Red Purple Black
Kurdistanigawre@gmail.com

..له سال يادى رؤژى شه هيد بونتا...ئاسۆ عەزیز میرزا

36259658 1928036957231000 9069639029728739328 n  ..له سال يادى رؤژى شه هيد بونتا.
 به ده نگيكى ئارام له گه ل رؤحت ئەدوييم هاوريكه م شه هيد ئه نؤر ناسراو به (ئه نؤره بچكؤل) له خاك وخؤلى سەر ئارامگەکەت زیاتر هیچی ترمان نییه.ئه‌گه‌ر باشووری کوردستان ئاگر بگرێت یه‌ک چله پووشی ئيمه ى تێدا نییه، که‌چی ئێستاش ئاماده ين لەو ئاگره‌دا ئاگرکوژێنه‌ره‌وه‌یه‌کی دڵسۆز و چالاکبين لێره‌وه له‌گه‌ڵ (دايه شه مسه ى )بێ وێنه‌و خوشك وبراكانم ده‌ڕوانينه به رگه خاکییه‌کانی به‌رت ده روانينه ئارامگەكه ت به ده نگيكى ئارام له گه ل رؤحت ئەدوێین. هه‌ربۆیه هه‌موومان به حه‌زه‌وه ده‌مانه‌وێت هه‌میشه هه‌بیت، هه‌میشه له‌گه‌ڵمان بیت. تۆ له ئاڵی گوڵه‌کانی باخه‌کانماندایت، له قاسپەی کەوی بنارى قؤپى قه ره داخ وبنارى شاره زوورو‌‌ نه‌غمه‌ی بولبوله‌کانماندایت. تۆ وایت له دێڕه‌کانی ئه‌م نووسینه‌دا، ملوانکه‌یه‌کی گران به هایت وایت له گه‌ردنی ڕووتی هه‌ریه‌کێکماندا.تۆ نه‌مریت وه‌ک بیرکردنه‌وه‌یه‌ک وه‌ک ئایدیایه‌ک، وه‌ک ئاسۆی به‌یانێک. ئه‌وه شیرینیی تۆیه وه‌ها ده‌کات به‌رگه‌ی غه‌دری مێژوو بگرین، ئه‌وه خوێنی رژاوى ئالي تؤيه وايكردوه له‌گه‌ڵ سه‌ختی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا بڕۆین و ده‌ستی یه‌کتر به‌رنه‌ده‌ین. تۆ و شەهید شيركؤ پيناسەی خانەوادەی شەهیدتان پێ بەخشیین.بیرتان ناكه‌ین به‌ڵکوو له‌گه‌ڵتاندا دەژین. په‌شیمان نین له هه‌ر ڕه‌نجێک که بۆ نیشتیمان داومانه، ئه‌م وانه‌یه‌ش ئێوە پێتان به خشين، ئێستاش مرۆڤگه‌لێکی خاوه‌ن دڵ و هۆشین باڵامان به‌رزه به‌قه‌د گه‌وره‌یی جیهان.
ئاسؤ عزيز
٢٦/٦/٢٠١٨ هؤلندا
 
 

Share