Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
ئەندرۆیدش ماڵئاوای لە فلاش کرد

flashAdobe Flash Player ئەو پێوەکراوەیە کە نیشاندەری زۆربەی پەڕگە ڤیدیۆی و یارییەکانی سەر تۆڕی ئینتەرنێتە.لە بڵاوکراوەیەکی بی بی سی دا باس لەوە دەکات کە ئەم پێوەکراوە چیترپشتگیری ئامێرەکانی سیمبیان و بلاکبێری و ئەو ئامێرانەی سیستەمی کارپێکردنی ئەندرۆیدلەسەرە ناکات. وە ئاشکرایە کە ئای ئۆ ئێس و ویندۆزفۆن هەر لەسەرەتاوە خۆیان بەدوور گرتوە لەم پێوەکراوە، بەڵام هەر بەردەوام دەبێت لە پشتگیری کردنی پی سی PC . بەپێی ئەم هەواڵە لەمەودوا ئەم پێوەکراوە لە (Google Play) کۆگای گووگڵی ئەندرۆید لادەبرێت.

Adobe VS Apple

لابردنیFlash وە ئەبێتە هۆی کەم بەکاربردنی پاتری و زیاتر پارێزگاری کردنی فایلە تایبەت و نهێنیەکان هەروەها جاکسازی پاراستن.

هەر ئەم هۆیانە بوو وای لە داهێنەری کۆچکردو Steve Jobs بەڕیوەبەری پێشووی Apple کرد کە لە مانگی چواری٢٠١٠رایگەیاند. ئێمە نامانەوێت متمانەو پاراستنی سیستەم لەدەست بدەین لە i phone وi pad وi pod بە هۆی پشتگیری فلاشەوە وە ئەوەشی ووت کە سەرەکیترین هۆکاری بەریەککەوتن(Crash) لەسەر Mac فلاش بووە.چاودێران هۆکارەکان دەگەڕێننەوە بۆ ئەوەی کە شۆڕشی Html 5 بەڕێوەیە.

زۆرێک لە بەکارهێنەران ناڕەزایی خۆیان دەربڕی بە زەبرێکی کوشندەیان ناوبرد.
بەکارهێنەرێک" فلاش تاکە هۆکاربووە کە وای کردوە گالاکسی تاب بکڕم لەبری ئای پاد ناتوانم بڕوا بەمە بکەم کە ئەدۆب و گوگڵ دەیکەن"

یەکێکی تر" فلاش یەکێکە لە گەورەترین جیاوازییەکانی نێوان ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس وە ئاشکرایە نیوەی تۆڕەکان تا ئێستا پێویستیان بە پشتگیری فلاشە بۆیە ئێستا ئامێرەکەم توانای پیشاندانی ئەو تۆڕانەی نابێت.

هاوڕێیانمان ماوەیەک لەمەوپێش هەندێك بۆچوونیان گۆڕیوەتەوە لەسەر فلاش بۆ بینینی سەردانی ئێرە بکە هاوڕێیان بەراوردێکی بۆچونەکانتان بکەن.
سەرچاوە:
زانیاری زیاتر

Kurditgroup

Share