Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
به‌رزترین تاوه‌ری جیهان له‌ ئازه‌ریجان دروستده‌كرێت..

10000 matrبه‌رزترین تاوه‌ری جیهان له‌ ئازه‌ریجان دروستده‌كرێت..

وێڕای ئه‌و قه‌یرانه‌ جیهانییانه‌ی كه‌ له‌ئێستادا هه‌ن، به‌ڵام پێشبڕكێكردن له‌سه‌ر دروستكردنی به‌رزترین تاوه‌ر له‌ جیهاندا هێشتا نه‌وه‌ستاوه‌، ئه‌مجاره‌یان پێشبڕكێكه‌ له‌ ناوچ
ه‌ی كه‌نداو دووركه‌وتووه‌ته‌وه‌و گه‌یشتۆته‌ ئازه‌ربایجان.
ئه‌و تاوه‌ره‌ی كه‌ بڕیاره‌ دروستبكرێت، درێژییه‌كه‌ی 1.050 مه‌تر ده‌بێت و 189 نهۆم له‌خۆ ده‌گرێت و به‌شێكه‌ ده‌بێت له‌ پڕۆژه‌یه‌كی زه‌به‌لاح بۆ دروستكردنی زنجیره‌یه‌ك دورگه‌ی پیشه‌سازی به‌ناوی (خازار) له‌سه‌ر ده‌ریای قه‌زوین له‌ رۆژئاوای (باكۆ) ی پایته‌ختی ئازه‌ربایجان، كه‌ بڕی 100 ملیار دۆلاری تێده‌چێت و كۆمپانیای سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌كه‌ش رایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی 3 ساڵدا (2016-2019) پڕۆژه‌كه‌ كۆتایی دێت.
ئه‌و تاوه‌ره‌ 200 مه‌تر له‌ تاوه‌ری خه‌لیفه‌ (كه‌ ئێستا به‌رزترین تاوه‌ره‌ له‌ جیهاندا)، به‌زرتر ده‌بێت.
دورگه‌ پیشه‌سازییه‌كانی خازار 41 دورگه‌ له‌خۆده‌گرێت و له‌سه‌ر روبه‌ری 2 هه‌زار هێكتار زه‌وی ئه‌نجامده‌درێت، بۆئه‌وه‌ی بتوانێت یه‌ك ملیۆن هاووڵاتی له‌خۆ بگرێت، هه‌روه‌ك كۆمه‌ڵێك تاوه‌ری هه‌وربڕ له‌خۆده‌گرێت كه‌ به‌رزییه‌كانیان له‌نێوان 25-65 نهۆمدا ده‌بێت، هه‌روه‌ها 150 خوێندنگاو 60 (نه‌خۆشخانه‌و ماركێت و زانكۆ) و گۆڕه‌پانی پێشبڕكێی فۆرمیولا 1 له‌خۆده‌گرێت، بۆئه‌وه‌ی ببێته‌ شارێكی ته‌واو له‌ناو ده‌ریادا.

Share