Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
داوا له‌ محه‌مه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند زیندانی‌ سیاسی‌ کورد ده‌کریت مانگرتنه‌که‌ی‌ رابگریت

kbwdwnddداوا له‌ محه‌مه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند زیندانی‌ سیاسی‌ کورد ده‌کریت مانگرتنه‌که‌ی‌ رابگریت

ده‌یان که‌سایه‌تی‌‌و چالاکی‌ مافی‌ مرۆڤ و رۆژنامه‌نوس له‌ نامه‌یه‌کی‌ سه‌ر ئاواڵه‌ داوا له‌ محه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بووده‌ند سه‌رۆکی‌ رێکخراوی‌ مافی‌ مرۆڤی‌ کوردستان ده‌که‌ن که‌ ده‌ست له‌ مانگرتن هه‌لگرێت که‌ بۆ ماوه‌ی‌ 51 رۆژه‌ له‌ زیندانی ئیوینى‌ تاران ده‌ستی‌ به‌ مانگرتن له‌ خواردن کردوه‌. ئه‌مه‌ش به‌هوی‌ ئه‌وه‌ی‌ که‌ ئه‌م که‌سایه‌تیانه‌‌ ته‌ئکید ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ به‌هوی‌ مانگرتنه‌که‌وه‌ سه‌لامه‌تی‌ ناوبراو رووبه‌رووی‌ مه‌ترسی‌ بووه‌ته‌وه‌.

ئه‌مه‌ش ده‌قی‌ داواکاری‌‌ نامه‌که‌:

تکایه‌ مانگرتنه‌که‌ت رابگره‌!

(50) رۆژ زیاتر به‌ سه‌ر مانگرتنی‌ محه‌مه‌د سه‌دیق که‌بودوه‌ند سه‌رۆکی زیندانیکراوی‌‌ رێکخراوی‌ مافی‌ مرۆڤی‌ کوردستان له‌ زیندانی‌ (ئیوین)ی‌ شاری‌ تاران تێ‌ په‌ری‌.

 

وه‌ک ناره‌زایی‌ ده‌ربرین به‌رامبه‌ر داواکارییه‌کانی،‌ محه‌مه‌د سه‌دیق که‌بودوه‌ند سه‌رۆکی‌ زیندانیکراوی‌ ریکخراوی‌ مافی‌ مرۆڤی‌ کوردستان له‌ شاری‌ تاران ده‌ستی‌ داوه‌ته‌ مانگرتن له‌ خواردن‌و زانیاریه‌ رۆژنامه‌وانیه‌کانیش باس له‌ خرابتربوونی‌ بارودۆخی‌ ته‌ندروستی‌ ناوبراو ده‌که‌ن.

 

ئێمه‌ ژماره‌یه‌ک که‌سایه‌تی‌‌و چالاکی‌ مافی‌ مرۆڤ و رۆژنامه‌نوس له‌ گه‌ڵ ده‌ربرینی‌ پشتیوانی‌ خۆمان بۆ داواکانی‌ به‌ریز که‌بودوه‌ند، داوا ده‌که‌ین له‌ مه‌ر پاراستنی‌ سه‌لامه‌تی‌ گیانی‌، مانگرتنه‌که‌ی‌ بشکێنت‌و گۆمانمان نیه‌ که‌ په‌یامی‌ ناوبراو به‌ ئاگاداری‌ بیرورای‌ گشتی‌ خه‌لکی‌ جیهان گه‌یشت‌و تیکچوونی‌ باری‌ ته‌ندروستی‌ ناوبراویش بووه‌ته‌  مایه‌ی‌ نیگه‌رانی‌ رۆژنامه‌نوسان‌و چالاکانی‌ مافی‌ مرۆڤ له‌کوردستان‌و جیهان.

 

ئێمه‌ له‌م نامه‌ سه‌ر ئاواله‌یه‌ له‌ گه‌ل ده‌ربرینی‌ پشتیوانی‌ خۆمان بۆ داواکانی‌ به‌ریز محه‌مه‌د سه‌دیق که‌بودوه‌ند داوای‌ لێ‌ ده‌که‌ین له‌ پیناو پاراستنی‌ سه‌لامه‌تی‌‌و پێشره‌وایی‌ کردنی‌ له‌ دیفاع له‌ مافه‌کانی‌ مرۆڤ له‌ ئێران‌و کوردستان ده‌ست له‌ مانگرتن هه‌لبگرێت، ئه‌مه‌ له‌ گه‌ل ئه‌وه‌ی‌ ریز ده‌گرین له‌ خه‌باتی‌ به‌رده‌وامی‌ ناوبراو بۆ پاراستنی‌ مافه‌کانی‌ مرۆڤ‌و هاوکات پاراستنی‌ سه‌لامه‌تی‌ ناوبراویش بووه‌ته‌ جێگه‌ی‌ نیگه‌رانی‌ رۆژنامه‌نوسان‌و چالاکانی‌ مافی‌ مرۆڤ.

 

ئه‌وه‌ی‌ به‌ لای‌ ئێمه‌وه‌ له‌م داواکاریه‌ گرنگی‌ تایبه‌تی‌ هه‌یه‌ پاراستنی‌ باری‌ ته‌ندروستی‌ محه‌مه‌د سه‌دیق که‌بوه‌ده‌نده‌. هیوادارین وه‌ک چون ناوبراو له‌ پیناو پاراستنی‌ مافی‌ مرۆڤ‌و دیموکراسی‌‌و ئازادییه‌ مه‌ده‌نیه‌کان سالانیکه‌ بی‌ په‌روا خه‌بات ده‌کات، ئاواش به‌ ده‌نگ بانگه‌وازی‌ چالاکانی‌ مافی‌ مرۆڤ‌و رۆژنامه‌نوسانه‌وه‌ بیت بۆ کۆتایی‌هینان به‌ مانگرتنه‌که‌ی‌‌و ده‌مانه‌وی‌ پیی‌ بلێین که‌ ئیوه‌ له‌ گه‌یاندنی‌ په‌یامه‌که‌تان به‌ جیهانیان سه‌رکه‌وتوبوون.

 

 

ئیمزاکان

 

1ـ خالید ته‌وه‌کولی‌

 

2ـ خالید محه‌مه‌دزاده‌

 

3ـ عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د

 

4ـ محه‌مه‌د چاوشین

 

5ـ جه‌مال نه‌جاری‌

 

6ـ ئه‌حمه‌د سه‌فا

 

7ـ حاسل داسه

 

8ـ شەهلا دەبباغی

 

9ـ سولەیمان دڵسۆز

 

10ـ ره‌حمان غه‌ریب

 

11ـ مه‌حیه‌دین سه‌لامی

 

12ـ مراد ئه حمه دی

 

13ـ مەولود سوارە

 

14ـ سۆران سه‌لیمی‌

 

15ـ ئه‌حمه‌د شیربه‌گی‌

 

16ـ فه‌تاح ئه‌حمه‌دی‌

 

17ـ جەمشید بەهرامی

 

18ـ مەهین شوکروڵڵاپور

 

19ـ وریا ماملێ

 

20ـ هەیاس کاردۆ

 

21ـ سیامه‌ک قه‌وی‌په‌نجه‌

 

22ـ ره‌سول سولتانی‌

 

23ـ سۆران ئه‌مینی

 

24ـ  عەلی ئیسماعیل نژاد

 

25ـ محمد خاکی

 

26ـ میترا ئاریان

 

27ـ ئاسۆ پیرۆتی

 

28ـ رەحمەت بەهەشتی

 

29ـ ئاوات عه‌لیار

 

30ـ هاشم رۆستەمی

 

31ـ ئەحمەد حسەینی

 

32ـ کامران حوسینی‌

 

33ـ قەسیم خان نەرزیوە

 

34ـ ئاکو کاکه‌یی‌

 

45ـ قادر محمد گوڵ

 

36ـ کامیل نورانی‌ فه‌رد

 

37ـ مسته فا زاهیدی

 

38ـ ئەمیر رەسوڵی

 

39ـ عه‌لی بداغی

 

40ـ کاوه که‌ریمی

 

41ـ محمد ئه‌حمه‌دپور

 

42ـ که‌مال ده‌رویشی‌

 

43ـ محەممەدی فەقێ عەلی

 

44ـ ئیدریس شێخ شه‌ره‌فی

 

45ـ هیوا زه‌که‌ریایی‌

 

46ـ که‌ماڵ ئافه‌رین

 

47ـ برایم جه‌هانگیری‌

 

48ـ عەلی فەتحی

 

49ـ شه‌ماڵ میرزا

 

50ـ ئاگری باڵەکی

 

51ـ محه مه د خاده میانی

 

52ـ کامه ابوبکری

 

53ـ ئه‌حمه‌د ممندی‌

 

54ـ منیژه‌ رنگین

 

55ـ ئارتین حه‌مدی

 

56ـ ساکار عەبدوڵڵازادە

 

57ـ رووناک خاتونی‌

 

58ـ کامیل استاداحمدی‌

 

59ـ جه عفه ر ره سووڵی

 

60ـ سه‌رکه‌وت به‌هرامی

 

61ـ کوێستان فتووحی

 

62ـ رەحیم دەستیار

 

63ـ سمایل زارعی‌

 

64ـ قەرەنی نەسیری

 

65ـ کامران سوهرابی

 

66ـ مەریوان کوردستانی

 

67ـ یه حیا خزرنژاد

 

68ـ سیامەند ئالانی

 

69ـ ئیدریس هەمزەیی

 

70ـ خالق خورشیدی

 

71ـ عوسمان بێورانی

 

72ـ شوانه‌ محمودی

 

73ـ هەڵۆ رەمشتی

 

74ـ ریبوار ابراهیم زادیان

 

75ـ  بیژەن قوبادی

 

78ـ  حه‌سه‌ن لاوه‌

 

79ـ شاهۆ ئیبراهیمی

 

80ـ   جه‌لیل گه‌وهه‌رى

 

81ـ شاهرخ ره‌شید

 

 

Share