Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
توو یا تودرک و سوده‌کانی بۆ (سێکس و جوانی و ته‌ندروستی)

 

 

 

twrkتوو یا تودرک و سوده‌کانی بۆ (سێکس و جوانی و ته‌ندروستی)

توت سودبه‌خشه‌ بۆ جگه‌رو ئاره‌زووی خواردن و هه‌زم کردنی خۆراک و جوانکردنی پێست و به‌هێز کردنی ئاره‌زووی سێکسی هه‌رچه‌نده‌ توت خۆی به‌ قه‌باره‌وه‌ زۆر بچوکه‌ به‌لام ده‌وله‌مه‌نده‌ به‌ سه‌رچاوه‌کانی ڤیتامین و که‌ سودێکی زۆر گرنگی هه‌یه‌ بۆ له‌ش و پێست و ته‌ندروستی مرۆڤ بۆیه‌ ده‌بینین له‌ لێکۆلینه‌وه‌کان ئه‌وه‌یان ده‌رخستوه‌ که‌ پێکهاته‌کانی توت بریتین له‌ فسفۆر و سۆدیوم و پۆتاسیۆم و کالسیۆم و ئاسن و کلۆرو نحاس که‌ ئه‌مانه‌ش سه‌رچاوه‌ی سودبه‌خشن بۆ مرۆڤ جگه‌ له‌وه‌ی که‌ کاریگه‌ری زۆری هه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئێشی گه‌ده‌ ، ده‌توانین له‌م چه‌ند خاله‌ی خواره‌وه‌ سوده‌کانی توت روون بکه‌ینه‌وه‌ :

1- زیاد کردنی ئاره‌زووی سێکسی :
سوده‌کانی توت دیاری ناکرێن چونکه‌ له‌ راده‌به‌ده‌ر سود به‌خشه‌ بۆ له‌شی مرۆڤ و سه‌رچاوه‌ی تواناکارییه‌ بۆ به‌هێزکردنی ئاره‌زووی سێکسی که‌ پێکهاته‌ ڤیتامینه‌کانی له‌ له‌شی پیاوان وا ده‌کات که‌ کار بکاته‌ سه‌ر هێزی سێسکی و نه‌مانی لاوازی سێکسی له‌ پیاواندا جگه‌ له‌ زیاد کردنی تواناکانی هه‌ست و سۆزداری لای پیاوان بۆیه‌ لێکۆلینه‌وه‌کان ئه‌وه‌یان ده‌رخستوه‌ که‌ توت ده‌وله‌مه‌نده‌ به‌ ماده‌یه‌ک که‌ ناسراوه‌ به‌ (تستوستيرون) که‌ ده‌ورێکی کاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌ سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی تۆوی پیاو له‌گه‌ل به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاره‌زووی سێکسی و سۆزداری لای پیاوان ئه‌مه‌ش وا ده‌کات که‌ کاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر هۆرمۆنه‌کانی تایبه‌ت به‌ سێکس له‌ له‌شی پیاو و به‌هیزکردنی . هه‌روه‌ها جگه‌ له‌مه‌ش سودێکی گرنگی هه‌یه‌ بۆ ئافره‌تان به‌ تایبه‌تی له‌ کاتی سوری مانگانه‌دا که‌ کارده‌کاته‌ سه‌ر که‌م کردنه‌وه‌ی ئێش و ئازاره‌کان و سروشتی خوێنی ئه‌م سوره‌ رێکتر ده‌کات جگه‌ له‌مه‌ش سه‌رچاوه‌ییه‌کی ده‌وله‌مه‌نده‌ بۆ ماده‌کانی شه‌کری سروشتی و پرۆتینه‌کان .

2- که‌م کردنه‌وه‌ی رێزژه‌ی چه‌وری :
زۆربوونی رێزه‌ی چه‌وری له‌ له‌شی مرۆڤ به‌تایبه‌تی له‌ ئافره‌تان کێشه‌ییه‌کی زۆر دروست ده‌کات به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ نه‌خۆشن یان به‌هۆی زۆری چه‌وری نه‌خۆش ده‌که‌ون ، بۆیه‌ پزیشکه‌کان ئه‌وه‌یان ئاشکراکردووه‌ که‌ توت کاریگه‌رییه‌ و سودێکی زۆری هه‌یه‌ بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ئه‌م ریزژه‌ چه‌وره‌ییه‌ له‌له‌ش و زیاتر جوانکردن و به‌روه‌و ته‌ندروستیه‌کی باش بردنی ئه‌م جۆره‌ که‌سانه‌ی که‌ به‌م کیشه‌ییه‌وه‌ ده‌نالێنن ، بۆیه‌ لێکۆله‌ره‌وه‌کان گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌م ئه‌نجامه‌ی که‌ گیراوه‌ی توت به‌تایبه‌تی تووتی سه‌وز کاریگه‌ری زۆری هه‌یه‌ بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی چه‌وری و پێویسته‌ ئه‌و مرۆڤانه‌ی که‌ رێژه‌ی چه‌وریان زۆره‌ به‌رده‌وام گیراوه‌ی توت بخۆنه‌وه‌ بۆ رزگاربوونیان له‌م کێشه‌ییه‌ .

3- بۆ چالاک کردنی بیرو هزری مرۆڤ :
سودی توت هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ نیه‌ که‌ له‌سه‌ره‌وه‌ باسمان کرد به‌لکو لێکۆلینه‌وه‌ ییه‌کی به‌ریتانی ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه‌ که‌ تووت بیرو هزری مرۆڤ چالاکتر ده‌کات و پێویسته‌ رۆژانه‌ له‌گه‌ل خواردندا پێشکه‌ش بکرێت و به‌کاربهێنرێت ، مات وايتمان پزیشکی تایبه‌ت به‌ بواری بیری مرۆڤ له‌ قوتابخانه‌ی بننسيولا ی ته‌ندروستی ئه‌وه‌ی راگه‌یاند که‌ خواردنی توت یارمه‌تی ده‌ره‌ بۆ به‌هێزکردنی بیرو مێشکی مرۆڤ و هه‌روه‌ها یارمه‌تی ده‌ره‌ بۆ زیاتر هێشتنه‌وه‌ی زانیارییه‌کان و پاشکه‌وت کردنی له‌ داهاتوودا ،

4- بۆ جوانکردنی پێست :
به‌کارهێنانی وه‌ک کرێم که‌ کاریگه‌ری هه‌یه‌ بۆ نه‌هێشتنی زیپکه‌ و روونکردنی پێست و نه‌رمکردنه‌وه‌ی ، لێکۆلینه‌وه‌کان ئه‌وه‌یان ده‌رخست که‌ به‌کارهێنانی وه‌ک ماسکێک بۆ ده‌م و چاو بۆ ماوه‌ی 20 تا 30 خوله‌ک بمێنێته‌وه‌ له‌سه‌ر ده‌م و چاو و پاشان شوشتنی به‌ ئاو هه‌ست به‌ گۆڕانکارییه‌کی زۆر ده‌که‌ین له‌ پێستی ده‌م چاومان ده‌توانرێت ئه‌م کرداره‌ له‌ هه‌فته‌ییه‌کدا دوو جار ئه‌نجام بدرێت ، هه‌روه‌ها پسپۆره‌کانی بوواری جوانکاری پیست ئه‌وه‌یان راگه‌یاند که‌ تووت کاریگه‌ری زۆری هه‌یه‌ بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی رێژه‌ی چه‌وری له‌ پێست به‌تایبه‌تی له‌ ده‌م و چاو ده‌توانرێت 3 یان 4 دانه‌ی توت وه‌ک ماسکێک به‌کاربهێنرێت و له‌ ده‌م و چاو بدرێت و وازهێنانی بۆ ماوه‌ی 4 تا 10 خوله‌ک و پاشان شوشتنی به‌ ئاو ئه‌مه‌ وا ده‌کات که‌ رێژه‌ی چه‌وری پێستی ده‌م و چاو که‌م بکاته‌وه‌ جگه‌ له‌مه‌ش سودێکی زۆری هه‌یه‌ بۆ ده‌م و چاوی وشک له‌ وه‌رزی زستاناندا .

 

گروپی پزیشكی دەریــــــــــا

 

 

 

Share