Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com

شەهید ( محمد ڕەشید قەیتوولی) ناسراو بە حەمەی حەلاو

10612588 10204116804293720 7864304137183697847 nشەهید ( محمد ڕەشید قەیتوولی) ناسراو بە حەمەی حەلاو
یەکەم پێشمەرگەی شۆڕشی نوێی قەیتوول و دەورو بەری لە ساڵی 1978 شەهید محمد بوو چەکی پێشمەرگایەتی کردە شان و بۆن و گوڵاوی زەیتی تفەنگ و ڕەزن و مەخزەنی بە هەناوی مناڵانی دێدا بەخشییەوە.
حەمەی حەلاو یەکێک بوو لە پێشمەرگە ئازاو بە ناو بانگەکانی سەرەتای شۆڕش، دەوری ئەم پێشمەرگەیە ئەوەندە گرنگ و کاریگەر بوو لەو قۆناغەدا چەندین جار دوژمن بە سوپایەکی گەورەی پڕ ئەمن جاش و جەیشەوە هێڕشی دەکرد بۆ سەر ناوچەکە و قەیتوول بە تایبەتی، ڕۆژی وا هەبوو خەڵکی ئاوایی لە زرمەی پێی چەکدارانی سەربازەکانی سوپای بەعسدا بە خەبەر دەبوونەوە، شەوان دەهاتن سەربانی هەموو ماڵەکانیان دەگرت، بە سەماعە هاواریان دەکرد نابێ لە ژن و منداڵ زیاتر هیچ کەسێک لە ماڵ بمێنێت و هەموو پیاوەکان دەبێت بێن لە خوار ئاواییەوە کۆ ببنەوە.
بیرم دێت ڕۆژێک لە تەنیشت ماڵی خاڵۆم احمد حاجی حمەلاو کە زەویەکی چۆڵە هەموو پیاوانی ئاواییان کۆ کردبوەوە پرسیاریان دەکرد حەمەی حەلاو لە کوێیە، کەس ڕاستی بە پیاوانی دوژمن نەدەوت هەمووی دەیوت نازانین بۆیە هەر ئەو ڕۆژە ئازار و ئەشکەنجەی زۆر لە گەنجانی خەڵکی ئاواییان دا، خۆم دەمبینی کە چۆن وەلەکە عارەب بە پۆستاڵەوە دەچوە سەر قاچی گەنجەکانی خەڵکی ئاوایی و ئیهانەی دەکردن.
کاکە حەمە کوڕی تاقانەی دایکی بوو/ میمکم حەلاو یەکێ بوو لە ژنە هەرە دنیا دیدەکانی قەیتوول وە دایکی یەکەم پێشمەرگەی ناوچەکە بوو بە داخەوە چەندین جار دەیانگرت و دەیانبرد لە قادرکەرەم زیندانیان دەکرد و ئازار و ئەشەکجەیان دەداو داوایان لیی دەکرد شوێنی کوڕەکەیانی پێ بڵین بەڵام ئەم نەی دەدرکاند لە دوا جاردا باسی کرد بۆمان کە چەند ىی ویژدانانە ئازاریان داوە!!!
بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە لە 28-8-1994 لە شەڕێکی نەخوازراودا شەهید کرا و لە دوای خۆی کوڕێکی لێ بە جێماوە بە ناوی کەریم ئێستا ئەویش بە هەمان پیشەو ئاواتەکانی باوکی پێشمەرگەیە و لە بەرەکانی جەنگی دژ بە گەلەکەمانە و بەرگری لە گەل و نیشتمانەکەی دەکات.
کەمن ئەوانەی بەروبۆمی تێکۆشانی خۆیان و هاوڕێ شەهیدەکانیان بینی و زۆرن ئەوانەش نەک خوێن بەڵکو عارەقیش بە ناوچاوانیاندا نەهاتۆتە خوارەوە تا ئێستاش وەک بەرزەکی بانان لە بەرزترین ترۆپکی دەسەڵاتدان بێ ئەوەی بە ماندوێتی و قوربانی تێکۆشەرانی گەلەکەیان بزانن !!!.
شایانی باسە ئێستا گوندی قەیتوول خاوەنی دەیان پێشمەرگەی سەنگەر و زیاتر لە 150 شەهیدی شاڵاوی تاوانە نامرۆڤانەکەی ئەنفالە لە ساڵی 1988.!!!

ساڵح قەیتوولی

 

Share