Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com

وه‌سفی تۆ .. .هەژار کەوڵۆسی

 

 

 

1

چاوی سورمه‌یی و ئه‌برۆی كه‌وانیت
هه‌تا دڵ حه‌زكات تۆ له‌لام جوانیت
كورتی ده‌م و لوت پاكی ڕوخسارت
له‌ت له‌تی ئه‌كات دڵی دڵدارت
ملی خاڵدارو سنگی پان و پۆڕ
یه‌ك یه‌ك شه‌ڕیانه‌ له‌گه‌ڵ مانگوخۆر
ئه‌ستێره‌و مانگێك له‌سه‌ر مه‌مانت
كڕنوشیان بردوه‌ بۆ جوانیه‌كانت
شانو قۆڵی جوان ناوشانی پانت
باسكی نه‌رم و نۆڵ خڕو خه‌پانت
ئازیزترن لام له‌چاوه‌كانم
خوا قه‌زاكه‌ت بخاله‌گیانم
هه‌زارسڵاوبێ له‌ده‌ست و په‌نجه‌ت
له‌نه‌رم و نۆڵی هه‌ردوو پاژنه‌كه‌ت
په‌لو پوزێ جوان خوابه‌تۆیداوه‌
بۆڕونكردنه‌وه‌ى چاومی داناوه‌
ئه‌مه‌چه‌ن ساڵه‌ گرفتاری تۆم
شه‌ووڕۆژدایم بۆتۆخه‌م ئه‌خۆم
نه‌به‌چاوانم نه‌به‌ گوفتارم
خۆت تێنه‌گه‌یان له‌دڵی زامدارم
هێنده‌م سه‌بركرد سه‌برم لانه‌ما
هه‌تا به‌شیعر بۆت كه‌وتمه‌ سه‌ما
خانم توجوانیت ڕه‌حمی خێرتبێ
ئاگات له‌دڵه‌ى بێ قه‌رارمبێ
یاجوابێ به‌خێر یادڵنیایی
ئیتر بابه‌سبێ ژینی ڕاڕایی
قبوڵی ئه‌كه‌م كه‌تۆ گه‌وره‌مبی
له‌داره‌ی دونیا تۆسه‌روه‌رمبی
تۆڕه‌حمێ بكه‌ به‌منی لاواز
تاخزمه‌تتكه‌ م به‌شیعرو ئاواز

 

 

 

Share