Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
ئباڵای میحنه‌ت ... بورهان جۆڵا

 

burhancola

ئازيز....که‌ تۆ،
له‌گه‌ڵ ته‌نیایی راهاتووی و
ره‌نگی ته‌نیایی و
بالای میحنه‌تت به‌خۆت بڕیوه‌
له‌ چی ده‌ترسی؟
که‌ تۆ و ته‌نیایی ئاوێزانن
من چۆن نه‌ترسم ئازیز؟
که‌ ته‌نیایی تۆ، تۆم لێسه‌نێت و
خۆ نا‌شتوانم
ببم به‌باڵای میحنه‌تت
به‌ڵام....
که‌ خوا ته‌نیایی و
تۆشی خۆشده‌وێت
منیش تۆم خۆشده‌وێت و
ناترسم.

-------------
باوه‌شی موحیبه‌ت
ئازیز....
هه‌زاران رۆژ وساتت بڕی
به‌سه‌ر هه‌زاران گه‌ڵای وه‌ریودا
له‌چرکه‌ساتێ که‌متر گه‌یشتی به‌ دڵم و
په‌رده‌ی بێزاریت دڕی،
ئه‌وه‌تا باوه‌شی موحیبه‌تی خۆم
بۆتۆ ئه‌که‌م واڵا
تۆش....
وه‌نه‌وشه‌ی لێوت و
تریفه‌ی چاوت و
هه‌ڵاڵه‌ی کوڵمه‌تم بۆ بڕازێنه‌وه‌و
باخی سێوانیشت
بۆم بکه‌ واڵا.
بورهان جۆڵا ....پایزی 2012

 

 

 

Share