Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
هەلبژاردنی شارەوانیەکانی فینلاندا .. ئەحمەد خۆشناو

ahmad xoshnaw espoo

بڕیارە ڕۆژی ٢٨/١٠/٢٠١٢ هەڵبژاردنەکانی شارەوانی فینلاندا بەوێوە بچێت ،لە سورانسەری فینلاندا ١٨ کورد خۆی کاندید کردووە لە هەر چوار پارچەی کوردستان.

لە فینلاندا بەپێ دەستوور هەر شارەوانێك سەربەخۆی ئیدارەی تەواوی هەیە ئەنجومەنی شارەوانی هەر شارێك راستەوخۆ چوار ساڵ جارێك هەڵدەبژێردرێت ،بریارە لە رۆژی ٢٨/١٠/٢٠١٢ هەڵبژاردنەکە بەرێوەدەچێت هەموو هاوڵاتیەك کە رەگەزی فینلاندی و رەگەزی هەر ووڵاتێکی تری هەبێت کە زیاتر لا دوو ساڵ لا فینلاندا نیشتەجێ ببێت مافی خۆ هەڵبژاردنی و دەنگ دانی هەیە،

ئەو پارتانەی کە بەشدارن لە هەڵبژاردنەکان نزیکەی ١٦ پارتن، ٨ لەم پارتانەی خوارەرە پێش بڕکی دەکەن لە زپرترین دەنگ بەدەست نهێنن.

ژەمارەی کاندیتەکان بەگشتی ٣٧١٢٥ کە٢٢٧٠٣ پیاو وە ١٤٤٢٢ ژەنن

پارتی هاوپەیمانی ئیشتمانی،پارتی سۆسیال دیموکرات ،پارتی فینلاندییە ڕەسەنەکان،پارتی سەوز، پارتی سەنتەر،پارتی یەکێتی چەپەکان ، پارتی گەلی سویدی، پارتی دیموکراتی مەسیحیەکان.....

ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی بە گوێرەی ژمارەی دانیشتووانی شارەکە هەڵ دەبژێرێت،بۆ نموونە ئەگەر شارەوانێك٢٠٠٠ بێت دانیشتووانەکەی ئەوا ١٧ ئەندامی ئەبێت.....

منیش یەکێکم لەو کاندیدە کوردانە کە لەسەر لیستی پارتی سەوز ئامانجی و مەبەستی ئەم پارتە کە منیش کاری بۆ ئەکەم دیموکراتی ، یەکسانی پێکەوە ژیان،ژینگەییەکی خاوێن بۆ ئێستاو نەوەی دوارۆژ، دژی ژەگەز پەرستی ،کار بۆ پێکەوە ژیانی کولتورە جیاوازاکان

بەرنامەی پارتی سەوز بۆ ئەم هەڵبژاردنە مئدال، گەنج، یەکسانی کەموڵاییەتی،

هیوادارم بەرێزاتان لەرێگای facebook ماڵپەرەکاتان ئاگاداری کورداکان بکەنەوە بەشداری هەڵبژاردنەکەببن چونکە و ئێمەی بێگانە بەتایبەتی کورد پێویستە رۆڵمان هەبێت لەبڕیاردانی هەر بریارێك کە لەم ووڵاتە دەردەچێت،لە هەر بوارێك بێت بەتایبەتی نەنجومەنی شارەوانی کە باڵادەست ترین ئۆرگانە لە شارەکەدا.

 بۆزانیاری زیاتر و شارە زابوون  چۆنیەتی دەنگ دان تکایە کلیکی ئەم لینکە بکە

 

ئەحمەد خۆشناو

Share