Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com

په‌یڤێک بۆ شه‌هید شێرکۆی هه‌میشه‌ نه‌مر...حسین پشده‌ری

ئیمرۆ یادی ٢١ساله‌ی شه‌هید بوونی ڕۆڵه‌یه‌کی قاره‌مان وجه‌ربه‌زه‌ی گه‌له‌که‌مانه‌ ئه‌ویش شه‌هید شێرکۆی هه‌میشه‌ زیندوه‌ له‌ناو دلماندا، دڵنیام ئێستا روحی پاک وبێ گه‌ردی ئه‌و لاوچاکه‌ له‌سلیمانیه‌وه‌ به‌ره‌و هۆلندا به‌ری که‌وتوه‌و له‌لامان ئاماده‌یه‌.


ئازیزه‌که‌م/ شه‌هید شێرکۆ، شیرکۆی شه‌هید ئیمه‌ له‌ ته‌مه‌نی ژیانماندا یه‌کترمان نه‌دیوه‌و هیچ بیره‌وه‌ری و یادگا‌ریه‌کمان به‌یه‌که‌وه‌ نیه‌ هه‌ر په‌یڤێکت بۆ بنوسم هێشتا هه‌ر که‌مه‌و ناکاته‌ قورسایی تفه‌نگه‌که‌ی سه‌ر‌شانت به‌ڵام منیش وه‌کو پێشمه‌رگه‌یه‌کو برای شه‌هید هه‌ڵۆیه‌کی ،هه‌ڵۆ ئاسا خۆت،هه‌ستیک له‌لام دروست بووه‌ که‌ ڕێگه‌م پێ بده‌ن هاورێیانم،بتوانم چه‌ند ووشه‌یه‌ک له‌غه‌می دڵ وده‌روونو زامه‌کانمت بۆهه‌ڵرێژم له‌م نیوه‌رۆ کۆره‌دا، تۆش بانگهێشت کراوی بۆ ئه‌م داوه‌ته‌و، تۆ زاوایت وکاکه‌ ئاسۆت شه‌کراوه‌که‌ت بۆ ئه‌گێری و منیش له‌ناو پایته‌ختی دڵما به‌ڵگه‌نامه‌ی هاوسه‌ریه‌که‌ت تۆمارده‌که‌م و ئاماده‌بوانیش ئه‌بنه‌ شاهید.
ساڵی 1970یه‌ ساڵی گفتوگؤی 11ئازاره‌، ساڵی چۆک دادانی ڕژێمی به‌عسه‌ به‌رامبه‌ربه‌ ئیراده‌ی
میلله‌ته‌که‌مان،ساڵی سه‌رفرازیو بوژانه‌وه‌ی گه‌له‌که‌مانه‌،ساڵی به‌فه‌رمی ناسینی زمانی کوردی نه‌ته‌وه‌که‌مانه‌، ساڵی ئاشت بونه‌وه‌ویه‌کگرتنه‌وه‌ی بیروراجیاوازه‌کانی ناو شۆرشی کوردستانه‌.ساڵی له‌دایک بونی ڕۆله‌یه‌کی به‌ ئه‌مه‌کی خاک ونیشتیمانه‌،ساڵی له‌دایک بونی هه‌ڵۆیه‌کی قاره‌مان وتۆڵه‌ ئه‌ستێنی گه‌له‌که‌مانه‌، ساڵی له‌ دایکبوونی شیرێکه‌، که‌ ناوه‌که‌ت پڕ به‌ قه‌دو بالات براو ناوت نرا شیرکۆ،ئای که‌ ناوێکی خۆشه‌ وساڵیکی خۆشه‌ خۆزگه‌ هه‌موو ساڵیک هه‌روا بوایه‌. به‌ڵام دوای ته‌نها 4 ساڵ خۆشی نه‌ماوگفتوگۆی گه‌لی کوردوبه‌عس تێک چوو، جارێکی تر گوندو شاره‌کانمان خاپور کرایه‌وه‌،کاکه‌ شیره‌ هێشتا هه‌ر مناڵه‌وقۆناغیکی، تری شۆڕشی نۆێی گه‌له‌که‌مان به‌ رابه‌رایه‌تی(ی.ن.ک) ده‌ستی پێ کرد،شێرکۆ خرایه ‌به‌رخوێندن وله‌کۆڵان له‌گه‌ڵ منالانی سه‌رشه‌قام وبه‌رخانه‌قاو شیوی قازی یاری ئه‌کا،به‌ڵێ به‌ڵێ ئه‌وێ رۆژی ناوی پێشمه‌رگه‌ تازه‌بوو بۆ شێره‌که‌م، که‌ تێکۆشێ بۆ گه‌ل ونیشتیمانه‌که‌م، له‌و ساتانه‌دا وورده‌ وورده‌ ئاشنا ده‌بوو به‌ ناوی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانوکاریگه‌ری بیروباوه‌ری شۆڕشگێری بنه‌ماڵه‌که‌یان ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌کی باشی هه‌بووله‌سه‌ری ، که‌ له ماوه‌یه‌کی کورتدا هه‌ستی کوردایه‌تی چه‌که‌ره‌ی کرد له‌ ناو دڵو ده‌روون ومێشکیدا.


ته‌مه‌نی شه‌هید 8-9 سالان بووکه‌ کاکی بوو به‌ پێشمه‌رگه‌و ،چه‌ند جارێک له‌گه‌ڵ بنه‌ما‌ڵه‌که‌یان سه‌ردانی کاکه‌و هاورێکانیان کردووه ئه‌وه‌نده‌ی ترپێشمه‌رگایه‌تی شیرینتر ده‌بێت له‌لای،دایکه‌ باوکه‌ منیش ده‌بم به‌ پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ کاکم نا نا کورم هێشتا زووه‌ تۆمناڵی ووه‌ختت نیه،‌ئه‌ی که‌ی بچم تۆبڵیی فریا بکه‌وم وبه‌شداری بکه‌م له‌ شۆڕشه‌ نوێ چه کی شه‌ره ف بکه‌مه‌ شان له‌گه‌ڵ کاکه‌م،به‌ڵێ به‌ڵێ ڕۆڵه‌ شیرینه‌که‌م ئه‌م شۆڕشه‌ درێژخایه‌نه‌و وولاته‌که‌ت هه‌رچوار پارچه‌ی داگیرکراوه‌ زۆری ده‌وێ بۆ ڕزگاری،فریای تۆو رۆڵه‌کانی تۆ نه‌وه‌کانیشت ده‌که‌وێ که‌ مه‌رگ نه‌بێ.
ئای ته‌مه‌ن چه‌ند زه‌حمه‌تی که‌مناڵی حه‌زده‌که‌ی گه‌وره‌ بیت له‌به‌ر خاتری حه‌زه‌کانت که‌ گه‌وره‌شی ئاخ بۆته‌مه‌نی مناڵیت هه‌ڵده‌کێشی له‌ هه‌ردوکیان هه‌ر په‌شیمانی.


هۆ ئازیزانم / ساڵ هات وچوو،کاکه‌ شێره‌ گه‌وره‌ ده‌بێ ،حه‌زه‌کانی زیاتر ده‌بێ خه‌باتی بۆ نزیکترو سه‌خت تر ده‌بێ، ئه‌م جاره‌یان خه‌باتی ناوشار هه‌ڵده‌بژێرێ،نامه‌هێنانو بردن ماڵی جاسوس وخۆفرۆش دیاری کردن بۆ پێشمه‌رگه‌و بۆ ڕێکخستن.به‌رده‌وام به‌، به‌رده‌وام هۆشێره‌که‌ی سه‌رشه‌قامم خانه‌قای مه‌ولانا خالید به‌رامبه‌رته‌وچاوی لێته‌و پشتیوانته‌،ده‌هه‌ڵسه‌ده‌ی ئه‌مرۆ ڕاپه‌رینه‌و زه‌ماوه‌ندی 7/3یه‌ وده‌تۆش برۆبۆپێشوازی پێشمه‌رگه‌و،پێشیان که‌وه‌ ئه‌منه‌ سوره‌که‌ چاوه‌رێیه‌،پڕه‌ له‌ به‌عسی وجاسوسو کورد کوژ،ده‌ی ده‌ی باگوێم له‌ نه‌عره‌ته‌ی شێره‌که‌م بێ، ورۆژی تۆ‌یه‌ وده‌ست پێ بکه‌،به‌ڵی کاکه‌ ئه‌وه‌تا، ئه‌وه‌ 1 ئه‌وه‌ 2 ئه‌وه‌ 100 کوره‌ نازانم چه‌ندن فریایان ناکه‌وم،ئای که‌خۆشه‌ تۆله‌ی دایکی شه‌هیدان وجگه‌ر سوتاوان لێره‌دایه‌، تۆڵه‌ی تاڵێ قژی خوشکه‌کانمان که‌به‌زۆر له‌م زیندانه‌ قایم کراون لێره‌دایه‌، تۆڵه‌ی ئاهوو ناڵه‌ی ئه‌شکه‌نجه‌دراوه‌کان لێره‌یه‌ ئای که‌ دڵ خۆشم ئیمرۆ تێر ،تێر به‌عسی قرانم کرد،بابرۆین به‌ره‌و ئاگره‌که‌ی باباگورگوروکرکوکه‌خوێناویه‌که‌م ئازاد که‌ین و حه‌مرینه‌که‌ش داوای ئالای کوردستانه‌که‌م لێ ده‌کات.ئای که‌ خۆشه‌ ئیمرۆ نیشتیمانه‌که‌م ئازاده‌ به‌ قودسی کوردستانه‌وه‌،به‌ڵام مه‌خابن زل هێزه‌ به رژه‌ندچیه‌کان ئه‌مجاره‌ش پشتیان تێ کردین وسوپا درنده‌که‌ی


به‌عس به‌هاوکاری تاقمه‌ به‌کرێگیراوه‌ی منافقینی ئێرانی که‌وتنه‌وه‌ وێزه‌مان و کوردستانیان داگیر کرده‌وه‌و کۆچی کوردانی ملیونی ده‌ستی پێ کرد بۆ وولاتانی هاوسێی داگیرکه‌رانی خاکه‌که‌مان،ئای که‌سه‌خته‌ ئه‌م جاره‌.


کاکه‌ شێره‌، من نارۆم و،من کۆچ ناکه‌م من ده‌ستم تفه‌نگی گرتوه‌ چه‌ک دانانێم پێشمه‌رگه‌م وبه‌رگری له‌ خاکی کوردستانه‌که‌م ده‌که‌م وله‌سه‌رسنور ده‌مینمه‌وه‌ وسوپای دوژمن تێک ئه‌شکێنم ئه‌یسه‌لمێنم که‌ پێشمه‌رگه‌م.
به‌ڵێ له‌وکاته‌دا که‌سلیمانی دا‌گیرکرابوو،به‌قه‌ل وداڵ ده‌وره‌ی درابوو،ئه‌حمه‌د دوری حاکمی بوو،وای دانابوو که‌سلێمانی هێڵی سوره‌و نابێ چیترپێشمه‌رگه‌ ده‌ست له‌ملانی بێ ،ئه‌م قسیه‌م به‌دایکم ووت، قبول ناکه‌م چیتر سوکایه‌تی به‌ خه‌ڵکی شاره‌که‌م بکرێت،دایکم ووتی ڕۆڵه‌ تۆ هێشتا مناڵی وئه‌ودێوه‌ زمه‌ کاری تۆنیه‌ ده‌واز بێنه‌،منیش هه‌رسورم له‌سه‌رکردنی،ده‌برۆ کورم شیری مه‌مکم حه‌لالت بێ و کاک ئه‌حمه‌دی شێخ له‌پشتت بی.
ئه‌م رۆژه له‌‌ دوای زنجیره‌یه‌ک چالاکی که‌ 5/5/1991بووله‌ شه‌قامی سجن به‌ته‌نها له‌ سلیمانی ئاگری له‌ سه‌ر پشتی ئه‌حمه‌د دوری وپاسه‌وانه‌کانی کردوه‌وهه‌مویانی بۆ جه‌هه‌نه‌م نارد،به‌لام سه‌د مه‌خابن له‌م چالاکیه‌دا به‌سه‌ختی بریندار بوو دوای گرتن و بردنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ ،چاوه‌روانی چاره‌سه‌رده‌کات،کاکه‌ شیره‌ به برینداریه‌وه‌ که‌ شه‌لالی خوێن بوه‌ به‌ ده‌م تینویه‌تیو ئازاره‌وه‌ هاوار ده‌کات ،ئه‌ی دکتۆره‌ خه‌م سارده‌کانی شاره‌که‌م بۆچی نایه‌ن به‌لا‌مه‌وه‌ خۆمن خه‌ڵکی ئه‌م شاره‌م وله‌سه‌ر ئه‌م شاره‌ش وام لێ هاتوه‌و له‌ هه‌ناوی ئه‌م شاره‌شدا له‌دایک بوم هه‌رده‌بێ له‌م شاره‌شدا بمرم، باشه‌ برینداره‌ به‌عسیه‌کانتان لا گرنگتره ‌له‌من.
نانا کاکه‌ گیان به‌ خوا وانیه‌ ئێمه‌ ناوێرین بێین بۆ لات چونکه‌ پێیان ووتوین تۆچی و چ داستانێکت تۆمارکردوه‌ ئه‌ی تۆ بیرت نایه‌ جاران سه‌دان پێشمه‌رگه‌ که‌له‌ناو شاربریندار ده‌بووئێمه‌ شه‌وو نیوه‌ شه‌و ده‌چوین تیمارمان ده‌کردن، به‌ڵام چی بکه‌ین ئه‌و جاسوسانه‌ ناهێڵن بێین بۆ لات چاره‌سه‌رت بکه‌ین،ده‌بێ بمان بوری.
ئای دونیا، زۆر سه‌یره‌له‌شاره‌که‌ی خۆت بێچاره‌سه‌ری سه‌ربنێیته‌وه‌،کاکه‌ شێره‌م شه‌هید ده‌بێ ،ده‌چێ بۆ لای شه‌هیدانی گوندی قڕگه‌و سه‌یوانکه‌م له‌وی سه‌رچۆپی شاییان بۆ ده‌گرێ. ئیترکێ ده‌بێ غه‌مه‌کانی شه‌هید بکاته‌ کۆڵی،خوشکو براکانی و دایکه‌ کلۆڵه که‌ی وکه‌سو کارو هاورێ دڵسۆزه‌کانی،به‌ بیستنی ئه‌م هه‌واڵه‌ دایکه‌ جگه‌ر سوتاوه‌که‌ی به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو ئازارو مه‌ینه‌ته‌ی نه‌گرت ودوای ساڵیک ئه‌ویش سه‌ری نایه‌وه‌و بوو به‌ میوانی کاکه‌ شیره‌ له‌ گردی سه‌یوان،ئیتر له‌وێ غه‌‌مه‌کانتان بۆ یه‌کتر هه‌لرێژن دایک وکوری شه‌هید.
هۆ/ شه‌هید شیرکۆو، شیرکۆی شه‌هید تۆ ئه‌وه‌نده‌ مه‌زنی داستانێکی ئه‌وه‌نده‌ پر سه‌روه‌ریت بۆ نه‌ته‌وه‌که‌ت تۆمارکردوه‌،ئێستا بووه‌ به‌ مێژوو،ده‌بێ بکرێت به‌ کتێب وبه‌ چیرۆک ونه‌وه‌ی ئیمرۆبیکات به‌ مه دالیای ئازایه‌ تی وبکرێته‌ مل.به‌ خوێنی گه‌ش و ئاڵی تۆو هه‌زارانی خۆت ئاسایی نیشتیمانتان پاککرده‌وه‌ونه‌ته‌وه‌تان سه‌ر فراز کرد.باشه‌ باشه‌ کاکه‌ من ئه‌زانم چیم کردوه‌،ئه‌ی بۆ که‌سێ فریاد ره‌سێ تاکه‌ که‌ناڵیکی کوردی وتلفزیون بێ یان رادیۆ،رۆژنامه‌یه‌ک بێ یان گۆڤار ده‌زگای شه‌هیدانی کوردی یان فرمانگه‌ی ته‌ندروستی له‌هیچ شوێێک ناوم نیه‌ وئه‌سه‌ریشم دیار نیه‌ ئه‌رێ راسته‌ جاشتان کردۆته‌ پاله‌وان کوردکوژریزێ نه‌جمه‌ی خستۆته ‌سه‌رشان.
من لێره‌وه‌ پێتان ئه‌ڵێم له‌گشت وولاتانی جیهان گۆڕی سه‌ربازی وون هه‌یه‌ ‌وچه‌پکه‌ گوڵی ده‌خه‌نه‌ سه‌ر ئه‌مه‌یان با بۆ ئێوه‌ بێومن نامه‌وێ، گۆڕه‌که‌ی من بکه‌ن به‌ ناوی پێشمه‌رگه‌ی وون له‌جیات گوڵیش ته‌نها ناوی کوردستانم بۆهه‌لواسن وساڵی جارێکیش یادم بکه‌ن و لێم بگه‌ڕین با بخه‌وم له‌ماڵه‌ ته‌نیایه‌که‌مداماڵ ئاوابێ.
هه‌زاران هه‌زار سڵاو له‌ گیانی پاکی کاکه‌ شێرکۆو گشت شه‌هیدانی ڕێگای سه‌رفرازی کوردو کوردستان.

* مامۆستای زانکۆی لاهای - هۆلندا

 

Share