Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com

هەنا ئەدوار .. رۆلی ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان بەرزدەنرخێنێت دلێر ئیبراهیم - هەولێر

1 2خاتوو هەنا ئەدوارد چالاكوانی بواری ژنان و مافەكانی مرۆڤ و سەرۆكی رێكخراوی ئەمەلی خێرخوازی، رۆلی ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمانی بەرزنرخاند، لە بایەخدان بە ژنان و منداڵانی ئاوارەو كاركردن لەسەر دۆسیەی ئاشكرا كردنی چارەنووسی ئەو ژن و كچانەی لەلایەن گرووپی تیرۆریستی داعشەوە رفێندراون.
خاتوو هەنا ئەدوارد چالاكوانی دیاری بواری ژنان و مافەكانی مرۆڤ و سەرۆكی رێكخراوی ئەمەلی خێرخوازی و شاندێكی یاوەری سەردانی ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمانی كردو لەلایەن ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەن و چالاكوانانی بواری ژنانەوە پێشوازی لێكرا، لە دیدارێكی هاوبەشدا ڕەوشی ژنان و منداڵانی ئاوارە خرایە بەرباس، كە تیایدا خاتوو هەنا ئەدوارد رۆلی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمانی بەرزنرخاند لە بایەخدان بە ژیان و بژێوی ئاوارەكان و هەوڵدان بۆ كەمكردنەوەی ناڵەو ئازارەكانیان لە ژیانی ئاوارەییدا.
ئەندامانی ئەنجومەن ئاماژەیان بۆ چالاكی و پرۆگرامەكانی ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان كرد، لە گەشەپێدانی رەوشی ژنان و بەرقەراركردنی مافەكانیان و بەدەنگەوە هاتنی ناڵەو ئازاری منداڵان و ژنانی ئاوارە، لەگەڵ راهێنان و شیاندنەوەی ئەو كچ و ژنانەی لە دەستی تیرۆریستانی داعش رزگاریان بووەو گەڕاونەتەوە هەرێمی كوردستان، كە بەهاوكاری و هەماهەنگی ئاژانسەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان و رێكخراوە فریاگوزاریی و مرۆڤدۆستە نێودەوڵەتییەكان ئەنجام دەدرێت. هەروەها خاتوو هەنا ئەدوارد رۆلی ئەنجومەنی باڵای خانمانی بەرزنرخاند، لە كاركردن لەسەر پرسەكانی ژنان و هەوڵدان بۆ بەرەوپێشبردنی رەوشی ئافرەتان لە هەرێمی كوردستاندا، لەگەڵ سەرخستنی پرسانەی پەیوەندیان بە ژنان و منداڵانی ئاوارە هەیە.
هەر لە دیدارەكەدا پرسی ئەنجامدانی كۆڕبەندێكی هەرێمایەتی خرایە بەرباس كە لە داهاتوویەكی نزیكدا، سەبارەت بە كاریگەری تیرۆرو رادیكالیەت لەسەر ژنانی ناوچەكەدا به‌ به‌شداری ژنانی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ بەڕێوەدەچێت.

Share