Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
ئەو کچانە کێن تەنها بە نیازی پارەکێشانەوە لەگەل کوڕاندان؟

kurdzhin 13002239471ئەو کچانە کێن تەنها بە نیازی پارەکێشانەوە لەگەل کوڕاندان؟

چوونەناوەوەی پەیوەندییەکان و هاتنە دەرەوە لێیان بۆ هەر دوو رەگەزەکە دەتوانێ مەبەستێکی جیاوازیان هەبووبێت. هەندێ کەس بە مەبەستی هاوسەرگیری و پەیوەندییدرێژخایەن دەست دەکات بە هاوڕێیەتی و هەندێ کەسی تر بە مەبەستێکی خراپ وەکو کات بە سەر بردن، تەرفیح و کەڵکی سێکسی وەرگرتن و پارەکێشانە لەگەلڕ یەکتردا دەبن، ئەو خانمانەی بە مەبەستی هاندانی مادی لەگەل کەسەکانی تردا پەیوەندی دەکەن بە شێوازی جۆراوجۆر هەوڵدەدەن بە ئامانجەکانیان بگەن کە لە ژێر ئەو هاوڕێیەتیەوە دەیشارنەوە بۆ نموونە چەندین شێواز کە کچان بە مەبەستی پارەکێشانەوە لەگەلڕ کوڕاندا پەیوەندی دەکەن ئەمانەن:
1- کوڕان لەگەلڕ خۆیاندا بۆ ناوەندەکانی کڕین دەبەن:
رەنگە یەکێک لە بەرجەستەترین و شێوازە نوێیەکانی کەڵک وەرگرتنی مادی، کوڕان لەگەلڕ خۆیاندا بۆ ناوەندەکانی کڕین دەبەنء سۆپەرمارکێتی جۆراوجۆر ء دەڵێن من "حەزم لە شت کڕینە، تۆ پێتخۆشە لەگەڵم بیت؟" پاش بینینی چەندین سۆپەرمارکێت دەڵێن :"وەی، ئەم جلە کە جوانە، بڕۆین سەیری بکەین؟" دەچنە ناوەوەی سۆپەرمارکێتەکە، خانم جلەکە تاقی دەکاتەوەء دەڵێت: "گیانەکەم لێم جوانە؟" حەزت لەم رەنگەیە؟" کوڕەکەش دەڵێت: "وایە زۆر جوانە پیرۆزت بێت". کچەکەش بە سەرسوڕمانەوە سەیری جلەکە دەکاء کاتێک وەریدەگرێ بە شێوازێکی نمایشی جانتاکەی بە هێواشی و بە هێمنی دەکاتەوە و بە زەردەخەنەوە گۆشەنیگایەک دەکاتە کوڕەکە، ئەگەر کچەکە نەیهێشت کوڕەکە پارەکە بدات ئەوا مەبەستی پارەکێشانەوە نیە لە پەیوەندییەکانیدا، بەڵام ئەگەر هەر چاوەڕێ بوو کە کوڕەکە پارەکە بدات ئەوا مەبەستی پارەکێشانەوەیە. هەندێجار کوڕەکە خۆی دەزانێ کە کچەکەی هاوڕێی یان خۆشەویستەکەی پارەیەکی وای نیە بۆ جلوبەرک کڕینء لە مادەدا باش نیە، ئەوا ئەگەر کوڕەکە بە حەزی خۆی یارمەتیی بدات هیچ کێشەیەک نیە.


2- دیاریی رۆژ لە دایکبوونء بۆنەکانی تر:
لە چرکە ساتەکانی یەکتر ناسیندا لە پڕ کچەکە رۆژی لە دایکبوونی بە کوڕەکە دەڵێت کە ئەگەری هەیە 10 رۆژی داهاتوو بێ. هەندێ لە کچان هەر بەم رادەیە رۆژەکە دەست نیشان دەکەن، بەڵام هەندێکی تریان دیارییەکەش دەست نیشان دەکەن بۆ نموونە دەڵێن: "ئەم هاندە بە راستی بێزاری کردووم، دوو ساڵە هەمە، زۆر کۆن بووە"، ئەو کوڕەی پێشتر هاوڕێم بوو پار پێڵاوێکی پاژنەبەرزی بۆ کڕیم کە زۆر لێی رازی نیمء بە دڵم نەبوو."


3- پێویستیان بە پارە قەرزکردنە بۆ کاری زەروور:
لە پڕ خانمەکە پەیوەندی دەکاتء دەڵێت :"کارێکی زەرووری بۆ دروست بووە دەبێ پارە بە کەسێک بدەم پارەم کەمە، دەکرێ 3 وەرەقم پێبدەی ئەوپەڕی تا 2- 3 رۆژی دیکە بۆتی دەگەڕێنمەوە." نە کارێکی بۆ دروست بووەء نەش مەبەستی هەیە بیداتەوە."

4- کارتی موبایلء پەیوەندیی یەک لایەنە:
سروشتییە کە کچەکە بۆ هەوالڕ پرسینی کوڕەکەء ئاگاداربوونەوە لە بارودۆخیء شوێنی پێویستی بە تەلەفۆن کردنی بەردەوام هەیە بەڵام دوو خالڕ لە ئارادایە. خاڵی یەکەم: "جەرەسم بۆ بکە" یان "مەسەجم بۆ بنێرە" چونکە زۆر جار کچان بە ئەرکی سەر شانی کوڕانی دەزانن بەردەوام کوڕەکە پەیوەندییان پێوە بکە، ژمارەکەی دەگرێء لەگەلڕ ئەوەی پەیوەندییەکە دروست بوو بە بێ چاکی چۆنی پێی دەڵێ پەیوەندیم پێوە بکە یان مەسەجم بۆ بنێرە، پاشان تەلەفۆنەکە دادەخاتەوە، یان دەڵێ کارتی موبایلەکەم تەواو بووەء کارتم پێ نیەء تەلەفۆنەکەی بە سەردا دادەخاتەوە.
خاڵی دووەم ئەوەیە ئەم خانمە هەر دوو رۆژ جارێ پێویستی بە کارتی موبایل هەیە، کوڕەکەش بە ئەرکی خۆیی دەزانێ بۆی بەڕێ بکا، چونکە کچەکە عادەتی داوە کارتی بۆ بنێرێ، ئەگەر کچەکە ئیش و کاری نەبێ و شوێنێک شک نەبا بژێوێی ژیانی بە دەست بێنێ هیچ کێشە نیە کوڕەکە کارتی بۆ بنێرێ بەڵام ئەگەر ئیشء کاری هەبوو و داهاتی هەبوو، ئەوە کچەکە بە مەبەستی پارەکێشانەوە پەیوەندیی لەگەڵدا دەکا، چونکە بەردەوام کوڕەکە پەیوەندی بە کچەکەوە دەکات شتێکی سروشتییە کچەکە زوو زوو کارتی موبایلی پێ نامێنێت.


5- ریستۆرانی نێودەوڵەتی و بەناوبانگ:
کاتێک سەرەی رۆیشتن بۆ ریستۆرانت دێ، کوڕەکە بۆچوونی خانمی دەوێ و کچەش لیستی ریستۆرانتەکانی بۆ ریز دەکاو دەڵێ ئەم ریستۆرانانتە زۆر باشە با بڕۆین لە یەکیانا دابنیشین، ریستۆرانی ئیتالیایی، ژاپۆنی، مەکزیکی، چینی، هیندی و ... لە هەمان کاتدا ناونیشانەکەشی کتومت بە کوڕەکە دەڵێ تا نانێکی باش لە تەنیشت یەکتردا بخۆن.


6- شێوازی پاڵپشتیکردنی کوڕە هاوڕێکەی جارانی:
ئەمە یەکێکە لە سیاسەتی موحافیزەکارانە کە ئەگەری هەیە کچەکە بەکاری بێنێ: "کوڕە هاوڕێیەکەی جارانم کارتی بانکەکەی هەمیشە لە لای من بوو،" ، "هەمیشە پارەی بەنزینی ئوتومبێلەکەمی دەدا"، "کاری ببووە ئەوە بەردەوام پارەی بۆ حیسابە بانکیەکەم دەنارد"، "کاتێک رۆژی لە دایکبوونم دەبوو سێتی زێڕی بۆ دەکڕیم، دیارییەکانی کەمتر لە 5 گەڵا نەبوو." بەمشێوەیە کچەکە زەمینەیەک بۆ "ئەرکە مادیەکانی" کوڕەکە دەست نیشان دەکا ء بە شێوەی ناڕاستەوخۆ ئەمانەی پێ دەڵێ.


7- ئامادەکردنی لیستی دیاری:
بۆ کوڕەکە کارێک هاتۆتە پێشء دەبێ بۆ شارێک یان شوێنێک گەشت بکا کە بەپێچەوانەی حەزیء ئارەزووی خۆی دەبێ بۆ ماوەی چەند رۆژێک لە خۆشەویستەکەی دوور بێ، لەم کاتەدا خۆشەویستەکەی لە بەر ئەوە شوێنی چۆلڕ نەبێ لیستێ لە چەندین شومەکی بۆ دەنووسێء دەیداتە کوڕەکە تا وەکو دیاری بۆی بیکڕێء بۆی بێنێ.


8- میوانیء بۆنەء ئاهەنگ لە ماڵی کوڕەکەدا:
کاتێک رۆژی لەدایکبوون یان هەر جۆرە بۆنەء ئاهەنگێک لە ماڵی کوڕەکەدا بەڕێوە دەچێ چەندین سوودی بۆ کچەکە دەبێ، یەکەم هەموو خەرجیەکان وەکو دابینکردنی خۆاردن، خزمەتکردنء مەسەلەکانی تر دەکەوێتە سەر شانی کوڕەکەء پاش میوانیەکە ئەگەری خاوێن کردنەوەء شتنء رێکءپێک کردنی ماڵەکەیان وەکو جاری یەکەم.


9- هەندێ وەسلڕء پارەی مانگانە:
:" ئازیزەکەم، وەسڵی موبایلەکەم هاتۆتەوەء ئێستا ئینتەرنێتم لە بەر دەستا نیە پارەکەی بدەم، ئەگەر نەشیدەم تا بەیانی دایدەخەن، ئەتوانی لە باتی من بیدەی دوایی بتدەمەوە؟"، یان :"دەمەوێ بڕۆم ناو بنووسم بۆ خولی زمانی ئینگلیزی، خۆشەویستەکەم دەتوانی 200 دۆلار بخەیتە ئەم ژمارە حیسابە لە بانکی ...، بەیانی پارەکەت ئەدەمەوە، ئێستا زۆر تەئخیر بووم کاتم نیە بڕٍۆم پارە جۆر بکەم.


10- ئارایشگاو کەلوپەلی جوانکاری:
ئێوە بۆ میوانییەک دەعوەت کراون، لە پڕ کچەکە بە نەختێ زەردەخەنەی فێڵبازانەوە دەڵێ: "ئازیزەکەم ئەزانم پێتخۆشە من لە هەموو کەسێکی تر سەرنجڕاکێشتر بم، کەواتە دەبێ خەرجەکەشی بدەی، ئەمەوێ ئەمشەو باشترین بم، پێموانیە زیاتر لە 150 دۆلار بێ، کڕینی کەلوپەلی ئارایشتی کە بۆ جوانکارییە تەنها لە بەر تۆ ئەیکەم، هەندێجار خەرجی زۆر بە سەر کوڕەکەدا دێت.
بوارەکانی لای سەرەوە لە هاوسەرگیریء خۆشەویستی چڕءپڕدا هەیەء کێشە نیە، بەڵام ئەگەر لە کورت خایەندا رووبدا، ئەوە مانایەکی تر لە خۆ دەگرێ.

Share