Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com

تکایە پەڕلەمانی کوردستان با ووشەی ( شەهید ) بگۆڕین

1مەهدی خالید خەمبار

لە شەڕ و داگیرکاریەکاندا وێڕای کوشتار و لەبەینچونی ژمارەیەکی زۆری مرۆڤەکان و کاول بونی وڵاتان ، زمان و فەرهەنگ و کەلتور و مێژو و ناسنامەش نەک هەر ناتوانرێ لەم ئاگرە بەدور بگیرێن و بپارێزرێن بەڵکو ئەمانەش لە خێر و بێری ئەم پەلامار و داگیرکردن و سوتانە بێبەش نابن

گەلی کورد و نیشتیمانەکەی گەل و خاکێکن کە بەدرێژایی مێژو قەدەر و سەرسەختی بەشێک لە گەلانی سەردەستی هەرێمەکە و وڵاتانی زلهێز و بەرژەوەندپەرست کردونی بە ئامانجی سەدان پەلاماری دڕندانە و چەندان شاڵاوی ئەنفال و کۆچپێکردن و زەوتکردنی ناسنامە و شێواندنی دیمۆگرافیای خاک و نیشتیمان و تائەم ساتەوەختەش بە ئازارەکانیەوە دەتلێتەوە

لە هاوشانی ئەم داگیرکاریانەدا گەلانی بندەست لە کۆندا ئاینەکانیشیان لێ قەدەغەکراوە و بەزۆرەملێ ناچار بە پەیڕەوکردن و پەرستنی ئەو ئاینە تازانە کراون کە داگیرکەران هەیانبوە و لە هەندێ شوێن و بەسەر هەندێ لە گەلانەوە وە تا ئێستا ماکی ماوەتەوە کە کورد و کوردستان بەڵگەی زیندو و سەڵمێنەری ئەم ڕاستیانەن

بێ هیچ هەڵوێستەو لەبەرچاوگرتنێکی مرۆڤانەی گەورە بەرژەوەندپەرستان بۆ داهاتو و چارەنوسی گەلی کورد و تەنانەت بێ هیچ پرسە خەسوانە و پرسە گورگانەیەک پێی و لە سەر سینیەکی زێڕ خەنجەر و کێکی کورد و کوردستانیان دا بەدەستی سێ نەتەوەی زۆرینەی عەرەبی ئیسلامی و تورکی عوسمانی و فارسی سەفەوی تا لە شایی و لۆغانی سەعد ئاباد و لۆزاندا دارەبەشی بکەن ، ئەم غەردە گەورەیە بەدەر لە لایەنە نەگەتیڤە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوریەکەی ، لایەنی زمانەوانی و فەرهەنگی و کەلتوری و مێژوییەکەشی کەوتونەتە بەر ڕەحمەتی عەرەباندن کە قورئانی پیرۆزی عەرەبی و ئاینێک بە هەمان زمان کاریگەری زۆریان بە سەر شێواندن و تێکەڵ و پێکەڵ کردنی زمان و کەلتور و بەشێک لە مێژوش داناوە ، هەوەکو تورک و فارسیش هەژمونی تەواویان بەسەر زمانەکەمانەوە تا ئەمڕۆ کردوە و زمانی دایک لە فێرگە و خوێندنگاکاندا یاساخ و قەدەغە کراوە ، هەرسێ لایەنیش لە سوتاندن و گۆڕاندنی مێژومان تا پییان کرابێت و بەردەستیان کەوتبێت درێغیان نەکردوە

ئەوەی من لێرەدا مەستمە جیاکردنەوەی ووشەیەکی نامۆ بە فەرهەنگی کوردی ڕەسەنە ! کە ئەویش ووشەی ( شەهید ) ی عەرەبی و ئیسلامیە کە زیاتر بۆ ئەو کەسانە بەکارهاتوە و دەهێنرێت کە لە ڕێی خوا و لە پێناوی ئایندا دەکوژرێن و دەبینرێن ، بەڵام بەلای ئێمەی کوردەوە سەرباری عەرەبیەت و ئیسلامیەتی ووشەکە ، ئێمە ئەو کەسانەمان بەوە ناوزەدکردوە و دەکەین کە لە پێناوی گەل و نیشتیمان و مرۆڤایەتی و ئازادی و یەکسانیدا گیان دەبەخشن ! بە ڕونی جیاوازی نێوان ئەم دوو جۆرە گیان لەدەستدانەمان بۆ سپی بوەوە

بۆیە من لای خۆمەوە وەک ئەرکێکی نەتەوەیی و مرۆیی و نیشتیمانی بیرۆکەی دۆزینەوەی ووشەیەکی کوردی پیرۆز و شایەستە بەو ڕۆڵە خۆنەویستانەی خۆمانبێت کە لە پێناوماندا گیانیان بەخشیوە و دەبەخشن تا بیکەینە جێگرەوەی ئەم ووشە نامۆیە ! هەر بۆ ئەم مەبەستەش ئەم پێشنیارەم گەیاندۆتە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک و بەر دەست و چااوی هاوڕێ ئازیزەکانم ، هەمو کوردانی دڵسۆز بە گەل و نیشتیمانان ، بە خۆێنی گیان بەخشان و خەباتی پیرۆزی پێشمەرگە و کوردستانیان تا بە هیمەتی هەمو لامان ناوێکی کوردی پەتی و لایەق بدۆزینەوە ، خۆشبەختانە ژمارەیەکی زۆر لە ئەمەکداران و خەمخۆرانی گەل و پێشمەرگە و گیان بەخشان هاتن بە پیری ئەم بانگەوازەوە و پشتیوانی خۆیان دەربڕیوە و زۆربەشیان ناوێکی شایستەیان پێشنیار کردوە

دوای پەسەند کردنی ناوە جێگرەوەکەی شەهید ئەوکات بە مەبەستی بڕیاردان لەسەری بە داخوازنامەیەک و بە ناوی هەمو ئەوانەی کە لە گەڵ ئەم پێشنیارەدان ئاراستەی پەڕلەمانی کوردستانی دەکەین

من لای خۆمەوە ( گیان بەخش و عاشقی ئازادی و پێشەنگ ) پێشنیار دەکەم و چاوەڕوانی بیر و

هیزر و هیمەت و پشتیوانی و ناوە شایستەکانی ئێوەی دڵسۆز دەکەین

Share