Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com

پێغەمبەری محەمەدیش،وەک ئێمەئادەمیزادبووە فەسادی لەکۆمەڵگەی ئیسلامیدا شەهاب کەریم

مرۆڤ بەپێی قۆناغەکانی مێژوو،هەمیشەلەگۆڕانکاریدابووە و دەکرێت لەهەرقۆناغێکیشدابڕوای تەواوی بەهەندێک ئەفسانەهێنابێت،یان ئەفسانەبەمەبەستی سەرکەوتن و باری کەساێتی بەکار هاتبێت،بەتایبەتی لەسەرەتای دروستبوونی کۆمەڵگەی ئیسلامیدا و ڕادەی تێنەگەیشتنی ئەو کۆمەڵگەیە،لەئاستێکی زۆرنزم و ئەوپەڕی جاهیلیەتدابووە.
نموونەگەلێکی زۆری سەرگروشتەی ئەفسوناوی لەسەرکار و کردەوەی پێغەمبەرهەن،کەباسکردنی ڕاستی و دروستیەکانی ئەوکار و کردەوانەبەهەرچی مەبەستێک و بۆهەربەرژەوەندییەک کرابێت لەلایەن کەسانی ئاین پەروەرانی مووسڵماناندا،قەدەغەن،یان گەرقەدەغەش نەبن،گێڕانەوەیان لەلایەن هەرکەسێکەوەبێت،ئەوائەوکەسەبەبیر و بۆچوونی ئەوان،بەرنەفرەتی یەزدانی دەکەوێت و بەکافر و مولحیدناودەبرێت،ئای باجی بەئایدلۆژییای ڕەگەزپەرستی ئیسلامی چەندەقورسە و کەسەڕەڕای ئەوەی هەزاران ئافرەت تەنهالەبەردەرکەوتنی پرچیان،یان بچووکترین هەڵەی کۆمەڵایەتی بەردباران و زیندەبەچاڵ دەکرێن.
بۆقەدەغەبێت و نەزانین پێغەمبەرکێیە وبەچی واتایەک ناودەبرێت؟ئایامرۆڤێکی یەزدانی وەک ئێمەی ئادەمیزادنیە؟بەڵێ وەک ئێمەئادەمیزادە و ڕوح لەبەربووە و وەک هەرڕەگەزی نێرینەیەک هەست و ئارەزومەندی بووە و لەبینینی دیمەنی هەرڕوخسارێکی جوانداهەستی بزواوە و بۆ دامرکاندنەوەی ئارەزوەکەی خۆیدا،لەسەرگروشتەیەکدادەگێڕنەوە،بەڕێکەوت ئافرەتێکی ڕوخسار جوان،بەلای پیغەمبەری مرۆڤ محەمەدداتێدەپەڕێت،کەلەنێوان هاورێکانیدادەبێت،بەبینینی دیمەنی ڕوخساری جوانی و لەش و لاری ئەوئافرەتەدا،خۆی بۆڕاناگیرێت و گفتگۆی نێوان هاوڕێکانی ڕادەگرێت و ڕولەشوێنێکی جیاوازدەکات و بەهەرچی جۆرێک بووبێت،حەز و ئارەزوی خۆی دەردەبڕێت و خۆی بەتاڵ دەکاتەوە.
پاش ماوەیەک دەگەڕێتەوە،لای هاوەڵەکانی و دەکەوێتەبەرئاستی بەرپرسیارێتی و لەوەڵامدا دەڵێت، ئەوئافرەتەی بەلامداتێپەڕیوە،هەستی بزواندم و بۆئەوەی توشی تووشی هەڵە و گووناح نەبم،لەشوێنی دیاریکراوداخۆم بەتاڵ کردەوە و ئەوگووناحەم لەزکر و هۆشی خۆمداسڕیەوەکەواتە پێغەمبەروەک مرۆڤێکی ڕەگەزی نێرئارەزومەندی کردوە و دانی بەهەڵەی مرۆڤداناوە،دەکرێت مرۆڤ بەڕێکەوتیش نەبێت،تووشی هەڵە و کەم و کوڕی ببێت،تێڕوانینێکی تری ڕەفتاری پێغەمبەر پترلەچەندئافرەتێک بەپێی تەمەنی گەورە و بچووک،یەک لەدوای یەک بەپێی کات و زەمەنی ژیانی،هاوسەرگیری لەگەڵ کردون.
تێبینیەکی تری پێغەمبەرمحەمەد،لەبنەماڵەیەکی کۆچەری نەخوێندەواربووە و چەندین سوورەتی لەکتێبی قورئانی پیرۆزدا،بۆئەوزەمەنەی کافران و مولحیدان،کەبەسەردەمی جاهیلیەت ناوبراوە داڕشتووە و بەپێی زۆرترین سەرچاوەش وەک لەخوارەوەئاماژەی پێدەدەم،لەدوای وەفاتکردنی ووتەکانی لەچەندین سوورەتدانوسراونەتەوە،ئەنفال کەکارەساتێکەبەدرێژایی مێژووی گەلی کورد کەبەسەرهەڵبجە و شەنگال و کۆبانێداهاتووە،هەرگیزلەیادناکرێن و ئەوناوەش لەقورئانداناوبراوە توند و تیژی و جینۆسایدکردنی مرۆڤی ئیسلام و غەیرەئیسلامیش،کەلەشەڕەکانی بەزۆرکردنی مرۆڤەئاین پەرستەجیاوازەکانداکراوە و کەسەروەت و سامانی داگیرکراوبەئیسلام حەڵاڵ کراوە کە لەئێستەشدائەودیاردەیەهەرماون و تیرۆستانی داعش لەکچەئێزدیان و ئافرەتانی کوردالەشەڕی پێشوەختی ناچارکراوی روبەڕوی کوردبووندا،وەک شەری بەدرهەرچی ئافرەتی دیل هەیە،لەپیرە مێردانی ئیسلام حەڵاڵ کراون و لەبازاڕی مووسڵماناندا،وەک کاڵای بێنرخ فرۆشراون،لەسەرەتای باسەکەمدائاماژەم بەمرۆڤ داکەبەپێی مێژوو،هەمیشەلەگۆڕانکاریدایە و ڕەنگەلە ئەنجامی هەر گۆڕانکاریەکیش تووشی هەڵە و کەم و کوڕی ببێت.
یان هەرمرۆڤ بۆخۆی مەخلوقێکەدەکرێت قابیلی هەڵەش بێت،بۆیەپێغەمبەری محەمەدیش وەک هەرمەخلوقێک دەبێت هەڵەی کردبێت،بەڵام ئەوەی جێی سەرنج و تێبینە،لەڕابردوی کۆمەڵگەی ئیسلامیدا و لەئێستاشدا،کەبەچاوی خۆمان دەیان بینین،ئەویش مرۆڤ جینۆسایدکردنەلەلایەن کۆمەڵگەی ئیسلامیدا،کەبەناوی اللەاکبر و ناوی ڕسول اللەوەدەکرێن و پێش سەربڕینی هەر مرۆڤێکی سڤیڵی غەیرە ئیسلام و ئیسلامیش،سورەتی قورئانی وەک پیرۆزیەک بۆئەنجامی ئەومرۆڤ سەربڕینەی لەسەردەخوێنرێت ئەمەسەرەڕای ئەوەی مافی ئافرەتان لەزەمەنی ڕابردوی کۆمەڵگەی ئیسلامی و ئیسلامی ئێستاشدا تەواوی مافەکانی پێشێل دەکرێن.گەرچاوێک بەمێژووی ئیسلامی ڕۆژهەڵاتدابگێڕین،دەبینین ئافرەت وەک کۆیلەک دەکڕدرێن و دەفرۆشرێن و لەتەمەنی هەشت بۆنۆساڵیدابەناوی ژیانی هاوسەرگیری،سێکسیان لەگەڵدادەکرێن،بەتایبەت ئەم دیارەدەیە لەوڵاتانی عەرەبیدازۆرن و بەزەقی ڕەچاودەکرێن.ئەمەش مۆڕاڵی کۆمەڵگەی ئیسلامی و شێوازی جینۆسایدکردنی مرۆڤ و ئەخلاقی ئەم کۆمەڵگەیەش،هەندێکیان بەنهێنی لەتاریکیدا و هەندێکی تریشیان بەئاشکرادەکرێن.بۆزانیاری زیاترتکایەکلیک لەسەرئەم لینکەی خوارەوەبکەن.
http://www.wtarikurd.info/%D8%AF%DA%A9%D8%AA%DB%86%D8%B1-%…/

Share