Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
غوربەت بەلای منەوە چ مانایەک دەبەخشێ ..ئیقبال گلی

1394960 526546520766482 808246583 nغوربەت بەلای منەوە چ مانایەک دەبەخشێ ..ئیقبال گلی
غوربەت بەلای منەوە دوولایەنی هەیە.
لایەنی پۆزەتیڤ و لایەنی نەکەتیڤ.بەڵام لایەنە پۆزەتیڤەکەی زیاتر ئیجابیە.؟
لە بەر ئەوەی ماوەیەکی باشی بۆڕەخساندووم کەبەڕووحی خۆمدا بچمەوە بەبیر وباوڕەکانمەوە، فێری هەندێک کار کردن بووم کەلای خۆمان دەگمەنە، وە بەشداریشم لە هەندێک کۆرس کردوە،
وەک کۆرسی زمان و کۆرسی فۆتۆگرافیک وە بەردە وامیشم توانای خۆم سادەم لە هەندەران
وە هەڵبەتە هەستیش بە غوربەت دەکەم و لە کوردستانیش هەستم بە غوربەت دەکرد، کە لە سەر زێدی باو باپیرانمان دەرکراین و لە ناخی خۆشـدا هەر هەست بە غوربەت ناکەم چونکە خۆـ لەبنەڕەتدا لەگەڵ خۆمدا غەریب بوومە.؟ ئەو بوونی غوربەتە فەلسەفیە هاندەری داهێنانە لەلایمن، هەڵبەتە لەم هەموو چەکمەسەریانەی بەسەرمهاتوون لە هەندەران کاتی زۆرم بە خوێندنەوە هەندێک نوسینمەوە داوە وە ڕۆژانی هەروەک ڕۆژانی پێشووم هەبووە ڕۆژانە سەرقاڵی ئەرکی خۆم و باوکم جێبەجێ دەکەم، لە هەموو بوارێکەوە ئەوە ئیتر ئەوەکاری ڕۆژانەی زۆڕیکە لە ئێمە و ژیانە خۆزگە ئەو ڕۆژەم بەچاوەکانم ئەبینی لەباوەشی نیشتیماندا شەو ڕۆژم دەکردەوە، چۆنکە هەتا لەغوربەت و هەندەران نەژیت لە ئازاری نیشتیمان ئەستەمە تێبگەین،!!!

Share