Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
پالەوانیەتی بیبەر خواردن ... مستەفا ڕابەر

peper

پالەوانیەتی بیبەر خواردن
The CHill Champion
وەرگێر لەئینگلیزی یەوە: مستەفا ڕابەر
--------------
پاشا فەرموی زۆر وەڕسم . زۆر زۆر بێزارم .
سەرۆک وەزیر گۆتی قەت نەبی ! ئێمە دەتوانین یاریەکی خۆشت بو ڕێکبخەین یارییەک ڕەنگە بێ تاقەتی خاوەنشکۆ بڕەوێنتەوە وەکو پێشبڕکێی زۆرانبازی ، قاشۆیانی!
پاشا بە بۆلەبۆل گۆتی لە زۆرانبازی بێزارم
شاژن پێشنیازی پێشبڕکی ئەسپسواری کرد .
لەویش بێزارین پاشا وەلامی ژنەکەی دایەوە
زۆری نەبرد پاشا مڕەیەکی لێوەهات ، حەز لە پێشبڕکێ یەکی جیاواز دەکەم یارییەک پێشتر نەکرابیت
دەم و چاوی پاشا بە گرژینەوەیەک گەشاوە گۆتی دۆزیمەوە ، بلیمەتی و زرینگی لەخۆم دێت .
وەزیر هەر ئێستا دەچێتە لای دیانەکان پێ یان بلێ ئیمڕۆ پالەوانیک بنێرن بۆ کۆشکی پاشا . دووای ئەوان بۆ هەمان مەبەست بڕۆ لای موسولمانەکان هەروەها جوولەکە کانیش لەبیر نەکەیت ، دەبی هەموو لایەکیان ئەم پاش نیوەڕۆیە نوینەریان لێرە ئامادە بیت هەر لایەکیان ئامادە نەبیت خراپ لەسەریان دەکەویت.
وەزیر بە شپرزەیی پرسیاری کرد (ڕۆناکی دونیا ) چ جۆرە پالەوانێکت مەبەستە.
پالەوانی سوارچاکی ، ڕاکردن .، جەنگاوەر ؟
پاشا بەدەم پیاسەکردنەوە بە منگەمنگ لەبن لێوانیەوە گۆرانی گۆتن بەشێوەیەکی تەمو مژاوی وەلامی سەرۆک وەزیری دایەوە (تەنیا پالەوان بیت ) بێئەوەی ناوی پێشبرکی یەکە بدرکێنیت!
سەرۆک وەزیر خێرا بەهەلەداوان چووە لای ئیمام پێی گۆت پاشا فرمانی کرد ئەم ئێوارە پالەوانێک وەکو نوێنەری موسولمانەکان بنێری بۆ کۆشکی پاشا بۆ بەشداریکردن لە پێشبڕکیەک ئەگەر فرمانەکە جێبەجێ نەکەن سەرئێشەتان بۆ دروست دەبێت .
خەم نیە ئێمە یوسف دەنێرین وەکو درەخت زلە و هێندەی گایەکیش بەهێزە بەخاوەنشکۆ بڵی نوێنەرمان لەوێ دەبیت .
دووای ئەو سەرۆک وەزیر چووە لای مەترانی دیانان و پێی گۆت فرمانی پاشایە دەبێ ئەم ئێوارەیە پالەوانێک وەکو نوێنەری کریسچیانەکان بۆ کۆشکی پاشا بنێری ئەگەر نەتوانی کەسێک بنێری هەمووتان پەشێمان دەبنەوە.
مەتران گۆتی ئێمە پیتەر مان هەیە پالەوانێکی شایستەیە! دەتوانم بلێم کەس وەکو ئەو شارەزای شمشیربازی و ئەسپسواری نیە چاوەڕێی بکەن. سەرۆک وەزیر لەکاتی گەڕانەوەی جووەکانی وەبیرهاتەوە کەدەبی فەرمانی پاشایان پێڕابگەینیت وەزیر لە دلیخۆیا گۆتی نازانم پاشا بۆچی داوای نوێنەری ئەوانیشی کردووە شتێکی سەیرە بەلام فەرمان فەرمانە ، دەبی جێبەجێ بکرێت
وەزیر بەرەو گەرەکی جولەکان بایداوە داوای لەکەسێک کرد بیبەن بۆ لای مالم کاتێ مالم فەرمانی شاهانەی پێگەیشت هەموو جولەکەکانی کۆکردەوە پێی ڕاگەیاندن ئێمە دەبی ئەم ئێوارەیە پالەوانێک بنێرن بۆ کۆشکی پاشا ئێوە کێ بەباش دەزانن ؟
خەلکە وەلامی مالمیان داوە ئێمە هیچ پالەوانێکمان نیە ئێمە وەکو ئەوان پیاوی زەبەلاح و شەڕکەری بەهێزمان نیە .
وەزیر گۆتی دڕێژدادڕی ناوێ ئێوە هەر دەبی کەسیکتان بنێرن پاشامان ( ڕوحم بە قوربانی بیت )جەختی لەسەر ئامادە بونی نوێنەرتان کردووە! ئەگەر دووا بکەون خراپ لەسەرتان دەکەویت .
لەپڕ دەنگێکی زیقن لە پشتەوەی قەرەبالغیەکە بەرز بۆوە " ریگەم بدەن با من نوێنەری خۆمان بم "
مالم قسەکەی پێبڕی ئیسحاق خۆت مەکە قەشمەرجار تۆیەکی پیرو داوەشاوەو تەپیو بەکەلکی چی دێیت؟.
ئاخر کەسێکمان هەر دەبێ بچیت ، بەندەش بێوە مێردم منالم نیە لە ئاخیرو ئۆخری ژیاندام جگەلە ژیانم چیم هەیە لەدەستی بدەم .
وەرە پێشەوە ... قسەکەت بەجێ یە .. لەسەر دەستنیشان کردنی ئیسحاق هەمویان کۆک بون .
درەنگانێکی ئەو ئێوارەیە ... یوسف ، پیتەر ، ئیسحاق لە یاریگای شاهانە ئامادەبون ، لەوێ خێزانی شاو ڕاوێژکارو دەست و پێوەندەکان و هاندەرێکی زۆر بەتامەزرۆییەوە چاوەڕێی دەستپێکردنی پێشبڕکی یان دەکرد.
کاتێ حەشاماتەکە ئیسحاقیان بینی دایانە قاقای پێکەنین و فیکەکێشان و گۆتیان ئەم دەعبایە خۆی چی یە هەتا پالەوان بیت !
بەلام پاشا هەستایە سەرپێو دەستی بەرزکردەوە بێدەنگی کردن !
پێشبڕکی ئەمجارە جیاوازە ، پالەوانی پیشبڕکی کەمان ئەو کەسە دەبی بتوانی بیبەرێکی تیژ بخوا بێ ئەوەی هاوار بکات و بلێ (ووووووو....وووووووو ) یان داوای ئاو بکات.
وەکو دەسپێکی پێشبڕکی تیمی کەڕەنا ئاوازێکی تایبەتیان ژەند ، سێ دانە بیبەری سووریان لەسەر سینیەکی زیو دانا و پێشکەشیان کردن .
یوسف دانەیەکی هەلگرت و قەپالێکی لێداو خێرا کرۆژتی بەلام خۆی پێنەگیراو بەهاوار کردن رایکرد و لوراندی ( وووووووووو ) ئاووم بدەنی ئاگرم تێبەر بوو سووتام !
پاشا فەرمانیکرد بیبەن بۆ ئەولا.
پیتەر هاتە پێشەوە بەزەردەخەنەی لەخۆبایی گۆتی دەی بێبەرم بدەنێ من بەهێزم ، چارەی دەکەم ، بەلام هەر لەگەل گەزەی لێدا و سوور هەلگەڕا و قوڕگی خۆی گرت و بەلاداهات هاواریکرد وووووووووووو ) تکایە فریام کەوون ئاو ئاو بۆخاتر خوا ئاووم فریا خەن سوتام
خاوەنشکۆ هاواریکرد بیبەن بۆ ئەولا دووریکەنەوە
ئێستا تەنیا پیرە جوولەکە ماوە رەنگە بەزمی ئەم خۆش بیت
ئیسحاق بیبەرەکەی وەرگرت دوو لەتیکرد دەستیکرد بە جوێن! بەلام لەحەژمەتان کەوتە گۆرانی گۆتن :
لەبەر ئەوەی من جووووووووووم
دەبی بیبەر بجووووووووووووم
دەبی ڕاکم بۆ دووووووووور
خەریکە شێت بم بۆیە دەکەم لوووووور
گڕم گرت فرمێسکم دەڕژێ بەخوڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕ
کە دووا لەتی بیبەرەکەی قووتدا
پاشا سەرکەوتنی ڕایگەیاند : بەڕاستی پیاوێکی سەرسورهێنەرە
بەچاوی خۆتان دیتتان دووانەکەی تر بە ناڵەناڵ چۆن هەڵدەپەڕین و داوای ئاویان دەکرد !
لەکاتێکدا ئیسحاق گۆرانیەکی خوشی بۆمان گۆت و یەکجاریش نەیگۆت وووووووووووووووو
بۆیە : ئیسحاق براوەیە .
لەکاتێکدا ئیسحاق یاریگای شاهانەی بەجێ دەهێشت هەراو هۆریا هوتافی بینەران ئەو ناوەی پر کردبوو ! بە گوێی مالمی دا چرپاند پێت وایە پاشا هەستی بە ووووووووووووو کانی ناو گۆرانیەکەم نەکردبیت ؟
مالم کرژییەوە گۆتی کێدەزانی ! بەلام بێن خۆمانبی ئیسحاق تۆ زۆر زیرەک بووی شایستەی پالەوانیت !

 

 

 

Share