Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com

توركیاو دۆزی نه‌ته‌وایه‌تی كورد .. دانا مه‌نمی

2015/2/27
تورکیا دڕنده‌ترین و ناشرینترین نیشتمانی نه‌ژادپه‌رستی یه‌ له‌سه‌ر گۆی زه‌ویدا بۆیه‌ دۆستیشی له‌که‌م شوێن هه‌یه‌و به‌تایبه‌ت ئه‌مڕۆ که‌ سه‌رده‌می گفتووگۆو دانوستان و له‌یه‌ک گه‌یشتنه به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ تورکیا هه‌ر به‌ بیری سه‌رده‌می عوسمانلی جاران ڕه‌فتارده‌کات .له‌تورکیا دڕنده‌ترو ڕه‌شتر ئه‌و ( 22 ) ووڵاته‌ عاره‌بیه‌یه‌ به‌عێراقیشه‌وه‌ که‌ خۆشحاڵن به‌ ئازاردانی کوردان و داگیرکردنی کوردستان و وێران کردنی ئه‌مه‌ بێجگه‌ له‌ڕای ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ عاره‌بیانه‌ که‌هه‌میشه‌ بیروبۆچوونیان خراپ بووه‌ به‌رامبه‌ر به‌کورد نه‌ته‌وه‌ی عاره‌بیش ڕایان خراپتره‌و ڕۆشنبیریی کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیریی سیاسی و نه‌خشه‌و سیاسه‌تی پێکه‌وه‌ ژیان و له‌یه‌ک حاڵیبوونیان زۆر ئاست نزم و لاوازه‌ بۆیه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کی وه‌کو کورد له‌ناو ئه‌و هه‌موو گه‌له‌ گورگه‌ی دراوسێیدا پێویستی به‌یه‌ک گرتنێکی به‌هێز هه‌یه‌و یه‌کبوونێکی سه‌رتاسه‌ری کوردستان و ده‌ستنیشانکردنی یان هه‌ڵبژاردنی یه‌ک سه‌رکرده‌و یه‌ک ئامانج و یه‌ک بڕیارو پشتی یه‌ک به‌رنه‌ده‌ین و له‌هه‌مووکاتێکدا قه‌ڵغان و په‌نابین بۆ یه‌کتری ئه‌وکات ده‌بینین چۆن دووژمنانی کورد به‌ڕێزه‌وه‌ داوای گفتووگۆمان لێده‌که‌ن و دانووستانمان له‌گه‌ڵ سازده‌ده‌ن ، ئێمه‌ی گه‌لی کورد به‌و قه‌باره‌ گه‌وره‌یه‌وه‌ (45000000 ) چل و پێنج ملیۆن مرۆڤین و به‌و نیشتمانه‌ ده‌ووڵه‌مه‌نده‌وه‌ به‌که‌سایه‌تی باش و زاناو نوسه‌رو مێژوو نوس و شارستانی یه‌تی ( 5000 ) ساڵ له‌ناوچه‌که‌و .. هتد . ده‌بێت ئێمه‌ی کورد چیمان که‌متربێت له‌ووڵاتی کۆسۆڤۆکه‌له‌به‌رواری (14/2/2008) داو له‌ناو ‌هۆڵی په‌رله‌مانه‌که‌یه‌وه‌ سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه‌ی خۆی له‌سربستان ڕاگه‌یاندو هه‌تا هه‌تایه‌ سه‌ربه‌ست و سه‌رفرازبوون و هه‌موو ژماره‌ی دانیشتووانیشیان ناگاته‌ ( 4000000) چوار ملیۆن مرۆڤ به‌ته‌واوی ‌و سه‌رچاوه‌ی ئابووریشیان به‌جیاوازی له‌گه‌ڵ کوردستان زۆر نزمه‌و ئه‌و وڵاته‌ له‌ئاستی وڵاته‌ هه‌ژاره‌کاندایه‌ له‌ڕوی ئابوری یه‌وه‌ له‌جیهانداو داهاتی ڕۆژانه‌ی نیودۆلاره‌ بۆ هه‌ر هاوڵاتی یه‌ک . هه‌روه‌ها باشوری سودان که‌له‌به‌رواری ( 9/7/2011 ) سه‌ربه‌خۆیی خۆی ڕاگه‌یاندو هه‌تا هه‌تایه‌ سه‌رفرازو به‌خته‌وه‌رن و ( 193 ) سه‌دو نه‌وه‌دو سێهه‌مین وڵاتی سه‌ربه‌خۆیه‌ له‌جیهاندا .که‌چی کوردستان له‌پێش لۆزان و له‌دوای لۆزان هه‌روه‌کو خۆیه‌تی و ده‌ڵێی کات وه‌ستاوه‌ له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا ، خۆزگه‌ بۆ یه‌کجاریش بێت ده‌سه‌ڵاتی تورک وه‌کو مرۆڤ بیربکاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکانێکی زۆریش هه‌ن ئاوا سه‌یری تورکیا بکه‌ن و خۆشیان بووێت ده‌نا تا دنیا دنیایه‌ تورکیا له‌دوای هه‌مووانه‌وه‌یه‌ له‌ هزرو گۆڕانه‌کاندا له‌پێشڤه‌چووندا .!. ‌هه‌رکه‌سێ ژیرو به‌رزبێت یان تێگه‌یشتبێت که‌ژیان بۆهه‌مووانه‌ هه‌ر به‌هه‌مان شێوه‌ی ژیری و به‌رزی و ڕێزه‌وه‌ ته‌ماشای ئه‌وانیتر ده‌کات و خه‌ڵکیتر به‌جوانی ده‌بینێت . ئه‌م هاوکێشه‌یه‌ کتومت هاوشێوه‌ی ووڵاتی که‌مالی یه‌کانه ( ده‌سه‌ڵاتی شۆڤێنیستی سه‌ربازی تورک‌ ) که‌ده‌سه‌ڵاتێکی ئاوه‌ڵناوی ناژیرو نزم و ناشرین و ڕه‌گه‌زپه‌رستی له‌خۆی گرتووه‌ چونکه‌ تورکیا به‌درێژایی مێژو دانی به‌هیچ ووڵاتێکدا نه‌ناوه‌و په‌یوه‌ندی دۆستانه‌شی له‌گه‌ڵ هیچ ووڵات و که‌سێکدا نه‌بووه‌‌ بۆیه‌ که‌م و کوڕی یه‌که‌ له‌خۆیدایه‌ و خۆی چۆنه‌ به‌و شێوه‌یه‌ سه‌یری خه‌ڵک و میلله‌تانی تری جیهان ده‌کات . تورکیا به‌تایبه‌ت ده‌سه‌ڵاته‌ سه‌ربازی و ڕامیاری یه‌که‌ی خۆیشی په‌روه‌رده‌ی قوتابخانه‌ی ڕه‌گه‌زپه‌رستی یه‌و ڕه‌شبینه‌ به‌رامبه‌ر میلله‌تی کورد تاسه‌ر ئێسقانیش شۆڤێنی و قوتابی وانه‌ ڕه‌شه‌کانی ئه‌تاتورکن . بۆ نمونه‌ له‌ساڵی ( 1835 ) ه‌وه‌ هه‌تا ئێستا له‌سه‌رده‌می عوسمانلی یه‌کانه‌وه‌ هه‌تا ئه‌مڕۆ که‌ساڵی ( 2011 ) یه‌ هه‌موو سه‌ره‌ک شالیارانی تورکیا نه‌ته‌وه‌ی تورکیان به‌نه‌ته‌وه‌یه‌کی سه‌رده‌ست داناوه‌و نه‌ته‌وه‌ که‌مینه‌کانیش به‌ژێرده‌ست و که‌م و بێ دان پیانان ته‌ماشا کردووه‌ که‌ئه‌وه‌ چ نه‌ته‌وه‌یه‌کن و له‌سه‌ر چ ئاینێکن و چ کلتورێکیان هه‌یه‌ هه‌ر به‌تورک له‌قه‌ڵه‌میان داون به‌ڵام بێ ماف بێ ئازادی بێ کلتورو زمان که‌ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وپه‌ڕی دوواکه‌وتنی هۆش و بیرو به‌ربه‌ری یه‌تی ده‌سه‌ڵاتی تورکانه‌ . بۆ وێنه‌ هه‌تائێستا ( ‌25 ) ملیۆن مرۆڤی کورد که‌له‌ باکوری کوردستاندا ده‌ژین پێیان ده‌ڵێن : تورکه‌ کێوی یه‌کان .
ووڵاتی تورکیا به‌ڕوکه‌ش دیموکراتی یه‌و کۆماری یه‌ له‌سه‌ر سیستمی دیموکراتی به‌ڕێوه‌ ده‌چێ به‌ڵام له‌پشته‌وه‌ ووڵاتێکی نادیموکراتی و نامه‌ده‌نی و ڕێژه‌یه‌کی نه‌گۆڕه‌ له‌خراپه‌کاریدا چونکه‌ کۆمه‌ڵێ ئه‌فسه‌ری زه‌به‌لاح له‌پشتی هه‌موو دامه‌زراوه‌ ڕامیاریسته‌کانه‌وه‌ بڕیار به‌ده‌ستن و ته‌نها ئه‌وه‌ی که‌ڕۆڵی نی یه‌ سه‌رۆک کۆمارو سه‌رۆک وه‌زیرانه‌ بۆیه‌ ده‌توانین بڵێین تورکیا ووڵاتێکی ڕه‌گه‌زپه‌رستی سه‌ربازی یه‌و ئه‌ندامی سوێنخۆرانی ئه‌تله‌س و ناتۆیه‌ که‌ئه‌کاته‌ باشترین هاوڕێی ووڵاتانی ئه‌ڵمان و ڕوسیا که‌هاوشێوه‌ن له‌ ناحاڵی بوونی دیموکراسی و جیهانێکی گه‌وره‌ی ره‌گه‌زپه‌رستیشن ، تورکیا قوتابی و ئه‌ندام و گوێ ڕایه‌ڵی نازی و ئه‌ڵمانیایه‌ که‌ یه‌ک په‌ڕه‌ی ناشرینه‌‌ له‌خۆی و وێنه‌یه‌کی ڕه‌شی ڕه‌گه‌زپه‌رستی یه‌ له‌وو ده‌سه‌ڵاته‌ که‌مالی یه‌ی تورک ، له‌دوای هه‌موو ووتارێک دێڕێک بۆ ده‌سه‌ڵات پێم وایه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ماف و نرخاندنی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌باکوور باشتر بوون و جێگیربوونی ده‌سه‌ڵاتی تورک زامنتر ده‌کات له‌ناوچه‌که‌ وه‌کو له‌م کووشتارو نادیموکراسی یه‌ی هۆشی تاریکی ده‌سه‌ڵاتی تورکان . ئه‌وه‌ی ماف و ژیان به‌خه‌ڵک ڕه‌وا نه‌بینێ له‌کۆتاییدا خۆی ده‌بێ به‌ژێر ده‌ست و پێی ‌ مێژوویه‌کی ترسناکه‌وه‌ .

Share