Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
سنورێک بۆ پیسکردنی ژینگەی کوردستان و تاڵانی سامانی گشتی دابنێن

nawytttttttttttسنورێک بۆ پیسکردنی ژینگەی کوردستان و تاڵانی سامانی گشتی دابنێن

لە کوردستاندا سەدان پاڵاوگەی بەرهەم هێنانی نەوت و گازو بەنزین بەرهەمەکانی دیکەی نەوت بە شێوەەکی نا زانستی داندراون لە بەرژەوەندی توێژێکی بچوکی دەست رۆیشتووی کوردستان، ئەم پاڵاوگانە سەرباری کارگەکانی بەرهەم هێنانی چەمەنتۆ و ...هتد ، وێڕای بە تالان بردنی سەروەت و سامانی کوردستان سەرچاوەی پیس کردنی ژینگە و بڵاو بوونەوەی نەخۆشی مەترسیدارن لە کوردستان چ لە ئێستا یان داهاتوو دا .

ئێمە ئەمانەی لە خوارەوە ناومان هاتووە داواکارین :

- ئەم پاڵاوگانە بە زوترین کات دابخرێن و لە بڕیان پاڵاوگە بە پێوەری زانستی لە لایەن حکوومەتەوە لە سەر بودجەی هەرێمی کوردستان درووستبکرێت بۆ ئەوەی پێداویستییەکانی هەرێمی کوردستان لە بەرهەمەکانی نەوت دابین بکات .

- ئەو ناوچانەی پاڵاوگەکانیان لێ داندراوە کە ژمارەیان دەیان و سەدانە و رۆژ لە دوای رۆژ روو لە زیادبوونە بەهۆی قازانجی زۆرەوە ، مەترسی کارەساتی ژینگەیی و مرۆیی مەترسیداریان لێدەکریت،پێویستە بەر بەم دیاردە ترسناکە بگرترێت و سنورێک بۆ ئەم پێشێلکاریە بۆ سەر ژینگەی کوردستان و سامانی گشتی دابندرێت.

- سنوورێک بۆ تاڵان بردنی سامانی ژێر زەمینی و شاخ و تەپۆلکەکانی کوردستان دابندرێت کە بۆ پیشەسازی بەرهەمەکانی نەوت و چیمەنتۆ بەکار دەهێنرێن لە بەرژەوەندی توێژێکی بچووک و بە زیانی ملیۆنان مرۆڤ لە کوردستان تەواو دەبێت .

بۆ پەیوەندیکردن و واژۆ کردن :

07503714620

Alimahmud2001@yahoo.com

1- حەمە عەلی خەلیفە بنەماڵەی ئەنفالکراو هۆلەندا

2- ئیدریس حاجی سەعید نووسەر و رۆژنامەنوس فینلندا

3- کەماڵ چۆمانی رۆژنامەنوس هیندستان

4- ئارێز داراپوور کەسایەتی سیاسی

5- سەباح مورادی رۆژنامەنووس هۆڵەندا

6- قادر نادر چالاک لە بواری مافی مرۆڤ سوئید

7- تاریق قادر چالاکوانی سیاسی سوئید

8- سەرکەش عەبدوالکەریم نوسەر و رۆژنامەنووس سوئید

9- خدر کوردستانی کەسایەتی سیاسی سوئید

10- دانا جەلال نووسەر و سیاسی سوئید

11- سەفوەت جەباری نوسەر سوئید

12- سەلاح سۆفی چالاکڤان سوئید

13- ئازاد حەیدەری چالاکوانی مەدەنی سوئید

14- سەیدخان عەنتەر کەسایەتی سیاسی سوئید

15- هیوا گوڵ محەمەدی نوسەر سوئید

16- ئازاد غەریب ئەندازیار سوئید

17- شێروان خدر نووسەر ئوسترالیا

18- حەسەن جودی نوسەر سوئید

19- کیۆماسی ئەلیاسی چالاکوانی مەدەنی سوئید

20- شەمال رەئووف حەمید مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی کشتی قوتابیان

21- سەلاح مەزن نووسەر هەولێر

22- دکتۆر ناجیح گوڵپی ئەندامی دەستەی کارگێڕی چاودێری کوردۆساید هەڵەبجە

23- یاسین بانیخێڵانی نوسەر سویسرا

24- نەوزاد فەرهاد رۆژنامەنووس و تاقانەی ئەنفال گەرمیان

25- رێبوار حەسەن کەسایەتی سیاسی سوئید

26- ئارێز ئەندازیاری رۆژنامەنووس سوئید

27- موسلح لهۆنی نووسەر ولێکۆلەر بەریتانیا

28- عەباس نادر مامۆستا کوردستان

29- حەمە گۆپاڵە نوسەر سوئید

30- هیوا ناسیح نوسەر سویسرا

31- روناک ئەحمەد چالاکوانی مافی ژنان ئەڵمانیا

32- عەلی مەحمود محەمەد نوسەر کوردستان

33- هیوا شوانی... نوسەر و  ڕۆژنامەوان فینلاندا

Share