Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
پێویستە فۆرمی ئاشکرا کردنی سەروەت و سامانی بەرپرسان بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن ئاشکرا بکرێن

ئاشکرا کردن و لێپێچینەوە لە وردو درشتی داهاتی بەرپرسان و کەسایەتییە سیاسییەکان لە رێگای پڕ کردنەوەی فۆرمەوە کارێکی تەندروستە لە پێناو گەیشتن بە پرۆسەی (( ئەمەت لە کوێ بوو))، کە لە ئێستادا بەرپرسان و کەسایەتییە سیاسییەکان و کەسوکارەکانیان هەموو کایە سیاسییە گرنگەکان و چالاکییە ئابوورییە پڕ قازانج و داهاتەکانیان بۆ خۆیان و مناڵ و کەسوکارەکانیان پاوان کردووە، ئەم گروپە نە لە روی سیاسییەوە ، نە لە روی حوکمڕانییەوە، نە لە روی ئابورییەوە دەرفەتیان بۆ هاووڵاتیانی کوردستان نەهێشتۆتەوە بۆ ئەوەی رۆڵی خۆیان بگێڕن لە چالاکی ئابووری بەشداری لە حوکمڕانی و کاری سیاسی.
بۆ ئەوەی پرۆسەی ئاشکرا کردنی داهات بە عەمەلی بێت و گەل متمانەی پێ بدات و دەستی بەرپرسان و کەسایەتییە سیاسییەکان کورت بکرێتەوە لە تاڵانی کوردستان و روتاندنەوەی هاووڵاتییەکانی پێویستە :
- دەقی زانیارییەکان ناو فۆرمی دەستەی نەزاهە ئاشکرا بکرێن لە رێگای ماڵپەڕی دەستەی نەزاهەوە بڵاو بکرێتەوە، بۆ ئەوەی کەناڵەکانی راگەیاندن و هاووڵاتیان چاودێر بن بەسەر زانیارییەکان ناوییەوە.
- سەرباری کەسایەتییە سیاسییەکان و دەسەڵاتدارانی حکومی و پەرلەمانتاران، بە هەمان شێوە فۆرم بۆ کەسانی پلە یەکیشیان پڕ بکرێتەوە.
- سەرکردە سیاسییەکان و بەرپرسانی پلە باڵای حکومی و کەسە پلە یەکەمەکانیان رێگایان لێ بگرترێت چالاکی ئابووریان هەبێت لە دەرەوەی کارەکانیان لە کاتی وەرگرتنی پۆست و بەرپرسیارێتی.


هەڵمەتی دادپەروەری موچە لە هەرێمی کوردستان
4-2-2014

Share