Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی

44

بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌كارهێنانی كۆمپویته‌ر به‌ده‌ستبهێنه‌ و سیڤییه‌كه‌ت ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ ، ئای سی دی ئیڵ به‌ده‌ستبهێنه‌

به‌رواری ئاگاداری : 2013-05-12

وه‌ك چۆن مۆڵه‌تی باوه‌ڕپێكراو هه‌یه‌ بۆ لێخوڕینی ئۆتۆمبێل ، به‌هه‌مانشێوه‌ بڕوانامه‌ و مۆڵه‌تی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌ بۆ به‌كارهێنانی كۆمپویته‌ر ، كه‌ ناو ده‌برێت به‌ بڕوانامه‌ی ICDL ، كه‌ هه‌ر كه‌سێك ئه‌م بڕوانامه‌یه‌ی هه‌بێت ، ئه‌وا ده‌بێت خاوه‌ن بڕوانامه‌یه‌كی جیهانی بۆ به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ر و له‌سه‌رجه‌م وڵاتاندا كاری پێده‌كرێت.

ئێستا هه‌لێكی زێڕینه‌ ، ده‌توانیت به‌ئاسانی ببیته‌ خاوه‌ن بڕوانامه‌ی ICDL بۆ ئه‌وه‌ش به‌شداری ئه‌م كۆرسه‌ بكه‌.

ئه‌م كۆرسه‌ بۆ كێ باشه‌:
1- بۆ سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی كه‌ كار له‌سه‌ر كۆمپویته‌ر ده‌كه‌ن ، كارمه‌ندانی كۆمیوته‌ر، له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌ت و ڕێكخراوه‌كان،
2- سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی بواری ژمێریاری.
3- قوتابیان و خوێندكارانی ئاماده‌یی و زانكۆ و په‌یمانگاكان،
4- ئاره‌زوومه‌ندانی كۆمپویته‌ر،
5- ئه‌وانه‌ی كه‌ دوكان و نوسینگه‌ی به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ریان هه‌یه‌،
هه‌موو ئه‌و توێژانه‌ ، ده‌توانن سوود له‌م ده‌رفه‌ته‌ وه‌ربگرن و كۆرسی (ICDL) بخوێنن و ببن به‌ خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ICDL ، كه‌ی بڕوانامه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراوی نێوده‌یوڵه‌تییه‌.

سووده‌كانی بڕوانامه‌ی ICDL
1- ئه‌گه‌ر خاوه‌نی ئه‌م بڕوانامه‌یه‌ بیت ، ئه‌وا پێگه‌كه‌ت پته‌وتر ده‌بێت له‌كاره‌كه‌تدا و ره‌نگه‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا ، ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كه‌ له‌ بواری كۆمپیوته‌ر كارده‌كه‌ن و بڕوانامه‌ی ICDL یان نییه‌ ، ئه‌وا ره‌نگه‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا وه‌لا بنرێن ، یان داوایان لێ بكرێت ئه‌م بڕوانامه‌یه‌ به‌ده‌ست بهێنن ، چونكه‌ بڕوانامه‌ و مۆڵه‌تی نێوده‌وڵه‌تییه‌ بۆ به‌كارهێنانی كۆمپویته‌ر .
2- شاره‌زایی و كارزانییه‌كی زۆرباش و له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیت بۆ دروست ده‌كات له‌ بواری به‌كارهێنانی كۆمپویته‌ر.
3- بونی ئه‌م بڕوانامه‌یه‌ ده‌یسه‌لمێنیت كه‌ تۆ كارامه‌ییه‌كی زۆرباشت هه‌یه‌ له‌ به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ردا.
4- ئه‌گه‌ر تۆ خاوه‌ن بڕوانامه‌ی ICDL بیت ، ئه‌وا ده‌بیته‌ خاوه‌ن بڕوانامه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ر ، كه‌ بڕوانامه‌كه‌ت له‌هه‌موو وڵاتێك كاری پێده‌كرێت و له‌ كۆمپانیا و ڕێكخراوه‌ بیانییه‌كان و ناوخۆییه‌كان گرنگی پێ ده‌درێت .
5- بڕوانامه‌ی ICDL سیڤییه‌كه‌ت ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و ده‌بیته‌ به‌كارهێنه‌رێكی باوه‌رُێكراو له‌ كۆمپویته‌ردا، ئه‌گه‌ر بۆ هه‌ر شوێنێك داواكاری كاركردن له‌ بواری كۆمپویته‌ر پێشكه‌ش بكه‌یت ئه‌وا ئه‌وله‌ویه‌تت پێ ده‌درێت بۆ وه‌رگرتن و به‌ئاسانی كارت ده‌ستده‌كه‌وێت.
6- ئه‌گه‌ر له‌داهاتودا داواكاری پێشكه‌ش بكه‌یت بۆ خوێندن یان بۆ كارێك ، ئه‌وا بڕوانامه‌ی ICDL پشتگیریت ده‌كات بۆ خوێندن و وه‌رگرتن له‌كاره‌كه‌دا.
7- زۆربه‌ی ناوه‌نده‌كانی كار گرنگی به‌سیڤی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ده‌ن كه‌ ئه‌م بڕوانامه‌یه‌یان هه‌یه‌.

به‌شداربووانی ئه‌م كۆرسه‌ به‌ته‌واوی راده‌هینرێن بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ئای سی دی ئێڵ، به‌ به‌كارهێنانی سیدی فێركاری كوردی و كتیبه‌كانی ئای سی دی ئێڵ و تاقیكردنه‌وه‌ی تیۆری و پراكتیكی، له‌ به‌رامبه‌ر بری 100 دۆلار كه‌ 75 دۆلاریان بۆ كرینی كتیبه‌كانه‌.

ئه‌م كۆرسه‌ بۆ ماوه‌ی دوو مانگه‌ ، کۆرسەکە بەسەرپەرشتی مامۆستای بەئەزموون و ئەکادیمی دەوترێتەوە ، کە خاوەنی زیاتر لە 40 کتیبی بڵاوکراوەیە ، لە بواری زانستی کۆمپیوتەر و، تەکنەلۆژیای گەیاندن و زانیاری.

كۆرسه‌ هه‌ر 7 یه‌كه‌كه‌ی ئای سی دی ئیڵ ، له‌ خۆ ده‌گرێت به‌ هه‌ردوو شێوه‌ی تیۆری و پراكتیكی.

کاتی کۆرسەکە:
1- ته‌نها 2 مانگه‌،
2- له‌ هه‌فته‌یه‌كدا 4 رۆژه‌، له‌ هه‌ر رۆێكدا دوو كاتژمیر و نیوو موحازه‌ره‌یه‌.
3- كاتی كۆرسه‌كه‌ له‌گه‌ڵ كاتی به‌شداران گونجاوه‌، چونكه‌ كۆرسه‌كه‌ له‌ سێ كاتی جیاوازدا ده‌وترێته‌وه‌، (به‌یانیان – دوانیوه‌ڕوان – شه‌وان)، به‌شداربوو ده‌توانرێت به‌یانیان یان شه‌وان یان دوانیوه‌ڕوان هه‌ڵبژێریت بۆ به‌شداریكردن.

مەرجەکانی بەشداری کردن:
مەرجە بەشداربوو حەز و خولیای هەبێت بۆ ئەم بوارە.

بری پارەی بەشداربوون:
1- كۆرسه‌كه‌ دوو مانگه‌ ، بۆ هه‌ر مانگێك بری 150 دۆلاره‌، واته 300 دۆلار بۆ هه‌ر دوو مانگه‌كه‌.
2- به‌شداربوو ده‌بێت بڕی 100 دۆلاری تر بدات كه‌ 75 دۆلاریان بۆ كرینی كتیبه‌كانه‌.
3- هه‌روه‌ها بۆ ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ به‌شداربوو پێویسته‌ بڕێكی دیاریكراوی دیكه‌ بدات.

بۆ بەشداریکردن و ناو تۆمارکردن:
سەردانی سەنتەری هێدوەی بکە لە سلێمانی، گەڕەکی شۆڕش، پێنج کۆلان پشت سیتی ستار، کۆڵانی 33 خانووی ژمارە 7
یان پەیوەندی بکە بەم ژمارەیەوە: 0533206029 تکایە لەکاتژمێر 9ی بەیانی تا شەشی ئێوارە تەلەفۆن بکەن بۆ ناو تۆمارکردن.

ئێستا كاتی ناو تۆماركردنه‌ ، ناوی خۆت تۆمار بكه‌ و هه‌ر له‌گه‌ڵ ئاماده‌بوونی گروپێك له‌ به‌شداران كۆرسه‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات

بۆ هه‌ر پرسیار و سه‌رنجێك له‌باره‌ی ئه‌م كۆرسه‌وه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ 07701515582 – 07501220524

یان لەڕێگەی پەیجەکەمانەوە پەیوەندیمان پێوە بکە لەسەر تۆڕی فەیسبوک،

بۆ سەردانی پەیجەکەمان کلیک لێرە بکە

ئه‌م ئیمه‌یڵه‌ت پێ گه‌یشتووه‌ له‌ لایه‌ن گۆڤاری ئاگانامه‌ی ئه‌له‌كترۆنییه‌وه‌

ئاگانامه‌ ، بڵاوکراوەیەکی ئه‌له‌کترۆنی سه‌ربه‌خۆیه‌، زانیاری جۆراوجۆر له‌ به‌شدارانی وه‌رده‌گرێت و ده‌ینێرێته‌وه‌ بۆ كۆی گروپه‌كه‌ كه‌ زیاتره‌ له‌ 29 هه‌زار ئیمه‌یڵ

ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت له‌ رێگه‌ی ئه‌م بڵاوه‌كراوه‌ ئه‌له‌كترۆینییه‌وه‌، تۆڕێكی به‌سوود و به‌رفراوان دروستبكیه‌ن له‌ كوردستان بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری به‌سوود، هه‌رچی زانیاری و ئاگادارییه‌كی به‌سوودت هه‌یه‌ بینێره‌ بۆمان به‌ فروانترین شێوه‌ بۆتان بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌.
بۆ په‌یوه‌ندی
aweza.magazine@gmail.com
bashdarany.aganame@gmail.com

ئه‌گه‌ر پێتوایه‌ ئه‌م ئیمه‌یڵه‌ به‌سووده‌، ئه‌وا له‌پێناو سوودی گشتییدا بینێره‌ بۆ هاورێكانت

ئه‌گه‌ر له‌ڕێگه‌ی هاوڕێكانته‌وه‌ ئه‌م ئیمه‌یڵه‌ت بۆ هاتووه ‌و ده‌ته‌وێت به‌شداری راسته‌وخۆ بكه‌یت، ئه‌وا یه‌ك ئیمه‌یڵی به‌تاڵ بنێره‌ بۆ ئه‌م ناونیشانه‌:
aganamamagazine+subscribe@googlegroups.com

ئه‌گه‌ر ناته‌وێت نامه‌كانی ئه‌م بڵاوکراوه‌یه‌ت پێ بگات، ئه‌وا یه‌ك ئیمه‌یڵی به‌تاَڵ بنێره‌ بۆ ئه‌م ئه‌دره‌سه:
aganamamagazine+unsubscribe@googlegroups.com

 

 

 

Share