Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com

به‌دواداچوونی راستییه‌كان له‌سه‌ر تاوانكارییه‌كانی گرووپی داعش دلێر ئیبراهیم - هه‌ولێر

2ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 8/2/2015 خاتوو په‌خشان زه‌نگنه‌ ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان پێشوازی له‌ خاتوو سۆكی ناگیرا رێكخه‌ر و سه‌رۆكی لێژنه‌ى به‌دواداچوونی راستییه‌كان له‌ یۆنامی و شاندێكی یاوه‌ری كرد، كه‌ به‌مه‌به‌ستی به‌دواچوونی راستییه‌كان له‌سه‌ر تاوانكارییه‌كانی گرووپی تیرۆریستی داعش سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌.
مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئه‌م سه‌ردانه‌ بریتیه‌ له‌ هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری، بۆ به‌دواداچوونی راستییه‌كان و ئاشكرا كردنی تاوانه‌ نامرۆڤایه‌تییه‌كانی گرووپی تیرۆریستی داعش له‌ رفاندنی كچان و ژنانی ئێزیدی و مه‌سیحی و پێكهاته‌كانی تر و كوشتنی خه‌ڵكی بێ تاوان، له‌ شه‌نگاڵ و ده‌شتی موسڵ و ناوچه‌كانی تر.
له‌میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خاتوو سۆكی ناگیرا، وێڕای به‌رزنرخاندنی رۆلی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان له‌ به‌دۆكۆمێنتكردنی تاوانكارییه‌كانی داعش له‌ دژی ژنان و كچان، هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی ئه‌نجومه‌نی خانمانی به‌ پێویستزانی بۆ سه‌رخستنی گشت ئه‌و چالاكی و پرۆژانه‌ى په‌یوه‌ندییان به‌و پرسانه‌وه‌ هه‌یه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ى زۆرترین دۆكیۆمێنت له‌سه‌ر تاوانكارییه‌كان.

Share