Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
گرنگی ڕۆک و پاراستنی داڕمان

535376 299447166831835 1942985932 nئەمە تاقیکردنەوەیەکە دەری دەخات کە چەندە ڕووەک گرنگە بۆ ئەوەی خاک تووشی ڕاماڵین نەبێت؟
لەم تاقیکردنەوەیەدا ‌ سێ دەبەمان بەکارھێناوە:
یەکێکیان تەنھا خۆڵەکەیە ‌و بەس
دووەمیان ووردە دار و ووردە گەڵایە
وە سێ یەمیان بریتیە لە جۆرە ڕوەکێک
ئاوێکی زۆر دەکەین بەسەر ھەموویاندا تا دەبێت بە قوڕ و ئاوەکە دێتە خوارەوە
ئەگەر سەیر بکەین دەبینین یەکەمیان کە تەنھا خۆڵەکەی تیابوو ھیچ شتێک نیە ڕێگری بکات لەوەی کە قوڕەکە لەگەڵ ئاوەکەدا نەڕوات بۆیە دەبینین ئەو ئاوەی کە لێی ھاتوەتە خوارەوە زۆر لێڵە
لە دوەمیاندا بەھۆی ئەوەی کە کۆمەڵێک وردە داری تیایە تا ڕادەیەک نایەڵێ ئاوەکە خۆڵەکە راماڵێت بۆیە دەبینین ئەو ئاوەی کە لێی دێتەخوارێ کەمێک ڕوونترە لە یەکەمیان چونکە ڕێژەیەکی کەم قوڕی لەگەڵدایە
وە لە سێ یەمیاندا بەھۆی بوونی ڕووەکەوە کە ڕێگری دەکات لەوەی کە خاکەکە تووشی ڕاماڵین ببێت بۆیە ئەو ئاوەی کە لێی دێتە خوارێ زۆر روونە چونکە ڕوەکەکە ناھێڵێت ئاوەکە یان بارانەکە بە توندی بەر خۆڵەکە بکەوێت و ڕایماڵێت وە بەشێکیشی لێ ھەڵدەمژێت.
لەمەوە بۆمان دەردەکەوێت کە ڕووەک چەند ڕۆڵێکی گرنگی ھەیە لە پاراستنی خاک لە ڕاماڵین
پەی جی یاوەر عەلی

Share