Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
.هۆڵەندا/کۆیادی هەڵبجەو ئەنفالی لەئامێزگرت

yadi halaبەمەبەستی بەرزوپیرۆزڕاگرتنی یادەتراجیدی ومەرگەساتەکانی هەڵەبجەو ئەنفال ویادکردنەوەی جینۆسایدی گەلەکەمان کەتیایدا مرۆڤایەتی وجیهان شەرمەزاربوون بەرامبەر بێدەنگیان ،ئەمڕۆ یەك شەممە ڕێکەوتی(١٦-٣-٢٠١٤)کۆمیتەی ڕێکخستنی هۆڵەنداوکۆمیتەی (پێشمەرگە)دێرینەکان لەبیرۆی کۆمیتەلەشاری لاهای ڕێوڕەسمی یادەکەیان لەئامێزگرت .پاش بەخێر هێنان و وەستانی ساتێك ماتەمینی بۆشەهیدانی یادەکەوشەهیدانی کوردستان،سەرەتالەلایەن بەرێوبەری یادەکەبەرێز(نەبەزمستەفائەمین)پاش ئەوەی بەرنامەی یادەکەی بەئامادەبوان ئاشناکرد لەدەستپێکدا ووتی:ئەوشارەقوربانی کراوەی کوردستان کە(٢٦)ساڵ لەمەوبەرلەبەرواری" ١٦-٣-١٩٨٨'(کاتژمێر 10:50)ی پێش نیوەڕۆکرایەقوربانی ،جیاوازتر لەقوربانیەکانی تری کوردستان،هەروەك چۆن کوردستانیش کرابوەقوربانیەکی جیاوازتر...لەنێوان بەرژەوەندی وڵاتەزلهێزەکاندا ،هەرلە بەپەیامی یادەکەشدابەڕێزی ئاماژەی بەناساندنی زیاتری کەیسی ئەنفال و گرنگی دانی زیاتربەکەسوکارو وارسە سەربەرزەکانیان کرد .داواتریادەکە کەچەندین بابەتی مێژوویی وهەنوکیی وئاییندەیی لەخۆگرتبوو،سەرەتابەرێز"ئەکرەم محمدئەمین بەرپرسی (پێشمەرگە)دێرینەکان لەهۆڵەنداپانۆرامای ئەنفال و هەلەبجە وقۆناغەکانی ئەنفالی بەداتاوژمارەوناو شوێنەوەخوێندەوە بۆئامادەبوان ،بەرێزی هەرلەدرێژەی باسەکەیداوەڵامی تەواوی پرسیارەکانی سەبارەت بەهۆکاروئامانج و بکەری پرۆسەکەی دایەوەوشیکاری تەواوی بۆپرۆسەکەکردودواترووتی:ئەگەرچی ئەم بابەتەڕەهەندەمێژووییەکەی وەردەگرێت بەلام کێسەکەتەواونەبوە دەبێت کاری جدی لەسەربکرێت لەڕوویەکی تریشەوەلاوانی کورددەبێت ئاشنابکرێن بەیادەکانی نەتەوە .هەرلەدرێژەی یادەکەدادووەم بابەتی یادەکەلەلایەن هەڤاڵ (بەرێزفارس)جێگری بەرپرسی کۆمیتەی هۆڵەنداباسێکی لەگرنگی دەنگدان لەپرۆسەی دووبارەنەبونەوەی ئەنفال وکیمیاباران کرد ،پاش خوێندنەوەی ووتاری کۆمیتەئاماژەی بەگرنگی دەنگدان کردوووتی دەنگدان باشترین وەڵامدانەوەی گلەیی وناڕەزاییەکانە،بۆئەوەی گلەیت کەم بێتەوە دەبێت بەشداربیت لەپرۆسەی دەنگدان ودەنگ بدەی بەوبەرنامەیەی کەخۆت پێت باشەهەرلەدرێژەی باسەکەیدا بەڕێزی ووتی بیرلەتۆڵەکردنەوەڕێگرەلەبەردەم ئاوەدانکردنەوەی ولات و
دەبێت مێژوولەبیرنەکەین وڵاتەکەشمان سەوزبکەین .لەسێهەم بابەتی کۆڕەکەش کەلەلایەن بەڕێز "جەمال چاوشین"پێشمەرگەی دێرین وپارتی زانی دەڤەری بلەکێ و
شارباژێروەك شایەت حاڵێك باسی لەڕۆژەسەختەکانی پارتیزانی کردوخاڵبەندی زەمەنی پارتی زانی کردوباسی شێوازی کارودابەشبوون وژمارەوئەرك وشێوازی راهێنان وفێربونی هونەری جەنگی کردو ووتی:هێزەکانمان ئەوێ ڕۆژێ وەك خەنجەرێکی لەکالان دەرهاتوئامادەی هەمووڕوبەروبونەوەیەك بوو،هەرلەدرێژەی باسەکەییدا
ووتی من شانازی دەکەم کەپارتی زانی حزبێک بووم ئەوێ ڕۆژێ کەبەشی گەورەوشەرەفی گەورەی لەڕاپەرین و جێبەجێکردنی بەرنامەی ڕاپەرین بەرکەوت. دواین بابەتی یادەکەش کەلەلایەن بەرێز(مۆفەق حەوێزی)یەوەپێشکەشکرا دەربارەی پێگەی حزب وگرنگی هەڵبژاردن لەناوکۆمەڵدالەباسەکەیدا بەدرێژی باسی لەمێژووی
حزب وپێگەی حزب کردلەکۆمەڵگەدا ووتی :دەببێت حزب دیموکراسیانەهەڵسوکەوت بکات وئەگەر حزب لەسەرمیتۆدی زانستی دروست نەبێت وگەشەنەکات ئەوادەچێتە قۆناغی وەستان لەبەشێکی تری بابەتەکیداباسی لەگرنگی هەڵبژاردن کردو ووتی هەڵبژاردن لەهەموودنیاداقۆناخێکی وەرچەرخانەبۆکۆمەڵگاوپرۆسەیەکی دیموکراسیەوساتەوەختێکەبۆمتمانەبەخشین بۆقۆناغێكی ئینتقالی ،لەبەشی دووەمی مەراسیمەکە بەرێز"شاخەوان سعید"کاڕگێڕی ناوەندی دەرەوە بەناوی ڕاگەیاندنی دەرەوەی(ی.ن.ك)یادەکەی بەرزوپیرۆزکردو،ووتی:قوربانیانی هەڵەبجەلەیادمانن،دواترژنەهەست ناسکی شاعیرخاتو"نەسرین "لەپارجەهۆنراوەیەکداگوزارشتی لەیادەکەکردوبەرزنرخاندی هەربەم بۆنەیەوە بەرێز"سیامەند'کورەلاوی کوردهۆرەی سیروانی بەدەنگەزوڵاڵەکەی چڕی بۆئەم یادەدا،پاشانیش هەریەک لەبەڕێزان (شاخەوان سعیدوفەریدون جەلاڵ وسەعیدزەنگەنەومامۆستاعەونی وجوان ڕەسول وزاهیرمحمود)بەشداریان کردبەپێشنیاروسەرنج لەسەریادەکەویادەکەیان بەرزنرخاند،لەکۆتایی مەراسیمەکەشدالەلایەن بەرپرسی کۆمیتەی (پێشمەرگە)دێرینەکانەوەدیاری خۆیان بەخشی بەئامادەبوانی یادەکەوبەشداربوانی یادەکەش هیوایان خواست کەیادەکەتەنهابۆگوڵ دانان نەبێت لەسەرمەزاری شەهیدان بەڵکوبۆئاسودەکردنی ڕوحی قوربانیان وساڕێژکردنی برینیان بێت
کۆمیتەی هۆڵندای پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان
ئەکرەم محمـدئەمین

Share