بەیاننامەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
ئەندامان و هاوبیرانی پارتی سەربەستیی کوردستان
ئەویندارانی سەربەستیی و سەربەخۆیی کوردستان
پارتی سەربەستیی کوردستان! پارتی سەربەخۆخوازو ڕزگاریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان پێدەخاتە دەیەمین ساڵی دامەزراندنیەوە. دەساڵ پێش لە رێکەوتی ٢٨ی ڕێبەندانی سالێ ٢٧٠٥ی کوردی بەرانبەر بە ١٧ فەبرواری ٢٠٠٦ی زاینی، وەک پارتێکی نەتەوەیی و سەربەستیخوازی کوردستانی لە بەرگێکی نۆی نەتەوەیی و دەوڵەتخوازی ولە سیستەمێکی لیبراڵ دیمۆکراتیدا، دامەزراندنی خۆی ڕاگەیاند .
بۆ گشت لاوانی ناسیونالیزمی کوردی شاراوە نییە کە بە دروستبوونی پارتی سەربەستیی کوردستان، گۆرانکارییەکی بەرچاو لە زەقبوونەوەی بیرۆکەی دەوڵەتخوازی لە ناو جووڵانەوەی ڕزگاریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان هاتە ئاراوە، کە بەڵگەش بۆ ئەو ڕاستییە هەر لە یەکەم حەوتووی دروستبوونیەوە بە سەدان لاوی خەمخۆری سەروەری کوردستان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، بە شێوەی نهێنی و ئاشکرا پێوەندییان بە ڕیزەکانی پارتی پەسەندی خۆیانەوە کرد.
یادکردنەوەی تەمەنی دە ساڵەی دامەزراندنی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە کاتێکدایە کە مخابن هێشتا جووڵانەوەی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە تاراوگەداو بە بارودۆخێکی نالەبار و نەخوازراودا تێپەر دەبێت. ئەمە وێڕای ئەوەی کە نەتەوەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان رۆژ بە رۆژ گوشاری زیاتریان دەخرێتە سەر و لاوانمان ڕاپێچی بەندیخانەکان دەکرێن و لە ژێر ئەشکەنجە و ئازاردا گیان دەسپێرن، کە ڕێژیمی داگیرکەری کۆماری ئیسلامی ناشیونالیستی فارسی ئێرانی پێدەنێتە تەمەنی٣٧ساڵەی ده‌سەڵاتدارێتی پر لە جینایەت و دژە مرۆڤایەتی خۆی، و ئیستاش هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەی سیناریوێکی دیکە لە ژیر ناوی هەڵبژاردن. دیسانەوە بە سازدانی سیناریۆێکی نۆێ خەریکی گۆرینی دەم و چاوەکانی باڵادەستانی ڕێژیمەکەیەیەتی، مەبەستێتی کە درێژە بە تاوانەکانی بداتەوە دژ بە نەتەوەی کورد و گشت نەتەوە جیاوازەکانی دیکە لە ناوچەکەدا.
وەک سەرکردایەتی پارتەکەمان جارێکی دیکە داوا لە گشت خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین، کە لەو بەناو هەڵبژاردنەدا بەشداری نەکەن، و بە هیچ شێوەیەک شەرعیەت بە سینارێو و فرت و فێڵەکانی ئەو ڕێژیمە دژی ئازادی و مرۆڤایەتی مەدەن. ئەو رێژیمەی کە سەرتاپا دیکتاتۆر و دژ بە هەر جۆرە مافی هەر تاک و شارۆمەندییەکە، ناکرێت بروا بەهیچ پرۆسیەکی بکرێت کە بۆ فریودانی ڕای گشتی ناوخۆ و جیهانی بێت.
لە پێوەندی بەو قۆناغە دژوارانەی کە گەلەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان پێیدا تێپەر دەبێت، خوازیاری ئەوەیە کە لایەنە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان هەنگاوی بە پەلە بنێت بۆ گردبوونەوە لە دەوری سیاسەتێکی هاوبەش لە پێوەندی بە ئایندەی رۆژهەڵاتی کوردستان.
وەک پارتی سەربەستیی کوردستان لە ماوەی دە ساڵ تەمەنی دامەزراندنیەوە بەردەوام بانگەشەی نزیکبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانمان کردوە، دیسانەوە لە یادی١٠ساڵەماندا بانگەشەی کۆبوونەوەی بە پەلە لایەنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین، بۆ ڕێکەوتن لە سەر کاری هاوبەش بۆ خۆ گونجاندن لەگەڵ رووداوە پێشهاتەکان، و بە جیهانی کردنی کێشەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان. ئەو پێکەوە کارکردنە لە ژێر هەر ناوێک‌دا بێت ئێمە پشتیوانی دەکەین و هەموو ئامادەییەکی خۆمان بۆ ئاسانکاری ئەو کۆبوونەوە پێشاندەدەین.
لە لایەکی دیکەشەوە هەلومەرجی خوشک وبرایانمان لە باکوری کوردستان زۆر دژوارە و رۆژانە بێ بەزەییانە لە لایەن هێزەکانی تورکیا و حکومەتی ئاکەپە لێێان دەکوژرێت و ماڵۆێران دەکرین. ئێمە وەک پ س ک بە تووندی ئیدانەی ئەو کردەوانەی حکومەتەکەی ئەردۆغان دەکەین.
لە رۆژئاوای کوردستانیش وێرای بوونی سیستەمێکی خۆبەرێوەبەری، بەڵام نەبوونی تەبایی و یەکێتی لە نێوان لایەنە سیاسیەکانی ئەو بەشەی کوردستاندا هیندێک نیگرانی لە ئاست کار و سیاسەتی ناوخۆ و دەرەکی دروستکردوە. وایکردوە کە سیاسیەکانی رۆژئاوای کوردستان بە سەر ٢ بەرەی جیاوازدا لە ناوچەکە دابەش بکرێن.
وەک پارتی سەربەستیی کوردستان وێرای خۆشحاڵ لەو خۆربەرێوەبەرییەی رۆژئاوای کوردستان، داوا لە خوشک وبرایانمان لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکەین، کە هەوڵبدەن کێشە ناوخۆیی و لە یەک نەگەیشتنە کانیان لە بەین بەرن و پێکەوە بە دیالۆگ کێشەکانیان چارەسەر بکەن، و بۆ ئەوەی قورسایی خۆیان لە سیاسەتەکانی تایبەت بە سوریا‌و رۆژئاوای کوردستان زیاتر پێشان بدەن.
باشوری کوردستان کە وەک کیانێکی نزیک بە سەربەخۆیی، وێرای بوونی قەیرانێکی زۆری دارایی و شەری دژە تروریست لە ماوەی نزیک بە ساڵ و نیوێک. بە خۆشحاڵیەوە ئیستا پرۆسەی ڕێفراندۆم لە لایەن سەرۆک بارزانی بۆ یەکلایی بوونەوەی چارەنووسی بەشی باشوری وڵاتەکەمان لەگەڵ بەغداهاتووەتە ئاراوە. ئەم هەواڵەش بۆ هەموو کوردستان بە گشتی و بۆ خەباتگێرانی سەربەخۆیی کوردستان بە تایبەتی زۆر جێگەی دڵخۆشییە.
ئێمە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ ڕێفراندۆم و ڕاپرسی گشتی پێشاندەدەین، و پێشوازی لەو هەڵویستە نەتەوەییە، لەو ڕێگە یاساییە، لە ئاست جیهاندا دەکەین.
هەر لەم بۆنە پیرۆزەدا! به‌ڵێن نوێده‌کەینە‌وه که هەتا گەیشتن بە ئامانجەکانی نەتەوەکەمان و لە پێناو سەقامگیری سیاسی و هاوهەڵوێست کردنی گەلەکەمان و گەیشتن بە سه‌ربه‌خۆیی بۆ ساتێکیش لە خەباتی نەتەوەیی ناوەستین.
پارتی سەربەستیی کوردستان وەک چۆن لە رۆژی دامەزراندنی دا بەڵێنی بە نەتەوەکەیدا کە سەربەخۆیی تاکە ئامانجی ئێمەیە، ئێستاش هەر لەسەر ئەو ڕێبازە سوورە و بەردەوام کار دەکات لە پێناو دەرپەڕاندنی هێزی داگیرکەری تاران لە وڵاتەکەمان و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان.
پیرۆز بێت دەیەمین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی سەربەستیی کوردستان لە سەرجەم ئەندامان و هاوبیران و دڵسۆزانی پارتی سەربەستیی کوردستان.
هەر شەکاوە بێت ئاڵای خەباتی سەربەخۆخوازی لە پێناو کوردستانێکی ئازاد و سەربەستدا.
ئەنجومەنی سه‌رکردایه‌تی پارتی سەربەستیی کوردستان
٢٥ی ڕێبه‌ندانی ٢٧١٤ی کوردی/ ١٤ / ٢/ ٢٠١٥ ی زاینی.
www.psk2006.org sarbastikurd@gmail.com
ریچارد لامۆنتاگن به‌ڵێنی هاوكاریكردنی زیاتری حكومه‌تی كه‌نه‌دای بۆ ئاواره‌و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان دووپاتكرده‌وه.
خاتوو فلۆرین گۆرگیس به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان له ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان، به‌ئاماده‌بوونی دلێر ئیبراهیم به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان، پێشوازی له شاندێكی حكومه‌تی كه‌نه‌دا كرد, كه پێكهاتبوو له ریچارد لامۆنتاگن به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌دا، خاتوو فه‌یرووز یامۆڵك یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شه‌پێدان و كاروباری مرۆیی.
له دیدارێكی هاوبه‌شدا تاوانكاريیه‌كانی داعش به‌رامبه‌ر به ژنان و كچان له پارێزگاكانی موسڵ و كه‌ركووك و سه‌ڵاحه‌دین و دیاله و ناوچه‌كانی تر خرایه به‌رباس و لایه‌نی كه‌نه‌دی ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی بۆ هاوكاریكردنی قوربانیان له رووی ته‌ندروستی و ده‌روونی و شیاندن و راهێنانه‌وه‌یان.
ریچارد لامۆنتاگن گووتی: جێگه‌ی خۆشحاڵییه ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان، وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی فه‌رمى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاری باشی كردووه بۆ هاوكاری كردنی ژنان و منداڵانی ئاواره‌و به‌دۆكۆمێنتكردنی تاوانكارییه‌كانی گرووپی تیرۆریستی داعش له دژی پێكهاته جیاجیاكان، به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تیش له دژی ژنان و منداڵان.
خاتوو فلۆرین گۆرگیس دڵنیایكردنه‌وه كه ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان هه‌رچی له توانایدا بێت بۆ به‌رگریكردن له ژنان و منداڵان له پێكهاته ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق ده‌یكات و هاوكاری حكومه‌تی كه‌نه‌دای به‌پێویستزانی له كۆمه‌ككردنی ئاواره‌كان و راهێنان و شیاندنه‌وه‌ی ئه‌و ژن و كچانه‌ی له‌ده‌ستی تیرۆریستان رزگاریان بووه.. هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه ئه‌نجومه‌نی خانمان، كارى جدی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسانه كردووه بۆئه‌وه‌ى ئه‌و تاوانانه به جینۆسیاید بناسرێن.
بۆ ئیدانه‌كردنی تاوانكارییه‌كانی گرووپی تیرۆریستی داعش، ده‌زگای ئینقازی توركمانی له عێراق، راپۆرتێكى 54 لاپه‌ره‌یی له‌سه‌ر تاوانه‌كانی داعش پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان كرد، كه كارى جدی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسانه ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و تاوانانه به جینۆسیاید بناسرێن.
خاتوو فلۆرین گۆرگیس به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان له ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان، به‌ئاماده‌بوونی دلێر ئیبراهیم به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان، پێشوازیی له د. عه‌لی ئه‌كره‌م ئه‌لبه‌یاتی سه‌رۆكی ده‌زگای رزگاركردنى گه‌لى توركمان له عیراق (ئینقازی توركمانی) و خاتوو هيمان ڕه‌مزی خانمه چالاكوانی توركمانی كرد.
سه‌رۆكی ده‌زگای ئینقازی توركمانی راپۆرتێكى 54 لاپه‌ره‌یی له‌سه‌ر تاوانه‌كانی داعش پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان كرد، سه‌باره‌ت به‌و تاوانانه‌ی كه داعش به‌رامبه‌ر به ژنانی توركمان و پێكهاته‌كانی تر له پارێزگاكانی موسڵ و كه‌ركووك و سه‌ڵاحه‌دین و دیاله ئه‌نجامیان داوه.
له راپۆرته‌كه‌دا ئه‌و تاوانكارييانه خراوه‌ته‌ڕوو كه توركمانه‌كان و پێكهاته‌كانی تر له موسل و كه‌ركوك و دیاله و سه‌ڵاحه‌ددین له ده‌ستى گروپی تیرۆریستى داعش رووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه ، ئه‌وه‌شى خسته‌روو جێگه‌ی خۆشحاڵییه ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان، وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی فه‌رمى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیان له راپۆرته‌كه كردووه، كه تیایدا ورده‌كاری و جۆر و شێوازی تاوانه‌كان تۆماركراون.
خاتوو فلۆرین گۆرگیس وێڕای ده‌ستخۆشیكردن له ده‌زگاكه و هه‌وڵ و ماندووبوونیان له ئاماده‌كردنی راپۆرته‌كه، دڵنیایكردنه‌وه كه ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان به‌گرنگییه‌وه ده‌ڕوانێته راپۆرته‌كه‌و هه‌رچی له توانایدا بێت بۆ به‌رگریكردن له ژنان و منداڵان له پێكهاته ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق ده‌یكات و گوتی: "ئه‌و راپۆرته ده‌بێته یه‌كێكى تر له به‌ڵگه‌ی تاوانه‌كانی داعش به‌رامبه‌ر پێهكاته ئایينی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و ناوچه‌كانی تری عیراق"... به‌پێی راپۆرته‌كه تا ئێستا 50 ئافره‌ت و 70 منداڵ له نه‌ته‌وه‌ی توركمان له ژێر ده‌ستی داعشداماون.
خاتوو فلۆرین گۆرگیس جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه ئه‌نجومه‌نی خانمان، كارى جدی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسانه ده‌كات بۆئه‌وه‌ى ئه‌و تاوانانه به جینۆسیاید بناسرێن.
د. عه‌لی ئه‌كره‌م ئه‌لبه‌یاتی، سه‌رۆكی ده‌زگای ئینقازی توركمانی سوپاسى ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمانی كرد بۆ گرنگیدان به راپۆرته‌كه‌یان و ئه‌رك و رۆلی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمانی له به‌دواداچوونی راستییه‌كان له‌سه‌ر تاوانكارییه‌كانی گرووپی تیرۆریستی داعش، به‌رزنرخاند... هه‌ر له ديداره‌كه‌دا پرسی به‌جینۆسایدناساندن و رزگاركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ده‌ستی داعشن خرایه به‌رباس.
خاتوو هەنا ئەدوارد چالاكوانی بواری ژنان و مافەكانی مرۆڤ و سەرۆكی رێكخراوی ئەمەلی خێرخوازی، رۆلی ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمانی بەرزنرخاند، لە بایەخدان بە ژنان و منداڵانی ئاوارەو كاركردن لەسەر دۆسیەی ئاشكرا كردنی چارەنووسی ئەو ژن و كچانەی لەلایەن گرووپی تیرۆریستی داعشەوە رفێندراون.
خاتوو هەنا ئەدوارد چالاكوانی دیاری بواری ژنان و مافەكانی مرۆڤ و سەرۆكی رێكخراوی ئەمەلی خێرخوازی و شاندێكی یاوەری سەردانی ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمانی كرد‌و لەلایەن ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەن و چالاكوانانی بواری ژنانەوە پێشوازی لێكرا، لە دیدارێكی هاوبەشدا ڕەوشی ژنان و منداڵانی ئاوارە خرایە بەرباس، كە تیایدا خاتوو هەنا ئەدوارد رۆلی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمانی بەرزنرخاند لە بایەخدان بە ژیان و بژێوی ئاوارەكان و هەوڵدان بۆ كەمكردنەوەی ناڵەو ئازارەكانیان لە ژیانی ئاوارەییدا.
ئەندامانی ئەنجومەن ئاماژەیان بۆ چالاكی و پرۆگرامەكانی ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان كرد، لە گەشەپێدانی رەوشی ژنان و بەرقەراركردنی مافەكانیان و بەدەنگەوە هاتنی ناڵەو ئازاری منداڵان و ژنانی ئاوارە، لەگەڵ راهێنان و شیاندنەوەی ئەو كچ و ژنانەی لە دەستی تیرۆریستانی داعش رزگاریان بووەو گەڕاونەتەوە هەرێمی كوردستان، كە بەهاوكاری و هەماهەنگی ئاژانسەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان و رێكخراوە فریاگوزاریی و مرۆڤدۆستە نێودەوڵەتییەكان ئەنجام دەدرێت. هەروەها خاتوو هەنا ئەدوارد رۆلی ئەنجومەنی باڵای خانمانی بەرزنرخاند، لە كاركردن لەسەر پرسەكانی ژنان و هەوڵدان بۆ بەرەوپێشبردنی رەوشی ئافرەتان لە هەرێمی كوردستاندا، لەگەڵ سەرخستنی پرسانەی پەیوەندیان بە ژنان و منداڵانی ئاوارە هەیە.
هەر لە دیدارەكەدا پرسی ئەنجامدانی كۆڕبەندێكی هەرێمایەتی خرایە بەرباس كە لە داهاتوویەكی نزیكدا، سەبارەت بە كاریگەری تیرۆر‌و رادیكالیەت لەسەر ژنانی ناوچەكەدا به به‌شداری ژنانی وڵاتانی ناوچه‌كه بەڕێوەدەچێت.
JPAGE_CURRENT_OF_TOTAL
© 2012 . Created by Himdad Shwani