Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com

ئەگەڕێمەوە بۆ ناو مەردستان .. کامیل ژیر

 

 

 

رۆڵەی شیرینم، جگەر گۆشەکەم
کۆڵەکەی ژینم، زەبەن هۆشەکەم
پشتوپەناکەم
تاکە هیواکەم
مژارم لێڵە ، بازە بەرزەکەم
بەجێم مەهێڵە باڵوگورزەکەم
منی کوردستان
منی مەردستان
نەکەی بە تێشوی مرۆڤخۆرەکان
بە پای پلانی سەگەل بۆرەکان
نە پەرتەوازی !
نە پارچەخوازی!
***
بەڵێ دایەخان، منی هەڵۆی تۆ
بەرز هەڵفڕیم لە مەڵبەنی خۆ
نزم چومە خوار
لەئەم شاروشار
ئەی نائومێدی، رەنجی بێوەری !
ئەی نیشتمانم گەنجی گەوهەری
وەی ئاوارەبون!
بێ بەرنامەچون!
ئەگەڕێمەوە بۆ ناوباوەشت
ئەژیێنمەوە ئارامیی لەشت
بازەکەی جاران
ئاوێتەی یاران
نەجەنگێ،ئەنجام لەجێدائەمرێ
درەختێ دارە ، گوڵ و دڵ بگرێ
مەردستانەکەم
کوردستانەکەم
ئەجەنگم وێنەی برای پێشمەرگە
مەرگ جارێکەو بە مەردی مەرگە
24/7/2015

 

 

 

Share