Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com

نهێنی زانینی هێلانە شەمشەمە کۆێرە چیە؟.

FB IMG 1521324550665
 
نهێنی زانستی هێلانەی شەمشەمە کوێرە چیە؟!! 
 
 بەڕێزان وەک ئاگادارن چەند ڕۆژێکە لە کوردستان باس و خواسێکی زۆر لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ورووژێنراوە لەسەر ئەو ماددەیەی لە ناو هێلانەی شەمشەمە کوێرەدایە، هەروەها ئەو نرخە خەیاڵیەی کە باس دەکرێت کە چەند دەفتەرێک دۆلارە!
 
    پاش لێکۆڵینەوەیەکی گەورەی زانستی بەسەرپەرشتی پڕۆفیسۆر ڕوبرت میدکاف لە زانکۆی موناش لە وولایەتی ڤیکتۆریا لەسەر نهێنی ئەو ماددەیە لە لایەن تیمێکی لێکۆڵەرەوەی زانستی لە ووڵاتی ئوسترالیا کە لە مانگی چواری ڕابردوو بڵاوکرایەوە لە هەفتەنامەی "ستروک"، تیایدا ئەوە سەلمێنراوە کە لە هێلانەی شەمشەمە کوێرەدا ئەنزیمی " دیزموتبلاس " بوونی هەیە کە سەدان جار بەهێزترە لەو دەرمانەی لە کاتی تووشبوونی مرۆڤ بە جەڵتەی دەماغ پزیشکان بەکاری دەهێنن و هۆکارێکی گەورەیە بۆ گەڕانەوەی مێشکی مرۆڤ بۆ کاری سرووشتی و توانەوەی خوێنی بەستووی دەماغ، ئەم هۆکارە بەسەرکەوتنێکی گەورەی پزیشکی دادەنرێت و توانای گەڕاندنەوەی سەرلەنوێ چالاک بوونەوەی مێشکی مرۆڤی هەیە و ژیانی ئاسایی دەگەڕێنێتەوە بۆ هەزارەها تووشبوانی جەڵتەی دڵ...
 
ئەمە لەکوێ وە هاتوەو پلانەکە چیە بۆ کوردستان ؟
تكاية بلاوي بكةنةوة خةلكي نةزان وادةزاني پارە هةموشتيكة
شەمشەمە کوێرە،روو لە کەمبونەوەیە..
بە پلانی نەتەوە یەکگرتووەکان،ساڵی٢٠١١ـ٢٠١٢ دانراوە بۆ ساڵی پارێزگاری کردن لە شەمشەمەکوێرە.نزیکەی ١٢٠٠ جۆر لەم باڵندە شیردەرە لەسەر زەوی دەژین.خواردنی رۆژانەیان زیاتر بریتیە لە مێشولەو حەشەرات،هەر دانەیەکیان لە سەعاتێکدا نزیکەی هەزار مێشولە دەخوات،بەشێکیان لەسەر بەروبومی روەکی دەژین و تەنها ٣ جۆریان لەسەر خوێنی گیانەوەرانی شیردەری تر دەژین.بالندەکە سودێکی گەورەی لە  ژینگەپارێزی و پاراستنی هاوسەنگی  ژینگە داهەیە،دەوڵەتی ئەمریکا پلانی تایبەتی هەیە بۆ گەشەپێدان و زۆرکردنەوەی ژمارەی شەمشەمەکویرەکان و چارەسەر کردنی نەخۆشیەکانیان،چونکەلەم ڕێگەیە ملیۆنان دۆلار دەگەڕێتەوە لە لەناوبردنی میشولەو جانەوەری دژی کشتوکاڵ.بەبی بەکاربردنی ماددەی کیمیاوی.بەشێ لە لیکی جۆرە  خوێن مژەکانیان ئەنزیمی خوێن نەمەیین دەردەدەن کە ناهێڵێ خوێنی قوربانیەکە بوەستێت.ئەمەش لەرووی پزیشکیەوە دەکرێ وەک دەرمانی خوێن نەمەیین سودی لێ ببینرێت.
ـــ نزیکەی دەیەیەک زیاترە،نەخۆشی مەلاریا لە کوردستان کۆتایی هاتووە.چونکە ژینگەی مێشولەکە لەبارنیە،بەهۆی بوونی شەمشەمە کویرەشەوە ،بەهۆی دەرمان ڕشتنەوە تارادەی ١٠٠% توانراوە نەخۆشیەکە لەناوببرێت.لەگەل ئەوەشدا تارادەیەکی بەرچاو کەرتی کشتوکاڵ گەشاوەتەوەو ئێستە کەمتر بەرهەمی دەرەوە هاوەردە دەکرێ لە بەراورد بە ساڵانی تر....
ماوەیەکە لەڕێی سۆشیەڵ میدیاوە،هێرشێکی پلان بۆدانراو هەیە بۆسەر تێکدانی هێلانەی شەمشەمە کوێرە لە کوردستان. هیچ بە دووری نازانم دەزگا جاسوسیەکانی دەرەکی و هەرێمیی دەستیان هەبێت لەم پلانەدا.بەمەش چەن ئامانجێك دەپێکن:
١ـ بڵاوبوونەوەی نەخۆشی مەلاریاو ساغکردنەوەی دەرمانەکانیان لە نەخۆشخانەو بازارەکانی هەرێمی کوردستان بە پاڵپشتی دەستی ناوخۆ.
٢ـ تێکدان و وێرانکردنی  کەرتی کشتوکاڵ لە هەرێم.بۆئەوەی لەم وڵاتە هەرێمیانەوە بەروبوم هاوەردە بکرێن. 
٣ـ  ئەگەرێکی بەهێزە کە پلانی درێژخایەنترو ترسناکتر لەپشت ئەمەوە بێت.بۆنمونە:دوورنیە هەریەکە لە ئێران و تورکیا،جۆرە بەروبومێکیان دروست کردبێت،کە کارلەسەر نەزۆکی و توانای پیتاندنی مرۆڤ بکات بۆ ماوەی درێژخایەن.
وەکو ئەرکێکی ئەخلاقی، ئەم پۆستەم کردوە.هیوادارم دڵسۆزان لەناو دەزگا ئەمنیەکانی هەرێم،بەتوندی رووبەرووی ئەم هێرشە ناڕەوایە بوەستنەوە وزیاتر چاوکراوە بن. 
لەگەڵ ڕێزم بۆ هەمووان..

 

Share