Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
راکردنێکی منداڵانی کوردستان بۆ هاوسۆزی لەگەڵ منداڵانی سووریا

latausراکردنێکی منداڵانی کوردستان بۆ هاوسۆزی لەگەڵ منداڵانی سووریا

لە روانگەى چالاکییەکانى وەرزش لە پێناوی ئاشتی و ناتوندوتیژییدا، کە لەسەر ئاستی جیهان بایەخێکی زۆری پێدەدرێت، ئەنجومەنی رێکخراوە ناحکومییەکانی کوردستان "IKNN" بەهەماهەنگی ژمارەیەک لە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و یانەى هەولێر بۆ راکردن و گرووپی دۆق شارتەر بۆ هونەری منداڵان و ناوەندی نێرگز، راکردنێک بۆ منداڵان لە پێناوی ئاشتیدا لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان لە هەولێرى پایتەخت بەڕێوەدەبات.

ماوەى ڕاکردنەکە 4 کیلۆمەترە وەکو هاوسۆزییەک بۆ منداڵانی سووریا ئەنجام دەدرێت، بەتایبەتی ئەوانەى لە ئاوارەیی و دوور لە وڵاتی خۆیان ژیان بەسەردەبەن، یان لەژێر جەورو ستەمی رژێمی سووریا دەناڵێنن، هەندێکیان ئێستا لە هەرێمی کوردستان دەژین و پێویستیان بە هاوسۆزی و ئاوڕلێدانەوەى زیاتر هەیە.

هەموو منداڵێک " تا تەمەنی 15ساڵی" دەتوانێ بەشداری لەم ڕاکردنە بکات و خەڵاتی ڕاکردنە بەدەست بێنێت.. لە پەراوێزی ڕاکردنەکەش ئاهەنگێکی خنجیلانە بۆ منداڵان بەڕێوەدەچێت و ئامادەبووان پەیامی هاوسۆزی بۆ منداڵانی سووریا، بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕای گشتی جیهانی بەرزدەکەنەوە، بۆ ئەوەی بایەخێکی زیاتر بە منداڵانی ئاوارەبووی سووری لە کەمپەکانیان لە هەرێمی کوردستان بدرێت.

ڕاکردنەکە کاتژمێر 6.00 ى ئێوارەى چوارشەممە 18/7/2012 لە پارکی سامی عەبدوڵڕەحمان بەڕێوەدەچێت..

بۆ ناونووسینی منداڵان بۆ ئەم ڕاکردنە، دەتوانن پەیوندی بەم ژمارە تەلەفۆنانە بکەن:

- 0662274022

- 07503506155

یان لە رێگەى ئیمێلی: erbilmarathon@yahoo.com

Share