Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
(خەندەقی شەرمەزاری) شەرمەزاردەکەین ... کۆمەڵەی منداڵانی کورد/ نەرویج

kmkسەرجەم ئێمەی ئەندامانی کۆمەڵەی منداڵانی کورد/ لە نەرویج ـ کە کۆمەڵەیەکی بێ لایەنین و سەر بە هیچ حیزبێک نین .. هەڵکەندنی خەندەقی نێوان کەرکوک و هەولێر شەرمەزار دەکەین و بە کارێکی قێزەوەنی دەزانین .. مەخابین کە خەندەقێکی نێوان دوو پارێزگای باشووری کوردستان .. لە لایەن لایەنێکی کوردییەوە جێبەجێ دەکرێت .. کە هەرگیز ئەوەمان بە بیردا ناهات، کە لایەنێکی کوردیمان بانگەشەی کوردستانی گەورە و، دەوڵەتی کوردی دەکات و، کەرکوک بە ( دڵی کوردستان) ناودەبات .. کەچی کردارەکانیان بە پێچەوانەی قسەکانیان و دروشمەکانیانەوەن  و .. خواستە گڵاوەکانی دوژمنانی کوردمان دەهێننە دی .. کەرکوک لە باشووری کوردستان دادەبڕن .. هەموو کوردێک باش دەزانێت کە هەڵکەندنی خەندەقەی نێوان باشوور و رۆژئاوای کوردستان و خەندەقەی نێوان کەرکوک و هەولێر .. لە لایەن کام دەوڵەتی ناوچەییەوە پیلانی بۆ کێشراوە و بۆ چ مەرام و مەبەستێکی گڵاو دایان ڕشتووە .. خۆ هەر ئێوەش ( لیستی کەرکوکی کوردستانی ) تان هەڵوەشاندەوە ؟؟ ئێمە داوا لەو لایەنە کوردییە دەکەین گەر ئازا و بوێرن با بچن لە دامێنی چیای حەمرین خەندەق هەڵبکەنن کە تیرۆریستان لەو سنوورەوە دێنە کەرکوک و، تەقینەوە لە ناو گەڕەکە کوردییەکانی شاری کەرکوکدا دەکەن و تا ئەمڕۆ بە دەیان کورد شەهیدبوونە .. نەک لە ناو کوردستاندا، بۆ مەرامێکی سیاسی و، بۆ بەرژەوەندییەکی تایبەتی و کاتی خۆتان بە هەڵکەندنی خەندەق کوردستان پارچە پارچە بکەن .. ئەگینا خەندەقێکی وا، نابێتە رێگر لە بەردەم تیرۆریستاندا .. بەم کارە بێ جێ و ناشیرینەتان هەستی هەموو کوردێکتان بریندار کردووە .. بە تایبەتیش کەرکوکییەکان .. ئەم کارەتان دەبێتە پەڵەیەکی شەرمەزاری و، لاپەڕەیەکی رەش بۆتان .. هیوادارین لەم هەڵەیەتان پەشیمان ببنەوە و .. ئەم کارەتان رابگرن و .. داوای لێبووردنیش لە گەلی کوردمان بکەن .. ئەوەش بزانن تەنانەت بەشێکی هەرە زۆری ئەندامان و لایەنگرەکانی خۆشتان لەگەڵ ئەم کارە ناشیرینەتاندا نین .. ئێمە دژی هیچ حیزب و لایەنێک نین، بەڵام لە کارێکی قێزەوەنی وادا، هەچ لایەنێک ئەنجامی بدا .. بێ دەنگ و بێ هەڵوێست نابین .. چونکە بێ دەنگی لە ناڕەوایی، تاوانە بەرانبەر بە رەوا.                                                                                                   کۆمەڵەی منداڵانی کورد / لە نەرویج :  ٢٥ /٤ /  ٢٠١٤

Share