Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
بابه‌ته‌ ئاڵۆزاکان ...باوکی...دوین

bolbol

بابه‌ته‌ ئاڵۆزاکان
****
باوکی...دوین
1
سواڵکه‌ر
***
کاتیک سواڵکه‌رێک
ده‌بینم
له‌ئاستی خه‌م
ده‌ست بۆ خه‌مێکی تر ئه‌بات
یان ڕەشپۆشێک
بۆ ژه‌مێ نان هاوار ده‌کات
یان هه‌تیوێک
له‌ دەریای مه‌رگ مه‌له‌ ده‌کات
یان کیژۆڵه‌ی وه‌رزی ژاکاو
ده‌ست بۆ چرکەی مه‌رگ دەبات
له‌م کاته‌ ناسکه‌ دا
وا هه‌ست ئه‌که‌م
تف له‌خۆم و یاسا
دەکەم
2
دز
***
کاتێک دزێک
له‌به‌ر پارویه‌کی رۆژانه‌
ڕاپێچی دادگا دەه‌کرێت
خۆی له‌خۆیدا
تاوانێکه‌
یه‌کێک دزی ژەمێک بکات
بە یاساتان تاوانباره‌
ئه‌وه‌ی هه‌رده‌م
ڕاوی ده‌کات
شه‌وان جێگای بۆ ڕائه‌خا
مافی چینێک
زه‌وت ده‌کات
لە دەست پاکییە ناوداره‌
کێ له‌م بابەتە‌
تێده‌گات؟
3
ئاواز ژەن
***
ئاواز ژەنێک
بای بێ ئامان
ده‌نگیان کپ کرد
چه‌قۆ..دڵی
باڵندەیەکی
بێ هێلانەی بەر بارانی
لەت لەت ئە کرد
قەڵەم و ماف هاواریان کرد
جه‌ندین پێنۆس ڕێیان
لێی گرت
چه‌ندین ده‌می هه‌ست وویژدان
ووتیان ...ووتیان بێ تاوانە‌
سودی نه‌بوو
کاری خۆی کرد

 

 

 

Share