Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
ڕوونکردنەوەیەکی پێویست بۆ گشت ڕای کوردستانی، لێدوانی شێرکۆ پاڵانی ڕاوێژکاری سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.

uazady w serbestyسەرکردایەتی پارتی سەربەستییی کوردستان بە سەرپەرەستی عارف باوەجانی سەرۆکی گشتیی، کۆبوونەوەی نائاسایی خۆی بەست. لێدوانێک لە لایەن شێرکۆ پاڵانی ڕاوێژکاری سەرکردایەتی بۆ ڕای گشتیی کوردستانیان.

ئەمرۆ ٨ / ٢ / ٢٠١٣ لە پاش بڵاوکردنەوەی ئەو بەیاننامەی٣ هاوڕێمان، سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان بە سەرپەرەستی بەریز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی ١ کاتژمیری نائاسایی خۆی بەست. بە زۆرینەی دەنگ ڕەزامەندیان لەوە پێشاندا، کە هەموو ئاسانکارییەک بکرێت بۆ ئەو ٣ هاوڕێ بێنەوە لە ناوکۆنگرە کێشەکانیان باس بکەن.


ڕوونکردنەوەیەکی پێویست بۆ گشت ڕای کوردستانی، لێدوانی شێرکۆ پاڵانی ڕاوێژکاری سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
هەروەک زۆربەی لایەنەکان لەوە ئاگادارکراونەتەوە کە پارتی سەربەستیی کوردستان لە نێۆەڕاستی ئەم مانگەدا کۆنگرەی دووەمی خۆی دەبەستێت. مەبەستی سەرەکیش لەبەستنی کۆنگرە بۆ گواستنەوەی بەشی زۆری سەرکردایەتی و چالاکیەکانی پسک لە وڵاتانی دەرەوە بۆ نێۆ خەڵک وخاکی کوردستان. لە کاتێکدا کە گشت ئەندامان و نۆێنەرانی بەشدار بۆکۆنگرەی دووەم، سەرقاڵی خۆئامادەکردنن بۆ نۆێکاری و پەرەسەندنی زیاتری پارتەکەمان، هەموو بە پێداچوونەوەی بەرنامەوپرۆگرام وپێشنیاری گونجاودا سەرقاڵن. کەچی ئەو٣ هاورێیمان بە ناوەکانی هاشم موحەممەدی(ئاریتما)، ڕێبوار ئەحمەدزادە، نیشتیمان خانم خێزانی ڕێبوار، لە باتی ئەوەی شانبەشانی هاوبیرانیان بۆ کۆنگرە خۆیان ئامادە بکەن، کەچی خۆیان بە هێنانەوەی دەیان بیانووی سەیرو سەمەرەوە سەرقاڵکردوە. نایانەوێ سەرکردایەتی پارتیمان لە کوردستان دیاریبکرێت. هەر لە سەرەتاوە دژی کاندیدبوونی کەسانی ئەندامی پسک لە باشوری کوردستان بوون بۆسەرکردایەتی. یەکێک لەو هاوڕیمان داوای لە سەرکردایەتی کردوە یارمەتی دارایی بدەن، کە بگەرێتەوە بۆ کوردستان، فورمی کاندید بوونیشی پرکردوەتەوە. لەوان و لەگشت ڕای کوردستانی دەپرسی بۆ بە لایەکدا دەڵێن کۆنگرە شەرعیەتی نییە، بو بەلایەکیشدا داوای یارمەتی دارایی دەکەن بۆ کرینی بلیت بۆ هاتنەوەی ناو کۆنگرە؟ بە هەرحاڵ ئێمە ئەو هەڤاڵانە بە هاوبیری خۆمان دەزانین و ڕیزیش لەگشت بۆچوون و پێشنیارێکیان دەگرین و ئامادەین بۆ هەر ئاسانکاییەک بۆیان، داوایان لێدەکەین گلێێ و گازندەی خۆیان بهێنە ناو کۆنگرە، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەی ٣ کەسی، هیچ کێشەیەک چارەسەر ناکات، و تەنیا دوژمنانی گەلەکەمانی پێشاد دەبێتەوە. ئەو هاورێیانە کە خۆیان بە زۆرینە ناساندوە، ئیدی لە چی دەترسن با تەشریف بێنە کۆنگرە، بێگۆمان لە سیاسەت ڕوونە هەمیشە زۆرینە سەرکەوتوو دەبێت. بەڵام بە داخەوە کە زانیان٦رۆژیان ماوە بۆ دەسپێکی کۆنگرە و کۆتایی بە تەمەنی سەرکردایەتی خۆیان وگشت هەڤاڵانی دیکەی ئیستای سەرکردایەتی تا دواکاتەکانی هەڵبژاردن لە کۆنگرەی دووەمدا، بەپەلە بەیاننامەیەکی دوور لە هەر ڕاستییەکیان بڵاوکردوەتەوە. چوون زۆربەی سەرکردایەتی کە ناوەکانیان لە خوارەوە هاتوون لە رێزەکانی پسک ماون بە سەرۆکایەتی کاک عارف باوەجانی. هەروەها ٩٩% بەدەنەی پارتیمان لەدەرەوەو لە کوردستان و لە ناوخۆی وڵاتیشی هەر لەگەڵ ئەم ڕێبازە پیرۆزەن، ئەوان تەنیا هەر ئەو ٣ کەسەن کە دوانیان هاوسەری یەکترن. باشترین بەڵگەش ئەوەیە کە لیستی ئەندامانی سەرکردایەتی و ڕاوێژکاران وجێگریان کە بە گشتی دەبنە ٩ئەندامی ئەسڵی و٣جێگر٥ ڕاوێژکار لە پلۆنۆمی سێیەم لە ١٥ / ٧ / ٢٠١٢ کە لە میدیا و سایتەکانیش بڵاوکرایەوە، ئیستاش لە بەشی سەرکردایەتی پسک لە ناو ماڵپەری فەرمی پسکدایە، ببینن و بزانن کامەیە زۆرینەی ئەوان. http://psk2006.org/index.php?lang=ku&page=leader
بەداخین بۆ هەڵویستی دوور لە پرسینسیپی سیاسی ئەم هەڤاڵانەمان، لە هەموو شۆێنێکی جیهان کۆنگرە یەکلایی کەرەوەی هەموو کێشەیەکە، ئەمان ئامادە نەبوون تا ئەم ٦ رۆژەش خۆراگرن و بێنە ناو کۆنگرەو هەموو ڕەخنەو پێشنیاری خۆیان بۆ ئەندامانی کۆنگرە باسبکەن.یەکێک لەو ٣ هاوڕێمان ڕایگەیاندووە کە گشت کۆبوونەوەکانی سەرکردایەتی بە دەنگ بە شێوەی نهێنی تۆمارکردوە. بەبێ ئاگادری سەرۆک و زۆرینەی ئەندامانی سەرکردایەتی. هەروەها چەندین کاری ناشایستەش بەرامبەر بە ژیان ونانبرینی ماڵ ومناڵی سەرۆکی پارتەکەمان لە لایەن یەکێک لەو ٣ کەسەوە بە بەڵگەوە ئەنجامدراوە. هەر ئەمرۆ ٢نامەی زرۆ توندی دوور لە ئەخلاقی سایسیان بە ئیمەیل ناردوە بۆ کاک عارف، پرە لە هەڕەشەو جنێۆ قسەی ناشایستە. بەڵام کاک عارف لە کۆبوونەوەی ئەمرۆ بە سینگ فراوانیەوە داوای لە سەرکردایەتی کردوە کە هیچ نگران مەبن و ئاسانکارییان بۆ بکەن بێنەوە کۆنگرە. پارتی
سەربەستیی کوردستان هەمیشە لە هەوڵی یەکرێزی و تەبایی ڕێزەکانی سەربەخۆخوازان بووە، بۆ هەمێشەش هەروا دەبێت. کۆنگرەش کە باڵاترین ئۆرگانی بریاردەری هەر ڕێکخراوێکە بە پارتی سەربەستیشەوە، بریاری یەکلایی کەرەوەی هەر پرۆژەو پێشنیارێکە کە لە لایەن ئەو هاوبیرانەمان دێتە ئاراوە.
جێی خۆیەتی کە سوپاسی گشت ئەندامانی پارتی سەربەستیی کوردستان لە وڵاتانی، نۆرویژ، دانیمارک، فیلاند، ئەڵمانیا، سوید، ئوسترالیا، بریتانیا. ئەمریکا و کەنەدا. هەروەها لە سلێمانی، هەولێر، شارەزوور، دەربەندیخان، کەلار، باڵەکایەتی قڵادزێ و ڕانیە،و شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، گشت ڕێکخستنەکانی ناوخۆی وڵاتبکەین، کە وەک تاک و وەک کۆمیتە پشتیوانیان لە بەستنی کۆنگرەی دووەم و سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان کردوە، بە تووندی ئەو هەڵویستە دوور لە دڵسۆزیەی ئەو ٣هاورێیمان کە دانێشتووی وڵاتی نۆرویژ ڕەدکردوە، شایانی ئاماژە پێکردنە کە ئەو ٣هاوڕیمان کە تەنیا لە چوارچێوەی نۆرویژ بۆ ئەندامانی نۆرویژ چالاکیان دیار بووە، بگرە ئامادە نەبوون بۆ ١چرکەش واز لە کارو کاسپی ودوکانی خۆیان بێنن، لە ماوەی ٧ ساڵ تەمەنی پسک تەنیا یەکێک لەو ٣ هاورێ هاتوونەتە باشوری کوردستان، ئەویش بۆ کاری کۆمەڵایەتی خۆیان بووە. حەتا لە سەرەخۆشی شەهید کاک فەرهاد جەهانگیری کە جیگری سەرۆکی گشتی بوو لە سوید لە کاتی خۆیان بگرن و بەشداری بکەن، بەڵام لای ئێمە هەر جێگەی ڕیزن و بە براو هەڤاڵی خۆمانیان دەزانین.
بە خۆشییەوە هەموو ئامادەکارییەک بۆ بەستنی کۆنگرەی دووەم کراوە, لە نزیکترین کاتدا کۆنگرەی دووەم دەسبەکار دەبێت، سەرکردایەتی نۆیتر هەڵدەبژێرێت، چەندین بریار و پلان و کاری چەندساڵی داهاتوومان دیاری دەکات، و ئاکامەکەشی ئاراستەی ڕای گشتی کوردستانیان دەکات. بە هیوای هێور بوونەوەی ئەو هەڤاڵەمان و هەست بە بەرپرسایەتی کردنیان و بەشدارییان لەگەڵمان لە کۆنگرەدا. با هەموومان هەوڵبدەین بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ئاشتی گەلەکەمان شاد بکەینەوە.

بۆ زانیاری زیاتر لەو بوارەوە تکایە بەم ژمارە تەلەفونانە پێوەندی بگرن.
کۆمیتەی سەرۆکایەتی کاک ئیبراهیم جاف،  4915124103496
کۆمیتەی ئامادەکاری کۆنگرەی دووەم kongrey2@gmail.com
کۆمیتەی نۆرویژ: +4741221685
پێوەندییەکانی هەرێمیکوردستان + 07503700016 07715612919
هەر سەرکەوتوو بێت ڕیزەکانی یەکگرتووی گەلەکەمان، ویەکڕیزی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە پیناو سەربەخۆیی کوردستان.
شێرکۆ پاڵانی، ڕاوێژکاری سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
٨ / ٢ / ٢٠١٣ ئۆسڵۆ نۆرویژ www.psk2006.org

Share