Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
له‌ سلێمانى 163 پیاو له‌لایه‌ن ژنه‌كانیانه‌وه‌ توندوتیژیان به‌رامبه‌ر كراوه‌

article images 17 861 773605361

له‌ سلێمانى 163 پیاو له‌لایه‌ن ژنه‌كانیانه‌وه‌ توندوتیژیان به‌رامبه‌ر كراوه‌
40 حاڵه‌تى خۆكوشتن هه‌بووه‌

سكرتێرى یه‌كێتى پیاوانى كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا راگه‌یاند" 40 حاڵه‌تى خۆكوشتن هه‌بووه‌ 27 كه‌سیان به‌ گولـله‌ خۆى كوشتووه‌، 12 حاڵه‌تیان خۆى خنكاندووه‌، یه‌كێكى دیكه‌شیان خۆى ده‌رمان خوارد كردووه‌ و پیاوێكیش خۆى سوتاندووه‌".

ئه‌مڕۆ 2\1\2013 له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رێكخراوى پیاوان له‌ شارى سلێمانیدا ئامارى ساڵى 2012ى توندوتیژى دژ به‌ پیاوانى ئاشكراكرد كه‌ 163 كه‌س توندوتیژیان له‌لایه‌ن ژنه‌كانیانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر كراوه‌.

بورهان عه‌لى، سكرتێرى یه‌كێتى پیاوانى كوردستان، له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا گوتى" له‌و توندوتیژیانه‌ى به‌رامبه‌ر پیاوان ئه‌نجامدراوه‌، 5 پیاو توندوتیژى جه‌سته‌ییان به‌رامبه‌ر كراوه‌ و 41 ژنیش ناپاكى هاوسه‌رییان له‌ پییاوه‌كانیان كردووه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ى 27 پیاو به‌ته‌مه‌ن له‌لایه‌ن ژن و منداڵه‌كانیانه‌وه‌ له‌ ماڵ ده‌ركراون".

سكرتێرى یه‌كێتى پیاوان گوتیشى" به‌هۆى ته‌داخولى ماڵى باوكى ژنه‌وه‌ 48 ژن و مێرد له‌ یه‌كتر جیا بوونه‌ته‌وه‌ و 11 پیاویش له‌لایه‌ن ژنه‌كانیانه‌وه‌ رووبه‌ڕووى فشارى ده‌روونى سێكسى بوونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها 7 پیاو له‌لایه‌ن ژنه‌كانیانه‌وه‌ ده‌ست به‌ سه‌ر موچه‌كانیاندا گیراوه‌ 24 پیاویش له‌لایه‌ن ژنه‌كانیانه‌وه‌ ده‌ست به‌ سه‌ر منداڵه‌كانیاندا گیراوه‌ و نه‌یانهێشتووه‌ بیانین".

لە  رووداو – وەرگیراوە

 

 

 

Share