Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com

ئازادی بۆ سەرۆك ئاپۆ!

FB IMG 1455444829712ئازادی بۆ سەرۆك ئاپۆ! ئاگاداری 
١٥ی ٢ی ئەم ساڵ ١٧ بەسەر ڕفاندنی سەرۆك ئاپۆدا تێدەپەڕێت . دوژمنانی گەل و ئازادی لە پلان و گەلەکۆمەیەکی نێودەولەتیدا توانیان سەرۆکی گەلێکی داگیر و دابەشکراو بە بەرچاوی جیهانەوە بڕفێنن و لە دورگەی ئیمڕاڵی لە دنیایی داببڕن . ئەوان لەو کردەوەیەدا ویستیان ئیرادە و بڕیاری گەلی ئێمە زەوت بکەن و چۆك بە خەباتمان دابدەن و پاشەکشە بە خواستەکانمان بکەن .حەڤدە ساڵە هیچ ڕێگەیەك نەما نەیگرنەبەر بۆ شکاندنی کەسایەتی و ئیرادەی سەرۆک ، بەڵام ئیرادەی سەرۆک لەو چواردیوارە تەسکەشدا هێندەی قەندیل و زاگرۆس بلندە و دوژمنانی ناچارکرد بێنە پای مێزی گفتوگۆ لەگەڵی. سەرەڕای جەنگێکی سەخت و نابەرابەری داسەپاو بەسەر گەلەکەماندا ، ئەمڕۆ ئیرادەی سەرۆك لە هەلمەت و تێکۆشانی گەریلاکانمان لە شارو شاخدا هەموو ڕۆژی داستانی بێوێنە و ئیردەی لە شکانەهاتوو نمایش دەکەن.
ئازادیخوازان ، وڵاتپارێزان 
بۆ شەرمەزارکردنی گەلەکۆمەی نێودەولەتی و تاوانی ڕفاندنی سەرۆك ، بۆ ئازادی سەرۆك ئاپۆ ، بۆ ڕاگرتنی جەنگ و کۆمەڵکوژی باکوری کوردستان ڕۆژی ١٥-٢-٢٠١٦ لە هێلسنکی چالاکیەك ئەنجامدەدرێت . بەشداریتان خاوەنداریەتیە لە خوێنی شەهیدان و پابەندبونە بە ئامانجەکانی سەرۆک ئاپۆوە.
کات: دوو شەممە ١٥-٢ کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆ
شوێن"
Senaatintori Helsinki

Share