Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
نامه‌ نامۆكان ... دانـــــه‌ر

نامه‌ نامۆكان .. دانـــــه‌رنامه‌ی یه‌كه‌م
ده‌كرێت هه‌ر ڕۆژه‌و ژانێكی نوێ‌ له‌ ساتێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراودا هه‌سته‌كانمان بله‌رزێنێ‌ و له‌ ناخی ڕۆحمانا به‌ ئیقاعێكی خه‌م بزوێن به‌رجه‌سته‌ بێت...وشه‌كان له‌ زمانی ئه‌و جۆره‌ مرۆڤانه‌وه‌ كه‌ خاوه‌نی ده‌رونێكی نه‌خۆش و ئایدیایه‌كی ئیفلیج و دلێكی به‌ردینن به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر ئازار به‌خشانه‌ دڵمان ده‌پێكێت..له‌وانه‌یه‌ ته‌مه‌ن له‌وه‌ كورت تر بێت كه‌ هه‌ستی پێ‌ ئه‌كه‌ین ژیانیش ئه‌وه‌ نه‌هێنێ‌ كه‌ ئازار بچێژین و خه‌مه‌ قوڵه‌كان به‌ دیاری له‌ ده‌وروبه‌ر وه‌رگرین..له‌وانه‌یه‌ چی تر پێویست نه‌كات بیر له‌و ساتانه‌ بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌ بینینمان بێزارن تا ڕاده‌ی خۆشاردنه‌وه‌ ..له‌وانه‌یه‌ فرمێسكه‌ زیوی یه‌كانیش به‌های خۆیان له‌ ده‌ست به‌ن ئه‌گه‌ر زاڵ بین به‌سه‌ر ناچاری یه‌كاندا..له‌وانه‌یه‌ ته‌نها ڕه‌وته‌ ڕۆتینی و ئاسایی یه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی ساده‌ ببنه‌ هێما بۆ ئه‌به‌دییه‌ت و به‌ مانای جیاواز تر كه‌ هه‌ر تێنه‌گه‌یشتن به‌رده‌وام ئه‌بێت له‌ هه‌موو باره‌كاندا..له‌وانه‌یه‌ وتنی گۆرانی یه‌كان هه‌میشه‌ ڕه‌مزی ئه‌وپه‌ڕی دڵته‌نگیم بێت به‌ڵام خه‌مباری سیمام هه‌ر تیشك ئه‌دات..بمبه‌خشه‌ هاوڕێ‌ كه‌ هه‌ندێ‌ كات بێ‌ ده‌نگیم ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وپه‌ڕی دڵ ته‌نگ بوونم ..كه‌ پرسیاریش ئه‌كه‌یت بۆچی وا بێتاقه‌تی؟!هه‌ر ناتوانم بێ‌ ده‌نگی وه‌ ك سنورێك ببینم و لێ‌ی تێپه‌ڕ بم..ڕاستت ئه‌وێ‌ ئه‌و پرسیاره‌ش زیاتر ئازارم ئه‌یات چونكه‌ له‌ ناخی خۆما جوابت ئه‌یه‌مه‌وه‌ و جوابه‌كانیش ئه‌مخاته‌وه‌ ئه‌و واقیعه‌یكه‌ هه‌رگیز بۆ من ناشێت و هه‌میشه‌ش له‌ ناویا ئه‌ژیم..ببوره‌ لێم هاوڕێ‌ ڕه‌نگه‌ نه‌مه‌وێت بگریم و نه‌مه‌وێت جگه‌ره‌یه‌ك بكێشم و نه‌مه‌وێت بیره‌یه‌ك بخۆمه‌وه‌ بۆ له‌مه‌ودواو نه‌شتوانم قسه‌ بكه‌م له‌و ساته‌ ژه‌هراوی یانه‌ی پڕ پڕم له‌ توڕه‌یی.. له‌ بێزاری،له‌ نامۆبوون،له‌ ته‌نیایی،له‌ خه‌فه‌ت ،له‌فرمێسك،پڕم پڕم له‌ ژان تا بیركردنه‌وه‌ له‌ كوشتنی هه‌ناسه‌كان ..تا بیركردنه‌وه‌ له‌ تاڵی هه‌سته‌كان..ئاخر من خوێنی په‌پووله‌ ئه‌بینم و فرمێسكه‌ ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌كانی هه‌موو گوڵه‌كانی شار..ئاخر من له‌ سێداره‌دانی خه‌نده‌ به‌ریئه‌كان و توانه‌وه‌ی یه‌ك به‌ یه‌كی كلوه‌ به‌فره‌كان ئه‌بینم ..ئاخر هاوڕێ دڵه‌ شووشه‌ییه‌كان ئه‌شكێنن و هه‌سته‌ ناسه‌كانیش وه‌ك پاشماوه‌ی ڕۆحێكی فریشته‌یی له‌ هه‌ڵمێكی سیحر ئامێزدا به‌ خاك ئه‌سپێرن..
ئه‌وانه‌ی سه‌ما ئه‌كه‌ن بێ‌ قاچیان ئه‌كه‌ن و ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌ ئاسمانیشدا ئه‌فڕن بێ‌ باڵیان ئه‌كه‌ن ..ئه‌وان به‌وه‌ ئاسوده‌ن كه‌ پێشانگا بۆ قاچه‌ بێ‌ ناسنامه‌كان و په‌ڕه‌ی باڵه‌ شكاوه‌كان ئه‌خولقێنن..
بۆیه‌ هاوڕێ‌ ئه‌گه‌ر له‌و ساتانه‌یا بینیمیت هه‌وڵ به‌ تێ‌ بگه‌ له‌ بێ‌ ده‌نگیم..رابێیت به‌ تاسانه‌ ژه‌هراوییه‌كانله‌و كاتانه‌ی كه‌ مان ئه‌گرم به‌رامبه‌ر نه‌وه‌ك هه‌موو دنیا به‌ڵكو به‌رامبه‌ر به‌ تۆو به‌ خۆشم!.

سلێمانی
دانـــــه‌ر

Share