Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com

لە٢١مین ساڵ یادی شەهید شێرکۆ عەزیز میرزا،دا. هیوا شوانی

لە یادی ئەستێرەیەکەوە سڵاو بۆهەموو ئەستێرەکانی نیشتیمان

شەهید ئەو مرۆڤە جیاوازەیە لە پێناوی بەها گشتیەکانی نیشتیماندا گیانی شیرینی ڕەهادەکات، بەها گشتیەکان وەک ئازادی و سەربەخۆی و داد پەروەری ومافی تاک و کۆ بە یەکسانی، بەخشینی ڕۆح وگیان بە ویستی خۆی، دواین بەخشینە، جگە لە خۆی شایستەو شیاوترین بەخشینێکی دیکە نییە ، لە هاوشانیدا بۆبەگژا چوونەوەی بەرامبەر بەدووژمنان تەنها یەک ڕوحی هەیە ئەوەش ئەبەخشێت بەدایەکە گەورەکەی نیشتیمانی. کەواتە میراتگری شەهید لە سەر هەربستە زەمینێکی ئەم ووڵاتە بێشک گەل و نەتەوەکەیەتی، ، بەهەمان شێوە گیان بەخشینی شێرکۆکانیش وێڕای هەبوونی بیرو ئایدەلۆژیایی جیاوازو تێڕوانینی سیاسیانەیان بۆ ژیان، وێڕای هەبوونی پلەی سیاسی و فەرماندەییان بە هەمان شێوە لەهەرەمی سەرەوەدا دەبنەوە بەیەک ئامانجی هاوبەش، هاوبەش لە بەدی هێنانی ئازادی و یەکسانی وسەربەخۆیدا. ئەمەیش ئەوەمان پێڕادەگەیەنێت کە دەبێت ئەو دەسەڵاتە سیاسیە جڵەو بەدەستەی لەهەموو ئان و ساتێکدا فەرمانڕەوایەتی دەکات پێویستە ئەمەی بەگوێچکەدا بدرێت و پشتی بۆ بچەمێنەوە، ئەم داخوازییەیی گەل کە شەهید شێرکۆ و سەرجەم شەهیدەکان لە ئەستۆی ناوە نەرم و لەباربێت ،تا توشی ڕەق بوون و بیرکردنەوە لە دەست خستنە ناو چەمک و فۆرمی شەهیدان نەبێت و ناوو پێناسەی تایبەتیان بۆ دانە تاشێت،.

کەسی گیان بەخت کردو بۆ هاوسەرەکەی ڕوناکی ماڵ بوبێت، و بۆ منداڵەکانی باوەشی نازوو سۆزبوبێت، ئەوا بۆ دایک و باوکیشی جگەرو دڵسوتان بووە، بۆ خوشک وبراکانیشی پە نای ڕماوو پشت شکان بووە، هەریەک بەجۆرێک و بە وێنایەکی تایبەتی پێناسەی ئەم لە دەست چونە دەکەن وجێگای خاڵی شەهیدەکانیان گوڵاو ڕێژدەکەن، بۆ هەریەکەیان جۆرە تام و لەزەتێکی وێنا نەکراوی هەیە و هەر یەکەیان بەجۆرێک دەیلاوێنێتەوەو لەسەر دڵیان...

هەر بۆیە دەسەڵات دەبێت هەرچی زوترە ئەم ڕاستیە لەڕوی سایکۆلۆژی بنەماڵەکانیانەوە وردبینی بکات ،وهیچ کامێکیان نەبوێرێت، جیاوازی لەنێوانیاندا دروست نەکات هەر کەسەیان بەپێی دورو نزیکیان لەم سوێیە بە پێدانی ئیمتازەکان پشکدار بکات ، مەرجیش نییە کە ئیمتیازاتەکان وەک یەکبن، بەڵام گرنگە غەدرلێکراوێک لەم ڕووەوە نەمێنێتەوەو سکاڵایەک یان نامەیەکی کراوە نەمێنێت بۆ دەسەڵات تالە ڕۆژنامەکاندا ئێمەی گەل ونەتەوە بیخوێنینەوە، ئەمە لە لایەک، لەلایەکی دیکەوە مادام گەل ونەتەوە بەرپرسە لە سەرمابونو گەرما بونیان و خۆی بەواریسی یەکەمی شەهیدان دەزانێت، پێویستە لەسەر حوکمەتی هەڕێم بیربکاتەوە بۆسەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کورد وکوردایەتی دەزگایەک وەک دەزگای یادکردنەوەی شەهیدان بەپشت بەستن بەوەزارەتی شەهیدان فۆرمۆڵە کردنەوەی سەرجەم ناوی شەهیدان و کۆکردنوەی لەدزگای یادکردنەوەی شەهیداندا و هەرشەهیدێک زانیاری تەواو لەبنەماڵەکە وەبگیرێت لە ڕۆژی شەهیدبوونیدا یاد بکرێتەوە لەلایەن دەزگای یادی شەهیدانەوە،خۆئێمە وەک هەرێمی کوردستان خاوەنی چەندین کەناڵی راگەیاندنین بایەک کەناڵ تاییبەت بیت بەیادکردنەوەی سەرجەم شەهیدانی کورد وکوردستان، جێبەجێکردنی یەکبیتی بۆ فۆرمی شەهید لە لایەن دەسەڵاتەوە وامان لێدەکات ئاسودەبین وئەم دەسەڵاتەمان خۆشبوێت و ئیرەیی بەو ترۆپکە ئەخلاقیە انسانیە ببەین کەشەهید پێیڕاگەیشت و ئێمە نەمانتوانی یاخود نەمانوێرا یاخود پێیڕابگەین چونکە ئەمە پەیامێکە بەدادوەری پێدەگرێت و وامان لێدەکات هەر لە دایک بوونمانەوە ئارەزوی شەهید بوون بکەین و لەپێناو ژیانی تایبەتی خۆماندا نەژین، خواردن و خەومان ببێتە خولیای قوربانیدان بۆ وەلاخستنی خەم و دەردی گشتی و بەرقەرار کردنی ئاشتی وسەربەخۆی نیشتمانەکەمان

Share