Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com
فیفا شه‌رعییه‌تی كاركردنی له‌ده‌ست داوه‌ كاتیه‌تی شۆرشێك.. شوان عه‌زیز

ddddفیفا شه‌رعییه‌تی كاركردنی له‌ده‌ست داوه‌ كاتیه‌تی شۆرشێك ........... شوان عەزیز
دواجار فیفا روویه‌كی ناشیرنتری دای به‌خۆی . كاره‌كان فیفا رۆژ به‌رۆژ ده‌نگی ناره‌زایی زۆرتر به‌دوای خۆیدا ئه‌هێنێت . كاره‌كانی فیفا پێوه‌ریان بۆی نیه‌ به‌رپرسانی فیفا ته‌نیا میزاجیان كردووه‌ به‌پێوه‌ر كردار نابینن ته‌نیا میزاج پێوه‌ریانه‌ بۆ كاره‌كانیان ته‌نانه‌ت فیفا بووه‌ته‌ ده‌زگایه‌كی گه‌نده‌لكاری و میزاجی و كوشتنی تیپ و یاریزان هتد .....نامه‌وێت زۆر له‌وباسه‌ برۆم ئه‌مه‌وێت بێمه‌سه‌ردێری بابه‌ته‌كه‌م كه‌ رووداوی رۆژه‌ له‌كۆتادا ئه‌وه‌ی پێویسته‌ به‌رله‌وه‌ی بێمه‌ سه‌ر باسه‌كه‌ كاتیه‌تی یانه‌كان و به‌رپرسانی تری وه‌رزشی شۆرشێك له‌دژی پلاته‌ر و ستافه‌كه‌ی به‌رپابكه‌ن نازناوه‌كان بۆ باشترین پێوه‌ر رۆلی خۆی هه‌بێت ،كاره‌كان شه‌فافیه‌تی پێوه‌ دیار بێت و فیفا روویه‌كی جوان بێت و چیتر به‌كاره‌میزاجیه‌كانی رووی ناشیرنتر نه‌بێت و شۆرشێك به‌رپابكرێت له‌پێناو فیفا روویه‌كی جوان بێت و كاره‌كانی یه‌كسانی تێدابێت و سته‌م له‌یاریزان و له‌تیپ نه‌كات چیتر فیفا بووه‌ته‌ ده‌زگایه‌ك ته‌نها یه‌ك یاریزان ئه‌ناسێت یاریزانانی تر هه‌رچی بكه‌ن فیفا نایانناسێت به‌هه‌رحال له‌چاوه‌روانی ئه‌و شۆرشه‌داین له‌پێناو خاوێن بوونه‌وه‌ی فیفا .................

ڕوویه‌كی ناشیرنی فیفا له‌ده‌ست نیشانكردنی باشترین یاریزانی جیهانه‌ . من وه‌ك بێ لایه‌نێك تكایه‌مه‌مخه‌نه‌ ناو قالبی خۆشه‌ویستیم لێره‌دا بۆهیچ یاریزانێك ته‌نها وه‌ك لایه‌نێك ئه‌مه‌وێت چه‌ند دێرێك بنووسم له‌سه‌ر ناشه‌فافی و نایه‌كسانی و ناروونی و پێوه‌ره‌كان چین بۆ ده‌ستنیشانكردنی باشترین یاریزانی جیهان
من ئێستا له‌فیفا ئه‌پرسم ئه‌گه‌ر ئه‌رك نه‌بێت پێوه‌ر بۆ باشترین یاریزانی جیهان چی یه‌ .
وه‌رزێك فیفا ئه‌لێت ده‌ستكه‌وتی كۆمه‌ل گرنگه‌ و ئه‌بێت نازناوه‌كان بدرێت به‌تیپی یه‌كه‌م ده‌ست كه‌وتی كۆمه‌ل به‌ووته‌ی فیفا بێت لێره‌دا پێوه‌ره‌ بۆ باشترین یاریزانی جیهان ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می تیپه‌كه‌ خه‌لاته‌كه‌ی به‌رده‌كه‌وێت

وه‌رزێكی تر فیفا سه‌یری وه‌زعه‌كه‌ ئه‌كات به‌رژه‌وه‌ندی و میزاج چۆنه‌ چۆنیان بوێت ئاوا ئه‌یكه‌ن بۆیه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ ئه‌لێن نا ده‌ستكه‌وتی كۆمه‌ل گرنگ نیه‌ به‌لكو ده‌ست كه‌وتی تاك گرنگه‌ نازناو گرنگ نیه‌ به‌لكو تاك چی كرد له‌یاریگا رۆلی چ بوو ئه‌وا ئه‌بێت ئه‌م قاره‌مانه‌ ببێت به‌باشترین یاریزانی جیهان
من له‌فیفا ئه‌پرسم له‌به‌رپرسانی كاركه‌ر به‌میزاج كارنه‌كردن به‌یه‌كسانی تكایه‌ وه‌لاممان بده‌نه‌وه‌ خۆتان یه‌كلا بكه‌نه‌وه‌ واز له‌و دوورووی كاركردنه‌ بێنن ئایا پێوه‌ر بۆ باشترین یاریزانی جیهان چییه‌ هه‌ر ساله‌و بریارێك ده‌رمه‌كه‌ن سالێك ئه‌لێن نازناوه‌ سالێك ئه‌لێن ده‌سكه‌وتی تاكه‌ هتد هیوادارین فیفا پێوه‌ره‌كان و خۆیی یه‌كلا بكاته‌وه‌ له‌كاركردن ئایا پێوه‌ر بۆ باشترین یاریزانی جیهان چیه‌ هه‌ر ساله‌و بۆ پێوه‌رێك رۆلی خۆی هه‌بێت له‌كاتێك ئه‌ستێره‌ی تری تۆپی پێ هه‌یه‌ به‌و پێوه‌ره‌ی فیفا بێت ئه‌بێت ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ش نازناوی باشترین یاریزانی جیهان به‌ده‌ست بهێنێت چونكه‌ فیفا پێشتر بریاری لێداوه‌ به‌لام بۆچی ئه‌مرۆ كار به‌و بریاره‌ ناكرێت به‌زوویی بریاره‌كان ده‌گۆرێت .
كاره‌كانتان ناشه‌فافن و ئێوه‌ راستگۆنین له‌كاركردنن .
میسی نازناوی باشترین یاریزانی جیهانی به‌ده‌ست هێنا بۆ چواره‌م سالی له‌سه‌ر یه‌ك میسی ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێی ئه‌رژه‌نتین و به‌رشه‌لۆنه‌ به‌لام میسی ماوه‌یه‌كی كه‌ممه‌ له‌ولاته‌كه‌ی سێ یه‌م باشترین یاریزانی جیهانه‌ بۆكسێنه‌رێك نازناوی باشترین یاریزانی ولاته‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناوه‌ . میسی به‌91 گۆل نازناوی لالیگا و ئه‌وروپای به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌ ته‌نیا جامی شا نه‌بێت من لێره‌دا ئه‌مه‌وێت بدوێم وه‌ك خۆیی میسی شایه‌نی ئه‌و نازناوه‌ نه‌بوو به‌لكو پێوه‌ره‌كانی فیفا بۆ هه‌ر ساله‌و بریارێك راستگۆیانه‌ نین میسی ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێیه‌ به‌لام بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ با فیفا سته‌می له‌یاریزانی تری نه‌كردبا كار و كرداری ئه‌ستێره‌ی تر هه‌بوو له‌كاتێك كه‌ پاله‌وانه‌ له‌ولاتی خۆشی رۆلی گه‌وره‌ی هه‌بووه‌ له‌سه‌ركه‌وتنه‌كانی تیپه‌كه‌ی به‌لام فیفا تاك لایانانه‌ كار ده‌كات پێوه‌ر نابینێت من پێم وایه‌ راست راپرسیی كراوه‌ به‌لام راپرسیه‌كه‌ به‌شێكه‌ له‌ ده‌رچوونی باشترین یاریزان به‌شێكی تر كه‌رۆلی خۆیی ئه‌بینێت فیفاو گۆڤاری فرانس فوتبۆله‌ ئه‌ممانیش رۆلیان ئه‌بێت و به‌شێكن له‌یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی نازناوه‌كه‌ به‌لام كه‌ بێده‌نگی هه‌لئه‌بژێرین و كارو كرداری ئه‌ستێره‌ی تری تۆپی پێ نابینن ئه‌وا روویه‌كی ناشیرن ئه‌ده‌ن به‌خۆیان و كارو كرداریان یه‌كسانی نیه‌ شه‌رعیه‌تی كاركردنیان له‌ده‌ست داوه‌ پێویسته‌ ستافێكی تر بێنه‌ هه‌لبژاردن له‌كاتێكی زوودا وه‌یانه‌كان و ئه‌ستێره‌كان بێنه‌ ده‌نگ له‌فیفا بۆچی ئه‌ستێره‌كانی ترله‌تۆپی پێ وونن له‌سایه‌یی فیفادا . باس زۆره‌باسی بكه‌م له‌سه‌ر ناشه‌فافی كاركردنی فیفا به‌لام لێره‌دا به‌كورتی ئه‌لێم
میسی ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێیه‌ به‌لام له‌م وه‌رزه‌ راسته‌ 91 گۆلی تۆمار كردووه‌ به‌لام ئه‌ستێره‌ی تریش هه‌بوو یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی نازناوه‌كان بوو له‌به‌رده‌می میسیدا بۆیه‌ لێره‌دا فیفاسته‌م ئه‌كات
خالێكی تر ئه‌وه‌ی نوسیتم وه‌ك بێلایه‌نێك نووسیتم راستیه‌كه‌ی پێوه‌ر نه‌ماوه‌ بۆ ده‌ست نیشانكردنی باشترین یاریزانی جیهان تۆپی پێ به‌ده‌ست پلاته‌ر و پلاتینی ئه‌نالێنێت یه‌كسانی بوونی نیه‌ چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی تری تۆپی پێ هه‌ن كه‌چی فیفا ته‌نیا ئه‌ستێره‌یه‌ك ئه‌ناسێت و به‌س به‌داخه‌وه‌ .....

 

 

 

 

Share