Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
باسک نێت ..هەژار کەوڵۆسی

hejar galosi

سەیەدسادق: (1536) خوێنەر سەردانی کتێبخانەی گشتیان کردوە!.
باسک نێت ..هەژار کەوڵۆسی
لەماوەى (11مانگی ڕابوردودا (1536) خوێنەر سەردانی کتێبخانەی گشتی سەید سادقیان کردوە، کە (802) خوێنەریان لەڕەگەزی (نێر) بوون و (734) خوێنەری تریشیان لەڕەگەزی (مێ) بوون.
بەپێی ئاماری کتێبخانەی گشتی سەید سادق کە کۆپیەکیان بۆسایتی (باسک نێت) ناردوە ئاماژەبەوە دەکات کە کۆی خوینەران و سەردان کارانی کتێبخانەکەیان (1536) خوێنەر بووە بەهەر دوو ڕەگەزەکەوە. لەلایەکی تریشەوە ئامارەکە ئاماژەبە ووردەکاری زیاتر دەکات و تێیدا هاتوە کە خویندکارانی بکالۆرێۆس (220) خوێندکار سەردانی کتێبخانەیانکردوە، کە (126) یان لەڕەگەزی (نێر) بوون و (94) یشیان لەڕەگەزی (مێ).
هەروەها خوێنکاری دبلۆم ڕەگەزی نێر (116) ڕەگەزی (مێ)ش (87) خوێندکار سەردانیان کردوون.کەکۆی گشتی دەکاتە (203) خوێنکار.
لەنێو وردەکاریە کانی ئاماری کتێبخانەى سەید سادقدا هاتوە : کە خوێندکارانی ئامادەیی لەڕەگەزی نێر(286) خوێندارو لەڕەگەزی (مێ) (209) خوێنکار گەکۆی گشتی دەکاتە (495) خوێنکار کەسەردانی کتێبخانەکەیان کردوون،خوێندکارانی ناوەندیش لەڕەگەزی نێر (78) وە ڕەگەزی (می) (172) کۆی گشتی (250) خوێنکار ،وەلە خوێندکارانی سەرەتایشداو لەڕەگەزی (نێر) (196) خوێنکارو لە ڕەگەزی (مێ) (172) کۆی گشتی دەکاتە (368) خوێندکاری سەرەتایی کەسەردانی کتێبخانەی گشتییان کردوە بەمەبەستی خوێندنەوە!.شایانی باسە ئەو ئامارە وردەکاری زیاتری خستبوە ڕوو کە ئاماژەی بەوەشدابو لەنێو زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی وفارسی دا زمانی کوردی بەپلەى یەکەم خوێنەری هەبووە، وە زمانی عەرەبی بەپلەى دووهەم، زمانی ئینگلیزی بەپلەى سێهەم، وە فارسیش هیچ خوێنەرێکی نەبووە!.
هەروەهالەنێو بابەتە کوردیەکانیشدا.. خوێنەری ئەدەبی کوردی لەماوەی (11) مانگی ڕابوردوودا (479) خۆنەری هەبووە
بەپلەی دووهەمیش بابەتەمێژوویەکان (250) خوێنەری هەبووە وبە
پلەى سێهەمیش کتێبی ئاینی بەڕێژەى (194) خوێنەر ی هەبووەو بەپلەى چوارەمیش کۆمەڵایەتیەکان (178) خوێنەری هەبووەو بە پەی چوارەمیش زانستیەکان (160) خوێنەری هەبووە و بەپلەى پێنجەمیش فەلسەفیە کان (105) خوی خوێنەری هەبووە.هەروەها گشتیەکان (53) خوێنەر و زمانەوانیش (38) خوێنەری هەبووە.
هونەریەکانیش (51) خوێنەریان هەبووە!. بەپێی ئەم ئامارە ئاستی خوێنەران لە سەید سادقدا زۆر لە ئاستَکی خراپدایە چونکە لەبەراوردی گشتیەکەیدا ڕۆژانە نزیکە (4) و زیادەیەک خوێنەر سەردانی کتێبخانەیان کردووە بەمەبەستی خوێندنەوە، کەئەمەش لەڕاستیدا لەئاستێکی زۆر نزمدایە!!.

 

 

 

Share