Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com

ئەوکە سانەی کە خۆیان ..هیوا شوانی

ئەوکە سانەی کە خۆیان لە ڕێز و کەسێتی خۆیان حاڵی نابن، 
یان سوێندیان خواردوە هەر حاڵی نەبن،!!
زۆر جار بەندە توشی ئەوە بوومە کە زەرەر مەندی گەورەبم .
لە دوای ئەوەی زۆر ڕێز و وەفاداریم بۆ کەسانیك هەبووە.جا چی ئەو ڕێز و وەفادریە وەک هاوڕێ، دراوسێ ، سیاسەت و هتد.. بوو بێت.
بۆیە پرسیارەکە ئەوەیە،
دەبێت لە کۆمەڵگای کوردی دا مرۆڤ چۆن گفتوگۆی ڕۆژانەی چۆن بێت لە گەڵ هەموو ئەو کەسانەیی لە گەڵیاندا گفتوگۆ دەکات.
ئەو خاڵە زۆر گرنگە ئایە، 
تاکی کورد ئەو قۆناغەی بڕیوە ،؟
لە وە تێ بگات کەسی بەرا بەرت چەندە بە جوانی وڵامت دە داتەوە یان گوێت بۆ دەگڕیت بەڵام تۆ وای نابینیت ئەو مرۆڤە لە و ئاستە دابێت کە خۆت دەتەوەێت یان بۆیان باس کردووی یان لە ڕێزگایی جۆراو جۆرەوە ناسیوتە،؟ 
هۆکارەکان زۆرن بۆ ئەوەی ئاوا بیربکەی تەوە،
ئەگەر بەرامبەرەکەت زۆر جوان دیالۆگی لە گەڵ تۆ داکرد. بەڵام تۆ وڵامت نەبوو پرسییارەکانی بەهێزو باشتر لە تواناکانی تۆ بوون، کە زۆر لە تۆ باشتر و جوانتر دەتوانێت شیکاری بۆ باسەکان بکات،
بۆیە ناچارە دەبیت گوێ بۆنەگریت و تواناکانی ئەو مرۆڤە بەکەم بینیت یاخۆت بەلاواز.!!
لێرەوە دەست دەکەیت بە شێوازی لێدانی ئەو مرۆڤەی کە ماوەیەکی زۆر پێکەوە کارتان کردوە یان هاوڕێ و دراوسێ بوون. دەست دکەیت بە باسکردنی جۆراو جۆری ئەو کەسە بەتوانایەی تا دوێنی زۆر کەسێکی باش بوو لای تۆ،!!
هۆکارەکان ئەوەیە، دەبینیت لە بەر ژەوەندی تۆکار ناکات و لە تۆ بەتواناترە.
لە ئاستی ڕۆشنبیری و هەڵس و کەوتیشەوە هەر لە تۆ زۆر باشترە هەرچی سەر دێنیت و سەر دەبەیت، ناتوانیت ئەو پاروە گەورەیە هەزم بکەیت،؟
کە ئەمرۆڤە لە تۆ بەتواناترە، ئەوەش ئەوەمان بۆ دەر دەخات کە تاکی کورد زۆرمان ماوە دان بەوە دابنێن کە بەرامبەر و کەسایەتیە بە توانا کان وەک خۆیان بینین. 
ئەگەر توانی مان ئەو ڕاستیە هەزم بکەین گۆێ لە یکتر بگرین و ئاستی ئەو بەتوانایەیی یەکتری هەزم بکەین ئەوە ئێمەش وەک ئەو مەزن و بەتواناتر دەبین چۆنکە گۆیێ ڕایەڵێکی باش بووین.
.......................
هیوا شوانی
٢٠١٣/٥/٢١

 

 

 

Share