Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com

حكومه‌تی كه‌نه‌دا هاوكاری زیاتری ئاواره‌و په‌نابه‌ران ده‌كات له‌ هه‌رێمی كوردستان

2-1800ریچارد لامۆنتاگن به‌ڵێنی هاوكاریكردنی زیاتری حكومه‌تی كه‌نه‌دای بۆ ئاواره‌و په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمی كوردستان دووپاتكرده‌وه‌.
خاتوو فلۆرین گۆرگیس به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان له‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان، به‌ئاماده‌بوونی دلێر ئیبراهیم به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان، پێشوازی له‌ شاندێكی حكومه‌تی كه‌نه‌دا كرد, كه‌ پێكهاتبوو له‌ ریچارد لامۆنتاگن به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌دا، خاتوو فه‌یرووز یامۆڵك یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شه‌پێدان و كاروباری مرۆیی.
له‌ دیدارێكی هاوبه‌شدا تاوانكاريیه‌كانی‌ داعش به‌رامبه‌ر به‌ ژنان و كچان له‌ پارێزگاكانی موسڵ ‌و كه‌ركووك ‌و سه‌ڵاحه‌دین ‌و دیاله‌ و ناوچه‌كانی تر خرایه‌ به‌رباس و لایه‌نی كه‌نه‌دی ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی بۆ هاوكاریكردنی قوربانیان له‌ رووی ته‌ندروستی و ده‌روونی و شیاندن و راهێنانه‌وه‌یان.
ریچارد لامۆنتاگن گووتی: جێگه‌ی خۆشحاڵییه‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان، وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی‌‌ فه‌رمى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاری باشی كردووه‌ بۆ هاوكاری كردنی ژنان و منداڵانی ئاواره‌و به‌دۆكۆمێنتكردنی تاوانكارییه‌كانی گرووپی تیرۆریستی داعش له‌ دژی پێكهاته‌ جیاجیاكان، به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تیش له‌ دژی ژنان و منداڵان.
خاتوو فلۆرین گۆرگیس دڵنیایكردنه‌وه‌ كه‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان هه‌رچی له‌ توانایدا بێت بۆ به‌رگریكردن له‌ ژنان و منداڵان له‌ پێكهاته‌ ئاینی ‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ‌و عیراق ده‌یكات و هاوكاری حكومه‌تی كه‌نه‌دای به‌پێویستزانی له‌ كۆمه‌ككردنی ئاواره‌كان و راهێنان و شیاندنه‌وه‌ی ئه‌و ژن و كچانه‌ی له‌ده‌ستی تیرۆریستان رزگاریان بووه‌.. هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی خانمان،‌ كارى جدی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسانه‌ كردووه‌ بۆئه‌وه‌ى ئه‌و تاوانانه‌ به‌ جینۆسیاید بناسرێن.

Share