون به‌ جۆرێکی‌ شێرپه‌نجه‌ كه‌ ناسراوه‌ به‌ (میلانوما) .

هەروەك ئامۆژگاری ئەوەش دەکەن رۆژانه‌ قاوه‌ بخۆینه‌وه‌، بەو پێیەی سودی‌ زۆره‌ بۆ ته‌ندروستی‌، جگه‌ له‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ رێژه‌ى توشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی‌ دڵ و نه‌خۆشی‌ ئیفلیجی‌ گشتی.

له‌ لایه‌كى تریشه‌وه‌ به‌پێى لێکۆڵینەوەیەکی نوێی ئەمەریکی ئاشکرابووه‌، کە خواردنەوەی 4 کوپ قاوە لە رۆژێکدا مەترسییەکانی مردن بە نەخۆشی شێرپەنجە به‌ گشتى بەشێوەیەکی بەرچاو کەمدەکاتەوە.

ماڵپەری (هێڵس دای نیوز)ی ئەمەریکی بڵاویکردوە، کە زاناکانی زانکۆی (نیبراسکا لینکۆڵ) لە لێکۆلێنەوەیەکدا ئەوەیان ئاشکراکردوە، کە خواردنەوەی قاوە بەبەردەوامی ئەگەری مردن بە نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی دەم و قورگ بە رێژەی (50%) کەمدەکاتەوە.

بەپێی لێکۆڵینەوەکە، قاوە یەکێکە لەو خواردنەوانەی زۆرترین بەکاربەریان هەیە و ماددەی دژە ئۆکسید و مادده‌ی بولیفینولی تێدایە ، کە هۆکارێکن بۆ رێگریکردن کە گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان لە دەم و قورگدا.

k tv

Share