Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
کوبانی لە مەلەکشای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبوو.

بە گۆیرەی هەواڵی تایبەت لە ڕێکخستنەکانی ناوخۆی مەلەکشای پارتی سەربەستیی کوردستانەوە بە دەستمان گەیشتووە. ئەمرۆ کاتژمێر ١١ی بەیانی بنەماڵەیەکی کوردپەروەری مەلەکشای ئیلامی بوکی زاگرۆز، خوا کورێکی پێبەخشین. لە دایکبوونی ئەو کورە کوردە هاوکات بوو لە گەڵ هەواڵە گەرمەکانی کوبانی کە لە شارو شەقامەکانی مەلەکشا باسی لێوەدەکرا. بۆیە باوک ودایکی ئەو مناڵە بریارییان دا کورپەکەیان ناو بنێن کوبانی.
وەک ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان بە گەرمی پیرۆزبایی لەو هەڵویستە کوردانەی ئەو دایک و باوکە بەڕێزە دەکەین. هیواخوازین کورەکەیان بە نازی باوک ودایکی گەوربێت و مایەی شانازی بنەماڵەو گەلەکەی بێت.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
٨ / ١٠ / ٢٠١٤

Share